کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناشتنی شێرکۆ بێکه‌س له‌ پارکی ئازادی!

Saturday, 10/08/2013, 12:00

1844 بینراوە




چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه‌ باس له‌گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی شێرکۆ بێکه‌سی شاعیر ئه‌کرێت له‌ سویده‌وه‌ و ناشتنی له‌پارکی ئازادیدا له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی، وه‌ک ئه‌وه‌ی پارکی ئازادی گۆڕستان بێت. به‌بێ وه‌رگرتنی ڕای میلله‌ت ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌‌ خه‌ریکه‌ ئه‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. کارێکی ئاوا جگه‌له‌وه‌ی که‌‌ شتێکی زۆر ناشارستانیه له‌هه‌مان کاتدا‌ تێکدانی زه‌وقی خه‌ڵکی سلێمانیشه‌. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ تائێستا له‌م هه‌موو به‌ناو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که‌ کورد هه‌یه‌تی که‌سێک ورته‌یه‌کی ناڕه‌زای لێ ده‌رنه‌هاتووه‌.
من لێره‌وه‌ وه‌ک که‌سێکی ئه‌و شاره‌ زۆر به‌تووندی ناره‌زای خۆم ده‌رده‌بڕم به‌کارێکی له‌و جۆره‌، وه‌ هیوادارم که‌سان و لایه‌نی تریش هه‌لوێستیان هه‌بێت و به‌زووترین کات هه‌ڵمه‌تێک بکرێت بۆ ڕێگرتن له‌ ناشتنی شێرکۆ بێکه‌س له‌ پارکی ئازادیدا، کارێکی له‌و جۆره‌ گونه‌ی یه‌کێتی ده‌رده‌خات به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاردا. پارکی ئازادی شوێنی حه‌سانه‌وه‌یه‌ نه‌ک گۆرستان،چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ سه‌ربگرێت ئه‌وه‌ سبه‌ینێ هه‌ڕ مه‌سول و هه‌رشاعیر و ماعیرێکی تریش، وه‌سیه‌تێک ئه‌نووسن و شوێنێک به‌دڵی خۆیان له‌م شاره‌دا هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ناشتنیان یه‌کێک‌ نا‌و سه‌رچنار، یه‌کێکی تر سه‌ر ئه‌زمڕ و ‌سه‌ر گۆێژه‌ و یان حه‌دیقی شه‌عب و یه‌کێکی تر ناو فولکه‌ی به‌رده‌رکی سه‌را چونکه‌ له‌چاخانه‌ی شه‌عبه‌وه‌ نزیکه‌ و براده‌ره‌کانی به‌رده‌وام ئه‌بینێت- وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ شاره‌که‌ هه‌مووی ده‌بێته‌ گۆڕستان، واته‌ خه‌ڵک له‌جیاتی چوون بۆ سه‌یرانگا ئه‌بێت بچن بۆ گۆرستانه‌کان بۆ کاتی پشوو به‌سه‌ربردن. شێرکۆ له‌گه‌ڵ ڕێزماندا بۆی ، به‌ڵام نه‌ له‌ گۆران و نه‌ له‌پیره‌مێرد و نه‌ له‌بێکه‌سی باوکی زیاتر نیه'‌ با ئه‌ویش لای ئه‌وان بنێژرێت. تکایه‌ با به‌هه‌موومان نه‌هێڵین مۆدیلی وه‌سیه‌تکردنی ناشتنیش له‌ پارک و شوێنه‌ گشتیه‌کاندا ببێته‌ مۆدیڵێکی تر و بچێته‌ سه‌رباری هه‌موو شته‌ سه‌قه‌ته‌کانی تری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه. ‌‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)