پەرتووك
Saturday, 17/01/2015, 12:00
3203 بینراوە
رۆستەم خامۆش
پـەرتووك هاوڕێـی شیـرینـم
چـەند خـۆشە كـە دەتبیـنـم
دەتـگـرم بــە دوو دەسـتــم
كـانگـای هیـواو مـەبـەستم
پـەرتووك ڕۆشــنایـی بیـرم
بـاشـتـریـن گـەشـەی ژیـرم
لە خوێندنگـا یـان لـە ماڵ
هـەر تـۆی لـە بیـرو خـەیاڵ
پـەرتووك هیـَـزی هۆشیاریم
چــرای كـاتــی بێــداریـم
ئـەی ڕووناكـی ژیـانـی مـن
خـۆشـەویسـتی گیانـی مـن