بەڕێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان و گەندەڵى!!
Wednesday, 26/09/2012, 12:00
وەك لاى هەمووانە ئاشكرایە كەوا گەندەڵى بووە بە یەكێك لە نەخۆشیە درێژخایەنەكانى ئەم حكومەتە و لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیانیشدا بووە بە كلتور،! وە بەرپرسى یەكەمیش لە هەبوونى گەندەڵى لە هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەك بەڕێوەبەرە.
وەك پێشینان وتویانە (دەست بگرە بە كڵاوەكەتەوە با، با نەیبات) ئەم بەڕێوەبەرەش دەستى گرتووە بە كورسیەكەیەوە نەوەك لەژێرى لاببرێت, لەوانە دانانى كەسانى ناشایستە لە پۆستەكانى ناو ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بۆ نمونە (كمال محمد غریب) لە پۆستى بەڕێوەبەرى كارگێڕى و خۆیەتى كە هاوڕێى گیانى بە گیانى خودى بەڕێوەبەرە لە كاتێكدا ئەم پیاوە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا خزمەتكارێكى دڵسۆزى ئەو ڕژێمە بووە و هەرگیز خۆى بە كورد نەزانیوە، دانانى ئەم (كمال محمد غریب) بۆ چاوپۆشی كردنە لەو فەرمانبەرانەى كە خزمى خۆی و بەڕێوەبەرە یان مەبەستیانە بۆ ماستاوچێتى بە كورتى بووە بە گوندەى ناو بەڕێوەبەرایەتیەكە.
لە لایەكى ترەوە (3) سێ فەرمانبەر كە بڕوانامەى ماستەریان هەیە یەكێكیان بە ناوى (كومار اكبر) 3مانگ و لە وڵاتى هیندستان و دووانەكەى تر بە ناوەكانى (سلیمان احمد) لە كوردستان دواى ئەوەى نەیتوانى سەركەوتوو بێت لە وڵاتى ئەمریكا و (عبدالمتەلب رووف) لە وڵاتى ئوسترالیا نزیكەى ساڵێكە بە دەستیان هێناوە، وەك پێویست سودیان لێ وەرناگرن چونكە ئەم دووانە هیچ زانیارێكى زانستى ئەكادیمیان نیە تا بتوانن خزمەتى پێ بكەن، تەنها ئەوە نەبێت خاوەن بڕوانامەن لەسەر كاغەز، وە ناتوانن هیچ پرۆژەیەك یان لێكۆڵینەیەكى زانستى ئەنجام بدەن.لەكاتێكدا پارەیەكى زۆر بۆ هەردوكیان خەرجكراوە، لەبرى ئەوەى كە لێكۆڵینەوەیەكى زانستى ئەنجام بدەن چاوپۆشییان لێ دەكرێت و پۆستیان پێ دەدرێت بە بێ ئەوەى كەشایستەبن لەوانە (عبدالمتەلب رووف) دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتى كشتوكاڵى كەلار گوازرایەوە بۆ توێژینەوەى كشتوكاڵى گەرمیان و كرا بە لێپرسراوى بەشى بەروبومى كێڵگەیى و لە ئێستادا ایفاد كراوە بە مەبەستى بەشداریكردنى لە خولى تاقیگەدا لە هەولێر لە كاتێكدا دەبوایە یەكێك لەو پۆستانە بە بەڕێز (ادریس مدحت) ئەندازیارى كشتوكاڵى ببەخشرایە چونكە زیاتر لە 5 ساڵە فەرمانبەرى توێژینەوەیە و لەو بوارەدا كاردەكات.
ئەوەى جێگاى سەرسورمانە لێرەدا باسى ئەكەم ئەوەیە كە (عبدالمتەلب رووف) خۆى و خێزانەكەى بە ناوى (ڤیان) لە هەفتەیەكدا تەنها 3 رۆژ دەوام دەكەن وە ئەگەر (عبدالمگلب رووف) مۆڵەت وەربگرێ یان ایفاد بكرێ هاوكات خێزانەكەشى دەوام ناكات بە بێ ئەوەى كەس لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات لە كاتێكدا ئەگەر فەرمانبەرێكى تر ئەو كارە بكات بێ گومان غیاب دەدرێت لەلایەن (كمال محمد غریب) بەڕێوەبەرى كارگێڕى و خۆیەتى و بە شێوەیەكى نا دادپەروەرانە ئیجرائاتى بەرامبەر دەكەن. ئەمانە و لە ئایندەیەكى نزیكدا چەند گەندەڵیەكى ترى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەخەینە ڕوو.
گروپى بە گژاچوونەوەى گەندەڵى لە
بەڕێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست