کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسانی یەکێتی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن

Monday, 04/02/2013, 12:00



یەکێتی دەکەوێتە دەست ئەنجومەنی ناوەند

پەیامنێری کوردستان پۆست ١٠/سلێمانی

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت مەحمود سەنگاوی دووچاری حاڵەتێکی تەندروستی کتوپڕ بووەوە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و فواد مەعسومیش ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت و ڕۆژنامەنووسێکی یەکێتی دەڵێت لەڕێگای تەلەفۆنەوەی ھەواڵی باری تەندروستی فواد مەعسومی پرسیوە

ئازاد جندیانی وتەبێژی یەکێتی لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا وتی دوێنێ ئێوارە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووچاری حاڵەتێکی تەندروستی کتوپڕ بووەوە، کە دەستبەجێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی سلێمانی.

ناوبراو وتیشی تەنیا بۆ دڵنیابوونی زۆرتر لەژێر چاودێری دکتۆرەکان دایەو تەندروستی زۆر جێگرو باشە.
جێگای ئاماژەیە زۆرینەی بەرپرسانی یەکێتی نەخۆشی قورس و درێژخایەنیان لێیە بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان پۆست بەرپرسە نەخۆشەکانی یەکێتی بریتین لە جلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی و کۆسرەت ڕەسوڵ علی جێگری سکرتێری گشتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و فواد مەعسوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و محمد وەتمان جێگری لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی و عیماد ئەحمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مستەفا چاو ڕەش ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەکۆبونەوەیەکی مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی دا گوتوویەتی دواجار یەکێتی دەکەوێتە دەست ئێمە چونکە بەرپرسانی ئێستای یەکێتی ھەموویان نەخۆش و پیروپەککەوتتەن،.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە