کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌نه‌وشيروان مسته‌فاى رِێكخه‌رى گشتى گۆرِان رِۆژنامه‌ى رِۆژنامه‌ى داخست ، عه‌دنان عوسمان له‌كوێ بوو؟

Thursday, 19/06/2014, 12:00


زۆرن ئه‌و ئينشانووس و به‌ناو رِۆشنبيرو قه‌لَه‌م به‌ده‌ستانه‌ى له‌رِابردوو زمانيان درێژ بوو له‌ئاست ده‌سه‌لاَتى گه‌نده‌لَى پارتى و يه‌كێتى و هه‌موو ئه‌و رِووداو بابه‌تانه‌ى رِۆژ كه‌ده‌هاتنه‌ پێش به‌هه‌لَوێست و نووسينه‌كانيان ئيدانه‌و سه‌ركۆنه‌يان ده‌كرد به‌لاَم هه‌ر كه‌پارووى چه‌ورى ده‌سه‌لاَت و كورسى و خانه‌نشينى په‌رله‌مانى و سه‌ربازى گه‌يشته‌ ده‌ميان ئيدى سه‌دو هه‌شتا پله‌ هه‌لَگه‌رِاونه‌وه‌ وه‌كو كيسه‌لَ سه‌رو ده‌ميان برده‌ ژووره‌وه‌ ، يه‌كێك له‌و قه‌لَه‌مانه‌ عه‌دنان عوسمانى ئه‌ندام په‌رله‌مانى پێشووى گۆرِان بوو كه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ دێته‌ به‌رچاوم و ئێستا به‌نووسينێكى رِه‌خنه‌ گرانه‌ له‌نه‌وشيروان مسته‌فاى رِێكخه‌رى گشتى گۆرِان خۆى كردۆته‌ بابه‌تى رِۆژو پالَه‌وانى سايته‌كان ، لێره‌ نه‌هاتووم وه‌لاَمى ئه‌و نووسينه‌ى بده‌مه‌وه‌ نه‌ش هاتووم پرسيارى ئه‌وه‌ى لێ بكه‌م په‌نجا مليۆنه‌كه‌ى خانه‌نشينى چى لێ كردووه‌و بۆچى سه‌رف كردووه‌ ، نه‌ش هاتووم پێيى بلَێم له‌ماوه‌ى چوار سالَدا چه‌ندت پاره‌ داوه‌ به‌بزوتنه‌وه‌كه‌ت و سه‌ردانى چه‌ند گووندو شارۆچكه‌ى دووره‌ده‌ستت كردووه‌و چه‌ند خوێندنگاو بنكه‌ى ته‌ندروستيت به‌فيعلى به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و چه‌ند پرِۆژه‌و پێشنيارو سكالاَو داواكاريت بۆ بردوونه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مان هه‌ر بۆ كامێراو نمايش و نيشاندانى له‌كه‌ى ئێن ئێن نه‌بووه‌ ، نه‌هاتووم باسى ئه‌وه‌ بكه‌م بلَێم به‌ناو هێنانى پێشمه‌رگه‌ به‌ميليشيا چ زه‌برێكى كوشنده‌ت له‌گۆرِاندا له‌هه‌لَبژاردنى 7 / 3 يان شه‌كواو داواكاريت بۆ چه‌ند مه‌جيد سالَح كردووه‌ له‌گرده‌كه‌ تا بكرێنه‌ رِاوێژكارى په‌رله‌مان و تۆمه‌تى به‌عسى بوون و به‌ردباران كردنى خۆپيشاندانه‌كانى 2006 ت بۆ په‌رده‌پۆش كردوون ، من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ له‌جه‌نابتان ده‌پرسم ئه‌و كاته‌ى رِێكخه‌رى گشتى گۆرِان له‌پێناو سه‌رۆك كۆمارو دكتۆره‌كه‌ى رِۆژنامه‌يه‌كى زل و زه‌به‌لاحى وه‌ك رِۆژنامه‌ى رِۆژنامه‌ى داخست كه‌له‌ترۆپكى پێشكه‌وتن و پرِخوێنه‌رى دابوو جه‌نابتان له‌كوێ بوون ؟ كه‌سه‌رده‌مێك هه‌ر خۆتان سه‌رنووسه‌رو شايه‌رى ئه‌و رِۆژنامه‌يه‌ بوون ؟ بۆ ئه‌وسا هيچ هه‌لَوێستێكتان نه‌بوو ؟ خێره‌ ئێستا خه‌به‌رتان بۆته‌وه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ دلَسۆزى و گۆرِانى عه‌يار بيست و چوارى ئه‌ى بۆ ئه‌و كاته‌ رِه‌خنه‌ت نه‌ده‌گرت و ده‌ستت له‌كار نه‌ده‌كێشايه‌وه‌ ؟ موچه‌و ئيفادى په‌رله‌مانتارى بردبوونى بۆ كام وولاَت و دوورگه‌ تا ئه‌وه‌نده‌ بێ هۆش بووبن نه‌زانن ئه‌م رِۆژنامه‌يه‌ له‌به‌رچى داخرا ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و كات تۆو ده‌يان قه‌لَه‌مى هه‌رِاج كراوى ترى وه‌ك مه‌جيد سالَح هه‌لَوێستى هه‌بووايه‌ له‌ئاست رِێكخه‌رى گشتيه‌كه‌ت ئه‌مرۆ ئه‌مه‌شيانت جێگاى خۆى ده‌گرت ، دلَنيام ئه‌م نووسينه‌ رِه‌خنه‌يه‌شت له‌نه‌وشيروان مسته‌فا هه‌ر وه‌ك ئه‌و نووسينه‌يه‌ كه‌له‌سه‌ر كۆنگره‌ى گۆرِان نووسيت و دوايى په‌شيمان بوويته‌وه‌و به‌شێوه‌يه‌ك پۆزشت هێنايه‌وه‌ كه‌خۆشت نه‌تده‌زانى چيت نووسيوه‌و باسى چى ده‌كه‌ى ؟ دلَنيابه‌ خه‌لَك گه‌وج نيه‌و رِابردوو و هه‌لَوێستى هيچتانى بير ناچێت وه‌ك ئه‌و هاورِێ په‌رله‌مانتاره‌تان كاتى خۆى گووتبووى عه‌دنان گيان باپاره‌ى سه‌ياره‌كه‌ وه‌ربگرين خه‌لَك 31 ى ئابى بيرچوو ئه‌مه‌شيانى بير ده‌چێت ، نا .. نا خه‌يالَتان خاوه‌ مێژوو هه‌مووى نووسيوه‌ خه‌لَكيش هيچى بير ناچێت تا دونيا دونيايه‌ هه‌موو خه‌لَك ده‌لَێن ئه‌وه‌ى پاره‌ى په‌نجا مليۆنه‌كه‌ى خانه‌نشينى به‌خشى به‌نه‌خۆشخانه‌ى هيوا عه‌بدولاَى مه‌لا نورى بوو عه‌دنان عوسمان و هاورِێكانى نه‌بوون .

_ سه‌رنجێك بۆ عه‌دنان عوسمان برِۆ سه‌يرى رِۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ ژماره‌ 291 ى به‌روارى 6 / 9 / 2011 بكه‌ بزانه‌ نه‌وشيروان مسته‌فا رِۆژنامه‌ى رِۆژنامه‌ى له‌به‌رچى و له‌به‌ر كێ داخست .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە