شێرزاد عه‌بدوڵره‌حمان... شێره‌كه‌ى پارتى
Monday, 13/06/2011, 12:00
پارتى وه‌كو مۆڵگه‌یه‌كى پیسى لێ هاتووه، هه‌رچى مێش و مه‌گه‌ز هه‌یه له‌و حزبه كۆ ده‌بنه‌وه، یه‌كێك له‌و مێشه پیسانهى به قه‌د دوو سه‌د خانه‌واده‌ى شه‌هید سوودى له گهوجێتى پارتى وه‌رگرتووه شێره عه‌بدولره‌حمانه. ئه‌و شێره‌یه كاتى خۆى له سه‌رده‌مى به‌عس په‌یامنێرى رۆژنامه‌ى هاوكارى بوو، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانیه‌كى به ده‌نگه ژنانیهكهى بۆ ته‌له‌فزیۆنى كوردى له به‌غدا تۆمار كردووه، پیاوێكى هه‌تا بڵێى لوس و ماستاو چى و بێ مۆراله، سه‌رده‌مانێك په‌یامنێرى رۆژنامه‌ى ئه‌لزه‌مان بوو له كوردستان، بووه به‌ڕێوه‌به‌رى نوسین له رۆژنامه‌ى برایه‌تى، دواتر له ساڵى 2004 له سه‌رده‌مى ده‌ست به‌كاربوونى نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ وه‌كو سه‌رنووسه‌رى خه‌بات، شێرزاد عه‌بدولره‌حمان و شازاد ئه‌نوه‌ر له خه‌بات دوور خرانه‌وه. ئه‌و پیاوه هێنده بۆ حاڵى خۆى زیره‌كه پێش ئه‌وه‌ى شوێنێك به‌جێ بێڵى له چه‌ندین شوێنى دیكه پێگه‌ى خۆى قایم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بێ ئیش نه‌مێنێ. پێش ئه‌وه‌ى له برایه‌تى جاران دوور بخرێته‌وه، بووه سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندى ئه‌و وه‌زاره‌ته. كه له برایه‌تى دوور خرایه‌وه، به بڕیارى مه‌كته‌بى اعلامى پارتى كرایه جێگرى سه‌رنووسه‌رى گوڵان، له‌وێش زۆر خۆى نه‌گرت، به هۆى نزیكى له فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى و به هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى زنجیره‌یه‌ك دیمانه له‌سه‌ر ژیانى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى به ناوى (دوور له سیاسه‌ت.. فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى به ره‌نگى خۆى) كه دواتر وه‌كو نامیلكهیهكیش چاپى كرد، له كابینه‌ى پێنجه‌م شێرزاد بووه راوێژكارى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى وه‌زیرى رۆشنبیرى و سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى هه‌رێمى كوردستان ى زمانحاڵى حكومه‌ت كه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌ریده‌كات. ئه‌و كاته‌ى كاكه شێر بووه سه‌رنووسه‌ر، شوان داودى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى هه‌واڵ ستوونێكى نوسى به ناوى كاكه شێر، له‌وێ زۆر به خراپى دابه‌زیبووه سه‌ر حكومه‌ت كه پیاوێكى كۆنه به‌عسى و بێ مۆراڵى وه‌كو شێرزاد عه‌بدولره‌حمان ده‌كاته سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى هه‌رێمى كوردستان و داواى له هه‌موو نوسه‌ران كردبوو كه وه‌كو ناڕه‌زایى بایكۆتى گۆڤاره‌كه بكه‌ن، كه‌چى پاش چه‌ند مانگێك كاك شوان داودى جارێكى دیكه نوسینێكى كردبوو و به گاڵته جاڕییه‌وه گوتبووى كه ده‌ركه‌وت نوسهرى ئه‌م وڵاته خه‌ڵكى وه‌كو شێره‌یان قه‌بوڵه. به هه‌ر حاڵ شێرزاد بووه راوێژكار و سه‌رنووسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، له كۆتاییه‌كانى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌ت و له دوا دیدارى نێچیرڤان بارزانى له گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان، كاكه شێره وه‌كو پیشه‌ى هه‌میشه‌یى خۆى عهریزهیهكى له ناو گیرفانى ده‌رهێناوه و له نێچیرڤان پاڕاوه‌ته‌وه كه به پله‌ى خۆى و وه‌كو راوێژكار خانه‌نشینى بكات، نێچیرڤانیش به بڕیارێكى وزارى كاكه شێر به پله‌ى راوێژكار خانه‌نشین ده‌كات و له هه‌مان بڕیاریش فه‌رمان ده‌دات كه شێرزاد به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له پایه‌ى سه‌رنووسه‌رى هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه. واته هه‌م خانه‌نشین و هه‌م سه‌رنووسه‌رى گرێ به‌ست، وه‌كو ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌وان قاتى بوو بێ له كوردستان!!!. چه‌ند ساڵێكه كاكه شێر بۆ خۆى هه‌م خانه‌نشینه و هه‌م كۆڵێك پاره‌ى گرێبه‌ستى له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى وه‌رده‌گرێ. تا دواجار كاوه‌ى وه‌زیر كه به یه‌كێك له وه‌زیره بێ ده‌سه‌ڵات و ترسنۆكه‌كان ده‌ژمێردرێ، گۆڤاره‌كه راده‌گرێ و به شێرزاد راده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌ستیش پێ بكاته‌وه شێرزاد نابێته سه‌رنووسه‌ر. له‌وساوه كاكه شێر ده‌كه‌وێته خۆى و په‌یوه‌نده دوور و زۆره‌كانى خۆى به‌كار دێنێ، نامه‌یه‌ك له نێچیرڤان بارزانى وه‌رده‌گرێ كه ئاراسته‌ى فازیل میرانى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كاكه شێر بكاته جێگرى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى خه‌بات به بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته له‌رۆژنامه‌كه بوونى هه‌بێ. به هۆى سه‌فه‌رى فازیل میرانى بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌و نامه‌یه دواكه‌وت، تا گه‌ڕانه‌وه‌ى و رۆژى 11 ى حوزه‌یران، فازیل میرانى وه‌كو سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى و له‌سه‌ر راسپارده‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى، بڕیار ده‌دات به دامه‌زراندى شێرزاد عه‌بدولره‌حمان له رۆژنامه‌ى خه‌بات و له پۆستى جێگرى سه‌رنووسه‌ر. ئه‌و كاكه شێرزاد عه‌بدولره‌حمانه به به‌ڵگه و دهكیومێنت حه‌وت جار زه‌وى له حكومه‌ت وه‌رگرتووه، دوو دوا جاریان وه‌رگرتنى زه‌ویه‌كى بازرگانى گه‌وره‌یه له نزیك گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز به ناوى دروستكردنى چاپخانه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان، و وه‌رگرتنى زه‌ویه‌ك له شوێنى پیشه‌سازى نوێى هه‌ولێر ئه‌ویش به هۆى نوسینى بابه‌تێك له گۆڤارى هه‌رێمى كوردستان به ناوى (ماڵى پارێزگارى هه‌ولێر) كه تیایدا شێرزاد یه‌ك لاپه‌ڕه ماستاوى بۆ نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر كردووه كه گوایه خانوه‌كه‌ى 200 مه‌تره و باخچه‌ى نیه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و ماستاو نوسینه داواى له نه‌وزاد هادى كردووه زه‌ویه‌كى له زه‌ویه‌كانى پیشه‌سازى نوێى هه‌ولێر بداتێ، نه‌وزاد هادیش بۆى كردووه. به گوته‌ى براده‌رێك له سه‌ته‌لایتى پێشووى نه‌ورۆز كه ئه‌وكاتیش شێرزاد له‌و ته‌له‌فزیۆنه به‌رنامه‌یه‌كى هه‌فتانه‌ى به ناوى رووداوى هه‌فته هه‌بوو كه هه‌رجاره‌ى به‌رپرسێكى ده‌هێنا و كۆمه‌ڵێك پرسیارى بێ ماناى لێ ده‌كرد، ته‌وه‌رى به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌و ده‌زگایانه بوو كه له هه‌مان هه‌فته شێرزاد كارى پێیان بوو، بێ شهرمانهش هه‌ر له دواى ته‌واوبوونى به‌رنامه‌كه تهكلیفهكهى خۆى ده‌كرد. ئه‌وانه‌ى له شێرزاده‌وه نزیكن ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه له ته‌كلیف كردن و نزه نز و پاڕانه‌وه له هه‌موو دونیا كه‌م وێنه‌یه، له درۆ كردن و خۆ به هه‌ژار پیشاندان كه‌س ناتوانێ شان له شانى بدات....به هه‌موو پێوه‌رێك شێرزاد توانیوتى له سه‌رده‌مى حوكمڕانى كوردیدا زیاتر له سه‌د ماڵه شه‌هیدى سه‌نگه‌ر سوود مه‌ند بێت، ئه‌مه‌شى ته‌نیا له گهوجێتى و خهشیمى پارتییه‌وه وه‌رگرتووه كه كه‌یفى به‌و جۆره كه‌سانه دێت... ئێستاش كه بۆته جێگرى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى خه‌بات، هه‌رچه‌نده ده‌نگێكى گه‌وره‌ى ناڕه‌زایى له رۆژنامه‌كه هه‌یه، به‌ڵام پیرۆزى بێت و پارتى هه‌ر ئه‌و گه‌وج و مشهخۆرانهى قابیله..
http://www.kurdistanpost.info/sherzad3abdlrahman.jpg
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست