کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچيره‌ڤان بارزانی (220) دۆنم زه‌وی لە شوێنی مه‌كته‌بی سياسی يه‌كيتی داگير ده‌كات

Sunday, 26/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری 2 هه‌ولێر
به‌ پێی وته‌ی نه‌جات باپير به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌ر هێنانی هه‌ولێر، نيچێره‌ڤان بارزانی به‌برياريكی گونده‌يی و زۆرداری شوێنی مه‌كته‌بی سياسی پيشووی يه‌كێتی له‌ هه‌ولێر بۆ خۆی داگير كردووه‌و مه‌تری تەنها به‌ يه‌ك دينار به‌ بێ ته‌نده‌ر كردويه‌تی به‌ مۆلكی خۆيی و به‌ناوی گروپی كۆمپانياكانی سه‌ڵاحه‌دينه‌وه‌ كه‌ عه‌بدولموته‌ڵيب سه‌مه‌د بارزانی و سه‌باح مولحيم سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن!
بە پێی وته‌كانی نه‌جات باپير نيچيره‌ڤان بارزانی به‌ نيازه‌ گه‌وره‌ترين بازارگای هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌ زه‌ويه‌ دروست بكات له‌ رێگه‌ی بانكه‌كانی (ئه‌لئه‌خا و ئه‌دميرالد)ه‌وه‌ كه‌ تازه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك دايمه‌زراندوون.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كيش ياروه‌ر ناميق برای جه‌وهه‌ر ناميق كه‌ ريستورانه‌ته‌كه‌ی ئه‌ويشی به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ رووی ياسايه‌وه‌ ناگونجيت، چونكه‌ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ل حكومه‌ت كردووه‌، به‌ڵام له‌لايه‌ن ئه‌و كۆمپانيايه‌ی سه‌لاحه‌دين كه‌ مۆڵكی نيچيره‌ڤان بارزانیيه‌ بانگ كراوه‌ و تا ئه‌ويش شوينه‌كه‌ چۆل بكات، به‌لام هيشتا يه‌ك لانه‌بۆته‌وه‌و سه‌باح مولحيم و موته‌ليب بارزانی ئه‌وه‌يان پێ راگه‌ياندووه‌ به‌شه‌كه‌ی ئه‌و تا 200 ده‌فته‌ر دۆلاری ده‌ده‌نێ، به‌لام هيشتا ياوه‌ر رازی نه‌بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ نه‌جات باپير ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌ ياوه‌ر ناميق رازی بيت يا نه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ریستورانه‌كه‌ی به‌ر پرۆژه‌كه‌ی نيچير ده‌كه‌وێت.
ئه‌مه‌ و يه‌كێتی و كۆسره‌ت ره‌سول به‌وه‌ رازيبوون كه‌ ئه‌وان له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك هه‌ولێر زه‌ويان پێبدرێت بۆ خۆيان و ئه‌وه‌ش تاراده‌يه‌ك له‌لايه‌ن نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە