کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نيهاد قۆجه‌ به‌نيازه‌ (نه‌قيب به‌ختيار وه‌ليد كوره‌چی) له‌ شوينی رائيد فه‌خره‌دين دابنيت؟

Saturday, 24/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری قائيمقاميتی هه‌ولێر
نزيكه‌ی ٣ هه‌فته‌يه‌ رائيد فه‌خره‌دين له‌ پۆسته‌كه‌ی لادرا كه‌ به‌رپرسی پۆليسه‌كانی شاره‌وانی هه‌ولێر بوو، به‌ هۆی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ليیه‌كانی له‌ پاره‌ وه‌رگرتن و به‌رتيل و واسته‌كاری و به‌ ته‌زوير وه‌رگرتنی ده‌يان پارچه‌ زه‌وی به‌ناوی جۆراوجۆرو بنه‌ماله‌كه‌يه‌و، دواجار له‌لايه‌ن نيهاد قۆجه‌ قائيمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و به‌راپۆرته‌ نهينيه‌كانی هێرش حوسين جيگری قائيماقمی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ پاريزگاری هه‌ولێرو به‌ريوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی هه‌ولێره‌وه‌، به‌نوكه‌ قه‌له‌مێك رائيد فه‌خرۆده‌ين لادرا..
ئێمە ئەو هەواڵەمان بلاو كرده‌وه‌، كه‌ بووه‌ جێگای دلخۆشكه‌ری زۆربه‌ی هاولاتيان و كاسبكاران و دوكانداره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ولير.
به‌ڵام ئيستا نيهاد قۆجه‌ قائيمقامهی هه‌ولێر به‌ هۆی عه‌ميد خاليد كوره‌چی كۆنه‌ به‌عسی و پياوه‌كه‌ی دوينيی كۆسره‌ت و راپۆرت نووسكه‌ی ئه‌مرۆی پاراستن و پياوه‌كه‌ی نه‌وزاد هادی به‌نيازن نه‌قيب به‌ختيار وه‌ليد كوره‌چی برازای عه‌ميد خاليد بخه‌نه‌ شوينی رائيد فه‌خره‌دين كه‌ ئيستا به‌رپرسی پۆليسه‌كانی ئينزيباته‌كانی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌،كه‌ ئه‌ويش زياتر ی له‌ رائيد فه‌خره‌دين كردووه‌، دوكانداری مۆبايل فرۆش نه‌ماوه‌ رۆژانه‌ باجی نه‌كردبێ و به‌ناوی رێكخستنه‌وه‌ی ناو شارو به‌ناوی پارێزگاره‌وه‌ ده‌يان برياری وه‌همی وه‌ك سفره‌ی حازر پێشكه‌ش ب خه‌ڵكی هه‌ژارو دوكانداره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باجيان بكات و به‌ پێی پۆليسێكی ڕيكاری هه‌ولێر ئه‌م نه‌قيبه‌ گه‌نده‌له‌ی كوری وه‌ليدی كوره‌چی كه‌ خه‌ڵكی ته‌عجيل باشتر ده‌يناسن، كه‌ زياتر له‌ ٥٠٠ مۆباليی بۆ خۆی بردووه‌ وه‌ك سه‌رانه‌و باج تا ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و وه‌ليدی باوكی و عه‌يمده‌ گه‌نده‌له‌كه‌ی مامی مۆبايڵێكی نوي هه‌ڵنه‌گرن له‌ سه‌رانه‌كانی نه‌قيب به‌ختيار و، هه‌روه‌ها ته‌نها له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا زياتر له‌ ٤٠ ملێۆن دينار وه‌ك باجی له‌و چيشتخانه ‌و گه‌سخانه‌كان و قومارخانه‌كان وه‌رگرتووه‌..
به‌ هاوكاری عه‌ميد خاليدی مامی كه‌ به‌ڕێوبه‌ری پۆليسی كاروباری پارێزگای هه‌ولێره‌، زياتر له‌ ٢٠٠ زه‌رنگه‌رو سه‌رمايه‌دارو قاچاخچی وه‌ره‌قه‌ی هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی ده‌مانچه‌يان يه‌كی به‌ ١٠٠٠ دۆلار تا ٢٠٠٠ دۆلار بۆكراوه‌.
ئه‌مرۆ ئه‌وه‌شمان زانيوه‌ به‌ختيار كوره‌چی له‌ هه‌ولير ته‌نها به‌به‌رتيل و سه‌رانه‌و باج وه‌رگرتن خاوه‌نی ٣ خانوو مه‌زره‌عه‌يك و ماكيتيكی لاكۆلانه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی ٣ كيلۆ زيره‌ و، ٥ پارچه‌ زه‌وی بۆ خۆی هاوسه‌رو وه‌ليدی باوكی وه‌رگرتووه‌...له‌ هه‌مووی كاره‌ساترئه‌وه‌ی رۆژانی هه‌ينی نه‌قيب به‌ختيار نويژی هه‌ينیيش ده‌كات؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە