لە سەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانییهوه بۆ : سایتی كوردستان پۆست
Friday, 04/09/2009, 12:00
زانکۆی سلێمانی
له سهر بڵاوکردنهوهی نووسینێک له لایهن کهسێکهوه، دیاربوو فهرمانبهرێکی ناو زانکۆی سلێمانییه، که دژی زانکۆی سلێمانی و سهرۆکهکهی نووسیوێتی ئهم ڕوونکردنهوهی خوارهوهمان بۆ هاتووه، که ئهمه دووهم ڕوونکردنهوهی زانکۆیه به بهڵگهوه، ڕوونکردنهوهی یهکهم دهتوانن کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکهن، ههڵبهته ئێمه نووسینی ئهو کهسهمان لابرد داواشمان لێکرد پهیوهندیمان پیوه بکات و بهڵگهکانی بخاته روو، بهڵام تا ئیستا پهیوهندی پێوهنهکردووین.
ڕوونكردنەوەیەك لەسەر بڕگەكانى ئەو ڕیپۆرتاژەى لە (30/8/2009) بە ناونیشانى (گەندەڵییەكانى سەرۆكایەتى زانكۆ) لە لایەن (ئاكۆ بەهادین)ەوە بڵاوكرابووەوە
لەگەڵ ئەم ڕوونكردنەوەیەدا یاداشتى پرۆفیسۆر فاروق عبدالله كریم، پرۆفیسۆر نزار محمد محمد امین، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر خەسرەو عبدالله رشید، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ئاراس عزیز عبدالله، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر پەریخان جاف، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر كەمال حاجى كریم، دوكتۆر رەزا حسن حسین، بەڕێوەبەرانى داراییى، ووردبینى، خۆییى وە (9) فەرمانبەرى ترى دارایى و میلاك هاوپێچ ئەكەین هەر هەموو بە واژۆى خۆیان وەك بەڵگەنامە.
1- بە هیچ شێوەیەك هیچ لێپرسینەوەیەك نەكراوە لەگەڵ د. عەلى سەعید لە لایەن مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتمانى یان هەردەزگایەكى حكومیەوە.
2- وەك لە یاداشتى پرۆفیسۆر فارووق عبدالله كریم یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كاگێڕى دا هاتووە كافیتیریا و چێشتخانەى زانكۆ لە لایەن د.عەلى سەعیدەوە نەدراوە بە كرێ بەڵكو بە زانیارى كاك د. فارووق و ئەنجومەنى زانكۆى سلێمانى و ڕەزامەندى هەردوو سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران بە نووسراوى ژمارە (12456) لە (6/11/2007) و نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارە (2/15814) لە (11/11/2007) دراوە بە كۆمپانیا، كە وێنەەى ڕەسەنى گرێبەست و نوسراوى ڕەزامەندییەكان پارێزراون لاى د. فاروق عبدالله و سەرۆكایەتى زانكۆ.
3- سەبارەت بە كڕینى ئامێرى پزیشكى بۆ كۆلێجى پزیشكى وەك لە یاداشتى هاوپێچى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ئاراس عزیز عبدالله دا هاتوە كە وەزارەتى خوێندنى باڵا باییى (138070 دۆلار) سەدو سى و هەشت هەزار و حەفتا دۆلار ئامێرى پزیشكى كڕیوە بۆ كۆلێجى پزیشكى زانكۆمان لە پێشانگاى (ATC) لە هەولێر لەسەر بودجەى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران وە ناردویانە بۆمان بۆ سلێمانى هەروەكو بۆ سەرجەم زانكۆكانى ترى كوردستان كڕراوە وە ڕاگرایەتى كۆلێج و سەرۆكایەتى زانكۆ ئەوەندەیان لەسەر بووە كە وەریبگرن نەك بیكڕن، سەرۆكایەتى زانكۆ و كۆلێج یەك دۆلاریان بە كڕینى ئەو ئامێرانە نەداوە، نازانین (كاك ئاكۆ بەهادین) ئەو ژمارەیە (640000) دۆلارەى لەكوێ هێناوە.
4- سەبارەت بە كڕینى كەل و پەلى زانستى بۆ تاقیگەكانى بەشى جیۆلۆجى و بایۆلۆجى لە كۆلێجى زانست كە گوایە لەكاركەوتوون و سوودیان لێوەرناگیرێت :
هاوپێچ یاداشتى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر پەریخان جاف ڕاگرى كۆلێجى زانست و پرۆفیسۆرى یاردیدەدەر كمال حاجى كریم سەرۆكى بەشى جیۆلۆجى و د. رەزا حسن حسین سەرۆكى بەشى بایۆلۆجى كە ئەو ئامێرانە كار ئەكەن و سوودیان لێوەرئەگیرێت و بەردەوام صیانەش ئەكرێن لە هەردوو بەشەكاندا.
