پێمان ووتن ئێراق نابێ به سویسرا
Friday, 23/11/2012, 12:00
پێش ئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دامی شۆڤێنی بڕوخێ هاوارامان کرد‌و پێمان ووتن ، مێژووه دۆراوه‌کان دوباره مه‌که‌نه‌وه ، پێمان ووتن به‌راورد کردنی سیسته‌می فیدراڵی سویسرا بۆ ئێراق غه‌درێکی گه‌وره‌یه‌له‌خه‌باتی مرۆڤایه‌تی ، تاوانێکه له مێژووی سه‌روه‌ری ئه‌وروپیه‌کان ده‌کرێ ،پێمان ووتن سرینه‌وه‌ی خه‌باتی دووسه‌دساڵه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه له نێوان گه‌لانی سویسرادا ،پێمان ووتن وه‌لانانی کلتورو داب و نه‌رێته ،پێمان ووتن بازدانه به‌سه‌ر هۆشیاری وتێگه‌یشتن وزانسته سیاسیه‌کاندا ،پێمان ووتن هاوتا کردنی عه‌قڵیه‌تی ڕژێم وسیسته‌می سنوری هه‌ردوو ووڵات زۆر جیاوازه ،پێمان ووتن سه‌دام خۆی به جێنشینی عومه‌ر ده‌زانی وئه‌وانه‌ی دێن جێگره‌وه‌ی عه‌لین ،پێمان ووتن به دیموکراتیزه کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه ،پێمان ووتن دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقێکی به‌هێز ده‌بێ گه‌لی کوردستان وریفراندۆم ده‌نگی له‌سه‌ر بدات ،نه‌ك خاوه‌نی مێژوه دۆڕاوه‌کان ،پێمان ووتن هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ك ئه‌و هه‌موو شه‌هیدوکاره‌سات و ماڵوێرانیه به‌سه‌ر گه‌لێکدا بهێنێ و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی لێنه‌که‌وێته‌وه ،ده‌بێ خۆی بکوژێ و شه‌رمه‌زاری مێژووی نیشتمانی بێت ،نه‌ك شانازی به‌وه‌وه بکات که هه‌زاره‌ها که‌سی کردۆته قوربانی مه‌رامی حزبی و که‌سایه‌تی خۆی ، پێمان ووتن ته‌نها ئێوه‌ن ده‌ڵێن برا چاو ڕه‌شه‌کانمان له ئێراقی فیدراڵی ، هیچ ووشه‌یه‌کی فیدراڵیمان نه عومه‌ره‌کان و نه‌له عه‌لیه نوێیه چاو ڕه‌شه‌کان نه‌بیست ، پێمان ووتن نیوسه‌ده شکستی سیاسی به‌سه ، نیوسه‌ده دۆران به‌سه نیوسه‌ده دیماگۆجیه‌ت به‌سه ، نیوسه‌ده خیانه‌ت به‌سه ، پێمان ووتن نیو سه‌ده سه‌روه‌ت وسامان پاشایه‌ه‌تی به‌سه ، پێمان ووتن ئێمه جاران ته‌نها کۆیله‌ی دوژمن و داگیرکه‌ر بووین ئێستا دووجار کۆیله‌ین ،جارێك کۆیله‌ی کوتله مافیاکانی کۆیله‌ی ناوخۆ‌و جارێکیش کۆیله‌ی دوژمنی سه‌ره‌کی ،پێمان ووتن ئه‌و که‌ناڵ وده‌زگایانه‌ی داتان ناوه بۆ کۆمپانیای خوێن فرۆشتن و نیشتمان فرۆشتن دایبخه‌ن باشه ، چونکه باڵی درۆیه‌کانیان شکاوه‌و ڕه‌نگیان وه‌ك خوێن فرۆشه‌کانی جاران زه‌رد بوه ، بروا ناکه‌م هیچ مرۆڤێکی ئه‌م نیشتمانه هه‌بێ مێژووی دۆڕندنه‌کانی ئێوه نه‌زانێ ، که‌چی ئێوه یادی دۆڕاندنه‌کان وشکسته‌کانتان ده‌که پشووی سه‌روه‌ری ، ده‌بنه جاش وبه‌کرێ گیراوی دوژمن دژی یه‌کتر وگه‌له‌که‌تان،به‌ڵام هه‌موو جارێ به پاساوی تاکتیکی حه‌کیم وشورش وخه‌بات به خه‌ڵکی ده‌فرۆشنه‌وه ، تا ئێستا ئێمه نازانین ئێوه له دوژمنن یان دوژمن له ئێوه‌یه ،ئێوه قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی شیمال‌و دیجله‌ن یان ئه‌وان له ئێوه بوون و له ئێوه‌ن ، هێنده‌تان یاری به چاره‌نوس و که‌رامه‌تی خۆتان وئه‌م میلله‌ته کردوه ،دوژمن به‌ئاشکرا پێتان ده‌ڵێ من له ئێوه دڵسۆز ترم بۆ کورد ،ئاخر ئه‌گه‌ر وانه‌بێ چۆن ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان گومانێکی وای لادروست ببێ نه‌زانێ کێ ڕاستده‌کات وکامتان دڵسۆزن ..؟؟ ئه‌م جاره‌ش پێتان ده‌ڵێین له کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یدا وه‌فدێکی سیاسی و پسپۆڕودیپلۆماتکار له خه‌ڵکی به‌توانای کوردستان هه‌ڵبژێرن بێ ره‌چاوکردنی حیزبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا متمانه‌ی ته‌واویان پێببه‌خشن ،تا بتوانێ به گفتوگۆدیالۆگێکی زانستی وسه‌رده‌میانه مافه‌کانمان بۆ بگێڕێته‌وه‌و هه‌ڵه‌کانی ئێوه‌ش ڕاستبکاته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بکات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێوه‌ش به بڕیارێکی ره‌سمی هه‌مووئه‌ندامه‌کانتان له دام وده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ئێراق بکشێننه‌وه .چونکه ئێستا گه‌لی کوردستان ، هه‌ست به‌ناسکی وهه‌ستاری هه‌لو مه‌رجی نا ئاسایی نه‌کات له‌م کات وساته‌دا که کوردستان و ناوچه‌که‌ی پێدا ده‌روات، هه‌ست به‌دڵه ڕاوکێ ومه‌ترسی سیاسی وجه‌نگ له ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ین ،بێگومانم زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ئێوه ده‌بن له داشکانی که‌سایه‌تی ومادی وپاشایه‌تی ، هه‌موو له‌و بروایه‌دان ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له حاڵه‌تێکی گرژی و ئاڵۆزیدان چ له‌ناوخۆو چ له بواری نێوده‌وڵه‌تی ، به‌تایبه‌تی ئه‌و دوڵه‌تانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌دابه‌ش بوه ،گرژی وئاڵۆزیه‌کان ئاسمانی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه ، ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵکی کوردستان بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان دابه‌ش بونی ئه‌و عه‌قڵه سیاسیه‌ی ئه‌مرۆی کورده به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دوو ده‌وڵه‌تی دوژمن و ئه‌مه‌ش وایکردوه نه‌ك یه‌ك ووتاری سیاسی کورد نه‌خه‌مڵینێ وپلانی هه‌نوکه‌ی وستراتیژێکی دیاری کراو دانه‌رێژێ ،به‌ڵکو بۆته هۆی چه‌وشه‌کاری وئه‌گه‌ریێکی تری مێژوویه‌کی نوێی دۆڕاندن وره‌شبینی ڕۆژگاره داهاتوه‌کان ،پێمان سه‌یره چه‌ندین کۆرو کۆبونه‌وه به‌ستراو داوای به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کرا له‌لایه‌ن دڵسۆزان وپسپۆڕان ورۆشنبیران وپارت وکه‌سایه‌تی ، که‌چی سه‌رانی کورد هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بوه ،به‌بیانوی جۆراوجۆر ئه‌م کۆنگره‌یه ڕێگیری لێکراوه ،خۆ ده‌کرێ له ئێستادا ته‌نهاخه‌ڵکانی دڵسۆز‌و پسپۆرانی باشور بێت ، هه‌موشمان ده‌زانین هۆکاره‌که نه‌بونی ره‌زامه‌ندی دوو جه‌مسه‌ره‌که‌یه ،واته جه‌مسه‌ری ئیرانی و تورکی ،ئێوه‌ش ده‌زانن په‌یوست بوون به‌م دوو جه‌مسه‌ره ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری ومانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانه له‌پۆست وپله‌دا ،به‌واتایه‌کی تر هه‌موو ئامانج وخواسته نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیه‌کان ده‌بنه بڤه وقاچاخ له هه‌گبه‌ی سیاسه‌ت ودیبلۆماتکاری کوردی ،نازانم تاکه‌ی چاوه‌روانی ووتاروباوه‌ڕیکی یه‌کگرتوو بین ، ئایا ده‌کرێ چۆن رۆژانه خۆپیشاندان ده‌که‌ین بۆ بابه‌ته‌کانی خزمه‌تگوزاری وپه‌روه‌رده‌و ژینگه‌و نه‌بونی شه‌قامو جاده و هتد ..هه‌رواش ده‌ستکه‌ین به خۆپیشاندان بۆ یه‌کهه‌ڵوێستی سیاسی و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی ودارشتنی پلانی داهاتوی ئه‌م ووڵاته ،
16/11/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست