پێویسته پارتی و یه‌كێتی وه‌كو به‌شێك له‌داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت
Monday, 29/09/2014, 12:00
1796 بینراوە
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكاو چه‌ند وڵاتێكی هاوپه‌یمانی به‌ره‌یه‌كیان له‌دژی گروپی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به داعش راگه‌یاند. وه‌كو ده‌ستپێكیش، جه‌نگی دژی ئه‌م گروپه به‌بۆردومانی چڕوپڕی باره‌گانیان ده‌ستیپێكردوه، هاوكات گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی دژه‌به‌ره‌ی داعش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، بۆردومانی ئاسمانی شكستی یه‌كجاره‌كی به داعش ناهێنیت‌و به‌یه‌كجاره‌كی ته‌فروتونایان ناكات به‌ڵام حوكمڕانی باش یه‌كێكه له فاكته‌ره‌كانی شكستهێنان به ئایدۆلۆژیای داعش.
به‌و پێیه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌هێزه چه‌كداره‌كانیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پان روبه‌ڕوی داعش بونه‌ته‌وه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پێكدانان به‌رده‌وامه له‌نێوانیان، پرسیارێكی جدی دێته پێشه‌وه. ئه‌ویش ئایا ئه‌م دو حیزبه كوردییه به حوكمڕانی گه‌نده‌ڵ و شكستخواردویان فاكته‌رێك نین بۆ به‌زیندوهێشتنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای داعش و گروپه هاوشێوه‌كانی؟ به راده‌یه‌ك له ئێستادا ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌گه‌نجی كورد په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی ئه‌و گروپه‌وه كردوه. جگه‌له‌وه‌ش ئایا یه‌كێك له‌م دو حیزبه كوردییه له‌به‌رخاتری توركیای هاوپه‌یمانی داعش ماوه‌ی پتر له‌دو ساڵه ئابڵوقه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر به‌ره‌یه‌كی گرنگی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش كه‌ئه‌ویش خۆرئاوای كوردستانه؟. پرسیاری سیێیه‌م: حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابوردو چی جیاوازبوه له حوكمڕانی چه‌ند مانگه‌ی داعش له‌ناوچه‌كانی موسڵ‌و ناوه‌ڕاستی عێراق، له‌كوشتنی خه‌ڵكانی سڤیل‌و چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان و به‌زه‌بری هێز خۆسه‌پاندن؟
سه‌ره‌تا با له‌خاڵی حوكمڕانی باشه‌وه شه‌ن و كه‌وی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین. پارتی و یه‌كێتی له‌ماوه‌ی ساڵانی حوكمڕانیدا یه‌كێكن له قێزه‌ونترین نمونه‌ی خۆبه‌رێوه‌بردنی كوردان. چونكه سنورێك نه‌ماوه بۆ پێشێلكاریی و سه‌ركوتكردنیان، كوشتنی ژنان، به‌تاڵانبردنی داهاتی كوردستانی باشور، په‌نابردن بۆ هه‌مو شێوازێَك بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان. ئه‌م دو حیزبه به‌سیاسه‌تی (فرق تسد) حوكمی خۆیان سه‌پاندوه. خه‌ڵكی ئه‌م شاریان كردوه به گژ ئه‌و شاری تر‌و ئه‌م تیر‌و هۆزیان كردوه به‌گژ ئه‌و تیر‌و هۆزی ترا. ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌كو خۆیان بیری نه‌كردبێته‌وه یان ره‌خنه‌ی لێگرتبێتن كه‌وتونه‌ته تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه بۆی. ماوه‌یه‌ك به‌ناوی دژایه‌تی یه‌كتری‌و ماوه‌یه‌ك به‌ناوی دژایه‌تی به‌غداوه درێژه‌یان به‌حوكمی خۆیان داوه. ده‌نگی خه‌ڵكیان ساخته‌كردوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك ره‌خنه‌ی لێگرتبێتن ئه‌وا هه‌وڵیان داوه به‌سیاسه‌تی (گێزه‌رو كوته‌ك) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. سه‌ره‌تا موچه‌یه‌كی باشی بۆ ببڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر قبوڵی كرد باشه وه‌كو ئه‌و سه‌دان كه‌سه هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نوس و خه‌ڵكه‌ی تری به‌ناوی جۆراوجۆر خانه‌نشینیان كردون. ئه‌گه‌ریش قبوڵی نه‌كرد ئه‌وا كوشتویانه، كوشتنی كه‌سانی لایه‌نه سیاسییه‌كان تا ده‌گات به كوشتنی رۆژنامه‌نوسانی وه‌كو سه‌رده‌شت عوسمان و دواجاریش كاوه گه‌رمیان باشترین گه‌واهین له‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م سیاسه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌م دو حیزبه‌وه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا له‌شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی نێوانیان و له‌شه‌ڕه‌كانیان له‌دژی په‌كه‌كه له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، سه‌دان كه‌سیان كوشتوه. به‌مه‌ش ئه‌م دو حیزبه بێباكانه وه‌كو رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستیان چوه‌ته خوێنی ده‌یان هاوڵاتی خۆیانه‌وه.
ئه‌گه‌ر داعش رۆژنامه‌نوسانی بیانی و كه‌سانی فریاگوزاری مرۆیی سه‌رده‌بڕێت‌و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌كوژێت، پارتی و یه‌كێتیش هه‌مان شتیان كردوه‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان چوه‌ته خوێنی كه‌سانی بیانی. لیسی شمیس-ى ئه‌ڵمانی دیارترین كه‌سه كه بۆهاوكاری كوردستان له‌ڕێی رێكخراوێكی خێرخوازییه‌وه هاتبوه كوردستان. بۆ موخابه‌راتی عێراقی كه‌سێكی سه‌ربازی ئێستای یه‌كێتی له ناوچه‌ی شاره‌زوور كوشتی.
له روی به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كانیان، پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خۆیان به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه ناكه‌ن. سودمه‌ندبون له‌و حیزبانه بریتیه له‌نزیكی كادیره‌كانیان له بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان. ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ش به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت. بۆ نمونه له‌ناو پارتیدا، بارزانیه‌كان سێ جۆرن‌و به‌سه‌ر سێ بازنه‌ی جیاوازدا دابه‌شبون. بازنه‌ی هه‌ره سودمه‌ند ئه‌وه‌یه كه له‌مه‌سعود بارزانییه‌وه نزیكه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌كو نێچیرفان بارزانی كه هه‌م برازایه‌تی و هه‌میش زاوای و كوڕه‌كانی. له‌نێو برازاكانیشدا كوڕه‌كانی ئیدریس له‌پێش كوڕه‌كانی سابیر‌و كوڕه‌كانی تری مه‌لا مسته‌فاوه‌ن. حیزبێك نه‌توانێت به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوه‌كه‌یدا بكات ئایا چۆن ده‌توانێت به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بكات كه ژێرده‌سته‌ین و حوكمیان ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه‌ش یه‌كێتی، هه‌مو كه‌سوخزمه نزیكه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری په‌ككه‌وتوی ئه‌و حیزبه وه‌كو یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت و سودمه‌ند نه‌بون له‌و خێروبێره‌ی یه‌كێتی له‌میلله‌ت ده‌دزێت، كه‌سانی زۆر نزیكی وه‌كو كوڕه‌كانی و هه‌ندێك له خزمه‌كانی تاڵه‌بانی سودمه‌ندن و كاروباریان به‌ده‌سته‌وه. سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتییش هه‌مان بۆچون راسته كه‌ئه‌گه‌ر حیزبێك نه‌توانێت یه‌كسان بێت له‌نێو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوه‌كه‌یدا چۆن به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ترا.
بۆیه كاتێك مالیكی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌به‌هۆی سیاسه‌تی تایه‌فیانه‌وه فاكته‌ری به‌هێزبونی داعش بوه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فیانه مامه‌ڵه‌ی كردوه. ئه‌وا ده‌بێت سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌ی پارتی و یه‌كێتی چۆن پۆلێن بكرێت!. هه‌رچه‌نده دو حیزبی خێڵه‌كین به‌ڵام ناتوانن به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌ن ئیتر چ جای ئه‌ندامه‌كانیان و خه‌ڵكی تر‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ویی و ئاییینیه‌كانی تر.
جیاوازیكردنی خه‌ڵك له‌مامه‌ڵه‌دا له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیی سنوری تاكه كه‌سی تێپه‌ڕاندوه‌و چوه‌ته سنوری به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكیشه‌وه به‌جۆرێك بوه‌ته سزای به‌كۆمه‌ڵ. بۆ نمونه شارۆچكه‌یه‌ك یان گوندێك یان گه‌ڕه‌كێك كه لایه‌نگری خۆیانی تێدابێت ئاماده‌ن خزمه‌تگوزاری وه‌كو جاده‌و ئاو‌و كاره‌باو یاریگای بۆ ئاماده‌بكه‌ن به‌ڵام دێیه‌كی ته‌نیشت هه‌مان دێی سه‌ر به‌خۆیان له‌هه‌مو ئه‌و شتانه بێبه‌شه ئه‌گه‌رچی چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیش له‌یه‌كه‌وه دورن. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له‌پاره‌ی گشتی دابینكراوه‌و پێویسته هه‌موان وه‌كو یه‌ك لێی سودمه‌ند بن.
مالیكی باجی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دا‌و له‌ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكادا له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه. هه‌قه پارتی و یه‌كێتیش باجی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان بده‌ن و له‌ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌رنرێن.
خاڵی دووه‌می له‌یه‌كچونی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ داعش ئه‌وه‌یه، ئه‌م دو حیزبه بونه‌ته دارده‌ستی دو رژێمی تیرۆریستی ناوچه‌كه. یه‌كێتی چوه‌ته باوه‌شی ئێرانه‌وه‌و وه‌كو هه‌ندێك كه‌سانی نزیكی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، دانانی كه‌سه‌كان له پۆسته هه‌ستیاره‌كاندا به راوێژ له‌گه‌ڵ قاسمی سلێمانی ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردودا، یه‌كێتی له‌به‌رخاتری ئێران ده‌یان گه‌نجی كوردی له جه‌له‌ولاو ده‌وروبه‌ری به‌كوشتداوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه نه‌گاته سنوره‌كانی ئێران.
پارتیش به‌هه‌مان شێوه دارده‌ستی توركیایه. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا پتر له دوساڵه ئابڵوقه‌ی خستوه‌ته سه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كانی كوردستانی خۆرئاوا‌و په‌یه‌گه. به‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆ بوه‌ته هاوكاری داعش. جگه‌له‌وه‌ش ده‌وترێت نه‌وتی به‌قاچاخبراوی داعش له‌ڕی پارتییه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا‌و ده‌فرۆشرێت. هاوكات كه‌ناڵی روداوی نێچیرڤان بارزانی بوه‌ته زمانحاڵی داعش و سڵ له‌هیچ درۆیه‌ك ناكاته‌وه له‌دژی په‌یه‌كه‌وه‌و هه‌واڵه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئێستای كۆبانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی داعشه‌و وه‌كو میدیایه‌كی سه‌ربه‌داعش مامه‌ڵه ده‌كات.
خاڵی سێه‌م ئه‌وه‌یه، پارتی و یه‌كێتی سودمه‌ندن له‌شه‌ڕی داعش. كه‌واته ناكرێت به‌به‌ره‌ی دژه‌داعش دابنرێن. ئه‌م دو حیزبه به‌پاساوی شه‌ڕی داعشه‌وه ئه‌وه‌یان بۆچوه‌ته‌سه‌ر كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه خه‌ڵكی باشوری كوردستانیان موچه‌بڕاو كردوه بۆ مه‌رامی بنه‌ماڵه‌یی‌و حیزبی خۆیان. قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازیی و گه‌نده‌ڵیه‌كان هه‌مان سه‌دای جارانی نه‌ماوه. بۆیه كاتێك ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات كه شه‌ڕی دژی داعش سێ ساڵی پێده‌چێت، پارتی و یه‌كێتیش بۆخۆیان پاڵی لێده‌ده‌نه‌وه‌و تا سێ ساڵی تر به‌رده‌وام بن له‌خۆسه‌پاندن و خۆدزینه‌وه له‌هه‌ر چاكسازییه‌ك كه پێشتر حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ئێستای به‌شدار له‌حوكمڕاندا به‌ڵێنیان به‌خه‌ڵك داب‌و.
لایه‌نێكی تر، ئه‌وه‌یه ئه‌م دو حیزبه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كه‌می رابوردودا، كاریان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی بیرۆكه‌ی سه‌له‌فیه‌ت و فیكره‌ی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان كردوه. به‌وه‌ی ده‌یان مزگه‌وتیان راده‌ستی مه‌لای سه‌له‌فی كردوه وه‌كو به‌شێك له ستراتیژی خۆیان بۆ لاوازكردنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو هه‌رچه‌ند تائێستا به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر نییه كه‌ئه‌م دو گروپه‌ی دوایی وه‌كو داعش بیرناكه‌نه‌وه كاتێك ده‌گه‌نه ترۆپكی ده‌سه‌ڵات. له‌مه‌شدا لاسایی رژێمه دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. ده‌یانه‌وێك گروپه توندڕه‌وه‌كان به‌خێوبكه‌ن و كاتێكیش ویستیان وه‌كو دوژمن بیانناسێنن و به‌وه‌ش قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم قوڵتربكه‌نه‌وه‌و به‌ناوی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئیسلامی چیان ویست بیكه‌ن و كێیان ویست بیكوژن.
ئه‌م خاڵانه واده‌كات كه هه‌قه ناوه‌نده‌كانی بڕیاری جیهانی چاو به رۆڵی ئه‌و دو حیزبه له‌شه‌ڕی دژی داعشدا بخشێننه‌وه‌و تێبگه‌ن كه ستراتیژی روبه‌ڕوی داعش لانی كه‌م له‌كوردستانی باشور‌و عێراق سه‌ركه‌وتو نابێت، هه‌تاوه‌كو ئه‌م دو حیزبه‌ش نه‌كرێنه ئامانج، چونكه خۆیان وه‌كو داعش مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و جیاوازییان نییه مه‌گه‌ر له‌وه‌دا نه‌بێت، كه ئه‌و گروپه له‌ژێر په‌رده‌ی توندڕه‌وی ئایینی‌دا خه‌ڵك ده‌كوژێت به‌ڵام ئه‌مان له‌ژێر په‌رده‌ی كوردایه‌تی و دیموكراسییه‌تێكی ساخته‌دا. دارده‌ستی دو رژێمی تیرۆریستین له‌ناوچه‌كه كه بونه‌ته چاوگه‌ی تیرۆر‌و ته‌مویلی ده‌كه‌ن. هاوكات هه‌ردو حیزبه‌كه‌یان سودمه‌ندن له‌شه‌ڕی دژی داعش، كه‌واته ئه‌گه‌ر خۆیان دوژمنی داعش بن چۆن سودمه‌ند ده‌بن؟!