5- بڕگەى تایبەت بە بوونى (112) فەرمانبەرى وەهمى لە زانكۆى سلێمانى، خانەنشین كردنى (13) پرۆفیسۆر و ناردنە ماڵەوەى پرۆفیسۆر هوشیار مەعروف وە گێڕانەوەى د. ئەدیبە اسماعیل على ڕاگرى كۆلێجى پەرستارى بۆ خزمەت، هاوپێچ یاداشتى بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرێتى خۆییى و میلاك كە :
یەكەم : نەك (112) بەڵكو (1) فەرمانبەرى (وەهمى) مان نیە لە زانكۆى سلێمانى، با (كاك ئاكۆ بەهادین) یەك ناومان پێ بڵێت لەو (112) فەرمانبەرانە.
دووەم : ئەو (13) پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرى یاریدەدەرانە تەمەنیان سەروو (70) ساڵ بووە، وە بەهۆى تێپەڕاندنى تەمەنى یاسایى خانەنشین كراووون.
هەر بۆ زانیارى خوێًنەرانى بەڕێز زانكۆى سلێمانى لە دواى هەموو زانكۆكانى ترى كوردستان ئەو بڕیارەى جێبەجێكرد لەسەر نوسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا (10206) لە (30/7/2007).
سێ یەم : كاك ئاكۆ بەهادین نوسیوێتى كە پرۆفیسۆر هوشیار مەعروف نێردراوەتەوە ماڵەوە.
ئێمە خوێنەرانى بەرێز ئاگادار ئەكەینەوە كە پرۆفیسۆر هوشیار خانەنشین كرا بەهۆى گەیشتنى بە تەمەنى یاسایی (63) ساڵ، بەڵام دواى ئەوەى تەمەنى یاسایى خانەنشین كردن بۆ پرۆفیسۆرەكان درێژكرایەوە بۆ (70) ساڵى ئەو بەڕێزە گەڕێنرایەوە بۆ خزمەت لە زانكۆى سلێمانى بە فەرمانى زانكۆیى (7/6/1365) لە (28/1/2009) وە دوایى گوێزرایەوە بۆ زانكۆى كۆیە لەسەر داواى خۆى لەبەرئەوەى خەڵكى (كۆیە) یە و ئێستا ڕاگرى كۆلێجى زانستە كۆمەڵایەتییەكانە لەو زانكۆیە و لەماڵەوە خانە نشین نیە.
چوارەم: كاك ئاكۆ نوسیوێتى كە گوایە د. حمە على عبدالله (17) ساڵە ڕاگرى كۆلێجى دەرمانسازیە.
خوێنەرانى بەڕێز كۆلێجى دەرمانسازى ساڵى (2004 2005) دامەزراوە.
پێنجەم :لە ڕیپۆرتاژەكەدا هاتووە كە د. ئەدیبە اسماعیل على ڕاگرى كۆلێجى پەرستارى خانەنشین بووە و گەڕێنراوەتەوە بۆ وەزیفە.
خوێنەرانى ئازیز، وەك لە یاداشتى بەڕێوەبەرێتى خۆیی دا هاتووە د. ئەدیبە ساڵى (1974) دامەزراوە، هەرگیز خانەنشین نەبووە تا بیگێڕینەوە هەتا لە ڕۆژى (26/8/2009) دا كە بۆ یەكەم جار و دووا جار لە ژیانیدا وە لەسەر داواى خۆى خانە نشین كراوە و لە (31/8/2009) دەستى لەكار ترازاندوە.
6- بڕگەى (3) تایبەت بە پارەى تەرخانكراو بۆ گەشتى زانستى خوێندكارانى قۆناغى (4) ى زانكۆ :
یەكەم : ساڵى (2005 2006) بڕى (258480000 دینار) دووسەد و پەنجا و هەشت ملیۆن و چوار سەد و هەشتا هەزار دینار بۆ ئەو گەشتە تەرخانكرا، لەو بڕە پارەیە (117199000 دینار) سەدو حەڤدە ملێۆن و سەد و نەوەد و نۆ هەزار دینار خەرج كرا و باقیەكەى كە مایەوە بە پسوولەى (37 أ) لە لایەن بەڕێوەبەرێتى داراییەوە قەید كراوەتەوە سەر حسابى زانكۆ لە بانك وەكو رەصید بۆ سەر بوودجەى زانكۆ، سەرجەم وێنەى ڕەسەنى پسووڵەكان پارێزراوون لە سەرۆكایەتى زانكۆ و بانك.
دووەم : ساڵى خوێندنى (2006- 2007) پارە تەرخان نەكرا بۆ گەشتى خوێندكاران (كە ئەوە بەسەر براى نوسەرماندا تێپەڕیوە و باسى 2006 2007 ئەكات.
سێیەم : ساڵى خوێندنى (2007 2008) بڕى (375000000 دینار) سێ سەد و حەفتا و پێنج ملیۆن دینار تەرخانكرا بۆ گەشتى خوێندكاران، لەو بڕە پارەیە (307548500 دینار) سێ سەد و حەوت ملێۆن و پێنج سەد و چل و هەشت هەزار و پێنج سەد دینار خەرج كراوە و باقیەكەى كە مایەوە بە پسوولەى (37 أ) لە لایەن بەڕێوەبەرێتى داراییەوە قەید كراوەتەوە سەر حسابى زانكۆ لە بانك وەكو رەێید بۆ سەر بوودجەى زانكۆ، سەرجەم وێنەى ڕەسەنى پسووڵەكان پارێزراوون لە سەرۆكایەتى زانكۆ و بانك، پارەى خوێندكارەكان لە لایەن خودى فەرمانبەرانى ژمێریارى كۆلێجەكانەوە سەرفكراوە بۆ خوێندكاران نەك لە لایەن سەرۆكایەتى زانكۆوە.
چوارەم : سەبارەت بەوەى كە گوایە (3000000 دینار) سێ ملیۆن دینار وەك نەسریەى مانگانە خەرج ئەكرێت بۆ ئوتومبیل و مەسروفى سەرۆكى زانكۆ :
وەك لە یاداشتى بەڕێوەبەرێتى دارایى و ووردبینى زانكۆماندا هاتووە كە بۆ سەرجەم ئوتومبیلەكانى زانكۆ بە ئوتومبیلى سەرۆكى زانكۆشەوە نەسریەیەكى تایبەت تەخانكراوە بۆ دوو لیژنەى ناوەندى كە هەرددوكیان بەستراون بە فەرمانگەى یاریدەدەرى كارگێرى سەرۆكى زانكۆوە (كاك د. فاروق) بە ناوى (لیژنەى دابینكردنى سووتەمەن) و (لیژنەى چاككردنەوەى ئوتومبیلەكانى زانكۆ)، وە هیچ نەسریەیەكى تایبەت نى یە بۆ ئوتومبیلى سەرۆكى زانكۆ یان هیچ ئوتومبیلێكى ترى زانكۆ یان بۆ ئۆفیسى سەرۆكى زانكۆ.
سەرجەم سەرەتاكانى بەڕێوەبەرێتى سەرۆكایەتى زانكۆمان ڕوون و ئاشكران و ساڵانەش دەستەكانى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێرى دارایى ووردبینى كارەكانیان كردووین
7- لە ڕیپۆرتاژەكەى كاك ئاكۆ دا باس لە چۆنێتى ناردنى خوێنكاران بۆ دەرەوەى وڵات ئەكات، من یاداشتى یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ زانست و خوێندنى باڵا (پرۆفیسۆر نزار محمد محمد امین) و بەڕێوەبەرى پەیوەندیەكانى دەرەوەى زانكۆ (پرۆفیسۆرى یاریدەدەر خەسرەو عبدالله رشید) كە بەرپرسن لەو تەوەرە هاوپێچ ئەكەم با خوێنەران خۆیان بیبینن.
كاك ئاكۆ باس لە خزمى د. عەلى سەعید ئەكات كە نێردرابن بۆ دەرەوەى وڵات، منیش ئەڵێم با بەڕێزى یەك ناومان پێبڵێ كە بە زەمالە و بعسە بخوێنێت لە دەرەوەى وڵات لەسەر بودجەى حكومەتى هەرێم یان حكومەتى عیراق لەسەر هەموو گۆى زەوى كە خزمى د. عەلى سەعید بێت.
8- كاك ئاكۆ باس لە ڕەفتارى سەرۆكى زانكۆ ئەكات لەگەڵ فەرمانبەرانى زانكۆ :
كاك ئاكۆ: د.عەلى سەعید چوار ساڵ و هەشت مانگە بەوپەڕى سادە و ساكاری و تەوازوع و ئەدەبەوە ڕەفتارى كردووە لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەر و شۆفێر و كارگوزار و كارمەندانى زانكۆدا.
لە كۆتایشدا دەرگاى ئۆفیسى سەرۆكى زانكۆ واڵایە بۆ هەر بەڕێزێك كە سەرجەم بەڵگەنامە و سەراتاییەكان ببینێت و چاوپێكەوتنى سەرجەم بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانى سەرۆكایەت زانكۆ بكات.
دوكتۆر على سعید محمد
سەرۆكى زانكۆى سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست