ماف وداخوازیەكانى سیدسادق لە هەڵەبجە نیە لاى دەسەڵاتە
Saturday, 04/01/2014, 12:00
1830 بینراوە
وەك هەڵەبجەییەك سەبارەت بە دەرهاوێشتەكانى خۆپیشاندانەكەى شارى سید سادق سەبارەت بە ناو هێنى هەڵەبجە وهەڵەبجەییەكان وئەو لێدوانە جیاجیایانەى لێیكەوتەوە سە بارەت بەناوهێنانى هەڵەبجە و پرسى بە پارێزگا بوونى هەڵەبجە وگرێدانى بە وخۆپێشاندانەوە تە وقیتى ئە و خۆپیشاندانە لە ئان و ساتى پەسەند كردنى بڕیارى بەپارێزگاركردنى هەڵەبجە لە لایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە بە پێویستم زانى لە بارەیەوە چەند ڕاوسەرج وتێبینیەك بۆ ڕاى گشتى بخەمە ڕو .
پێش هەموو شتێك هەڵەبجەییەكان هەرگیزو ڕۆژێ لە ڕۆژان دژى خەڵكى سەیدسادق نەبوون هەمیشە و بەدرێژایى مێژووهاوسۆزوهاوخەمى سیدسادق بوە وپەیوەندى هەمەلایەنەى لە گەڵدا هەبوە بەشدارى خۆشى وناخۆشیەكانى ئە وشارە بووەتەنانەت خەڵكى شۆڕشگێڕى هەڵەبجە ساڵى 1987خۆپیشاندان وڕاپەڕینێكى گەورەى سازدا دژى سیاسەتى ڕاگواستنى دێهاتەكانى شارەزوور بەتایبەتى دێهاتەكانى دەوروبەرى سید سادق لەئەنجامدا ڕژێمى ڕوخاوى بەعس بەدڕندانەترین شێوە ئە و ڕاپەرینەى هەڵەبجەى سەركوتكردوبەدەیان خەڵكى ئەوشارەى زیندە بەچاڵكردو 600خانووى هاوڵاتیانى ئەو شارەى بە تى ئێن تى تەختى زەوى كردو بەهەزاران لە خەڵكى ئەم شارە ماڵ وحاڵى خۆیان جێهێشت و ئاوارەى ئێران بوون .
ئەم قوربانیە ى هەڵەبجەییەكان تەنهاو تەنها لە پێناو ڕانەگواستنى ئەو دێهاتانەى دەوروبەرونزیكى سیدسادقدا بوو كەئێستا زۆربەى هاوڵاتیانى ئە و گوندانە دانشتوى شارى سیدسادقن شایەتى ئەو حاڵەن هاوكات هەرئەودەمە خەڵكى شۆڕشگێڕى سیدسادقیش بۆ پشتگیرى لە خۆپیشاندانەكەى هەڵەبجە ئەوانیش ڕاپەڕینێكى گەورەیان ئەنجامدا ئەم نموونە زیندووە پەیوەندى و هاوخەمى وهاوخەباتى ئەم دووشارە دەردەخات .
هەروەها كاتێك هەڵەبجە كیمیاباران دەكرێت و ئێران داگیرى دەكات ئیتر ئە ودەمە ڕژێمى بەعس شارى سید سادق ڕادەگوازێت و هەموو شارەكە تەخت دەكات ودەیكاتە ناوچەیەكى سەربازى بەرگرى و محەڕەمە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم دووشارە لە وێرانكارى و تاوانكاریش بەرابەریاندا هاوبەشن و هاو چارەنووسن ولە دواى ڕاپەڕینیشەوە ئەم دووشارە وێران و پڕكەلاوەیە تابەئەمڕۆدەگات دووشارى پەراوێزخراوبوون و كەمترین خزمەتگوزاریان پێشكەشكراوە لە ئاست ئە و وێرانكارى وتاوانانەى بەرامبەریان كراوە بە تایبەتى شاری هەڵەبجە كە گەورەترین تاوانى جینۆسایدى تیادا ئەنجام دراوە تایبەتمەندیەكى جیاى هەیە كەچى تا ئەمڕۆش پڕ كەلاوەیە دەتوانم بڵێم پایتەختى كەلاوەیە وئەوەى كە ئەمڕۆ شارى سید سادق شارێكى بێ خزمەتگوزارى پەراوێزخراوە هیچ پەیوەندى بە هەڵەبجە و هەڵەبجە ییەكانەوە نیە و ئەوان هیچ دەست و تاوانێكیان لە و مەسە لەدا نیە حاڵى هەڵەبجەش حاڵى سیدسادق و باقى شارە پەراوێزخراو بێ خزمەتگوزاریەكانى ترى كوردستانە .
ئەگەر چەند پرۆژەو خزمەتگوزاریەك پێشكەش بە هەلەَبجە كرابێت ولە سیدسادق دا ئەوەنەبێت ئەوە ئە و پرۆژە و خزمەتگوزاریانە هەڵەبجەییەكان بە خەبات و خۆپیشاندان وقوربانى دان ئەوەیان پێشكەش كراوە و بەدەست هێناوە نەك خێروسەدەقەى دەسەڵاتى كوردى تەنانەت توڕەى خەڵكى ئەم شارە گەیشتە ئە وڕادەى كە مۆنۆمێنتى هەڵەبجە بسوتێنن ئەوە دەسەڵاتى كوردى و حیزبەكانیەتى كە هەڵەبجە و سیدسادف و باقى شارە كانى ترى پەراوێز خستوە وبێ خزمەتگوزارى كردون نەك هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان دە بێت خەڵكى سەبدسادق ئەمەجیاكاتەوە بەیەك چاو نەڕوانێتەدەسەڵات وهاوڵاتیانى هەڵەبجە دەبێت سیدسادقیەكان ڕووى دەم و ناڕەزاییەتیەكانیان ئاراستەى دەسەڵات بكەن نەك خەڵكى هە ڵەبجە ئە و قەیرانەى ئەمڕۆ لە كوردستانداهەیە بە هەڵەبجە و سید سادقیشەوە دەسەڵات و حیزبەكانى لێى بەر پرسن نەك خەڵكى هەڵەبجە .
تكایە ئەم دووشتە لێك جودا بكە نەوە و پێكەوەى گرێ مەدەن كێشەى سیدسادق و هەڵەبجە و شارەكانى ترى كوردستان پەیوەندى بەئەداى ناتەندروست وناعادلانەى سیستەمى دەسەڵاتەوە هەیە لە م هەرێمەدا نەك بەهەڵەبجەوە باشە خۆ سیدسادق چەند ساڵێكە بوەتە قەزاو سەر بە سلێمانیە چ عەجەب ئیدارەى سلێمانى بە بەر پرس نازانن لە م بێ خزمەتگوزاریەى شارى سیدسادق وهەمووهۆكارەكە دەخەنە ئەستۆى ئیدارەى هەڵە بجەوە خۆسیدسادق سەر بەئیدارەى هەڵەبجە نەبووە ئایا هەڵەبجەش هەر قەزایەك نیە سەر بە سلێمانى تۆ بڵێ ى بانێك و دوو هەوابێت باشە با واشمان دانا هەڵەبجە ببێتە پارێزگا ئایا پارێزگا بوون ئە ودارە سیحریەیە لەئان و ساتێكدا هەڵەبجە بكاتە بەهەشت و سیدسادقیش بكاتە دۆزەخ واسیدسادقیكان خەمیان لێهاتووەوخەمى گەورەیان دابڕندنیانە لە هەڵەبجە نەخێر من پێم وایە بە پارێزگاربوون هیچ شتێك بە هەڵەبجە نا بەخشێ وهیچ شتێكیش لە سیدسادق ناسەنێتەوە بەڵكو هەردووكیان وەك خۆى دەهێڵێتە من پێم وایە بەپارێزگابوونى هەڵەبجە تەنیا گۆڕانێكى ووشەیى وڕێزمانیە وهیچ گۆڕانێكى جدى لە هەڵەبجە دا ناكات وهە ڵەبجە ناكاتە ئەو بەهەشتە سیحراویەى كە وێنادەكرێ هە ڵەبجە هەركەلاوەكەى جارانەجا بۆیە من پێم وایە سید سادق لە سەر هەڵەبجە بێت یا لە سەر سلێمانى یالە سەر هەولێربێ هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ لەوڕووەوە خەڵكى سیدسادق ئازادن لە بڕیاردان وهەڵبژاردندا هەروەها قایمقام هەڵەبجەیى بێت یان سیدسادقى یان سلێمانیەیی یاگەرمیانى هتد هیچ لە مەسەلەكەناگۆڕێ تەنیا گۆڕینى ناوو دەم وچاوكورسیەكانە وهیچى تردواى ئەوەحاڵى سلێمانیش حاڵى شارەكانى ترە وەنەبێ شارى سلێمانى بەهەشتبێ وهیچ كێشەو موعانات وداخوازیەكى نەبێ وەك پێشتر ووتم خۆ سیدسادق چەند ساڵێكە سەر بە سلێمانیە ولەسەر سلێمانیە كەچى هەر پەرواوێزترین شارى بێ خزمەتگوزاریە وسبەینێ گەر هەڵەبجە ببێتە پارێزگاو سیدسادقیش بخرێتە سەرسلێمانى پێم وانیە سیدسادق ببێتە دوبەى كێشەكانى چارە سەربێت كەمن هیواخوازم وخەون بەوە وە دەبینم كە هەمووشارەكانى جیهان وكوردستان بە سیدسادقیشەوە ببێتە دوبەى وبەهرەمەندبن لە هەموو مافەئینسانیەكان بە ڵام ئەو خەونە بەدابڕان لە هەڵەبجە وبەخستنە سەرسلێمانى وبەدژاەیتى كردنى هەڵەبجە وهەڵەبجەییەكان وبەزینددكردنەوەى هەست وململانێى دەمارگیرى ناوچەگەرێتى نایەتەدى مافى خەڵكى سیدسادقە هەرداواكاریەكى هەبێت وداواكاریەكانیان جێ بەجێ بكرێ من وەك خۆم پشتگیرە ئە وخۆپشاندانەو داخوازیە ڕەواكانى ئە وشارە دەكەم و هاوسۆزو هاوخەمیانم بەڵام نەدەبوو بەهیچ شێوەیەك ناوى هەڵەبجەو پرسى بە پارێزگابوونى هەڵەبجەیان گرێدایە بە وخۆپیشاندانەوە ولەوتەوقیتەدا ئەوخۆپیشاندانەیان سازدایە ڕۆژوكات زۆربوو پرسیارەكە لێرەدایە بۆلە تەوقیتى بڕیارى بە پارێزگابوونى هەڵەبجەدا ئەوخۆپیشاندانە سازدرا بۆپێشترویاپاشتر نەبوو؟!! ڕاستە ئەم خۆپیشاندانە دەرەنجامى ناڕزایەتى كەڵكەبووى چەنین ساڵەى خەڵكى سیدسادقەبەڵام بۆبڕیارى بەپارێزگابونى هەڵەبجە ئە وتوڕەیەى تەقاندەوە ؟!بەداخەوە هەندێ لێدوان و قسە لێرەو لەوێ لەڕاگەیاندنەكانەوە دەكرێ ودەوترێ كەهەناسە وبۆن و هاڵاوى جیاكارى وناوچەگەرێتى و شارچێتى لێوە دێت كە ئەمە بەڕواى من شتێكى زۆرخراپە وناتەندروستە نە لەخزمەت شارى سیدسادقدایە ونە لەخزمەت داخوازیە ڕەواكانى ئەوشارەدایە لەم نانەوەى تۆوى دووبەرەكى وشارچێتیەدا تەنها دەسەڵات قازانج دەكات وهیچى ترماف وداخوازیەكانىسیدسادق لاى دەسەڵاتە نەك لاى هەڵەبجە دەبێت ئێمە ڕێگە نەدەین گیان وهەستى ناتەندروستانە ونامرۆڤانەى ناوچەگەرێتى زیندوبێتەوە وداخوازیە مرۆییەكانمان بەلاڕێدا ببات ئێمەى خەڵكى كوردستان هەموو یەك كێشە وداواكارى وماف وموعاناتى هاوبەشمان هەیە دەبێت هەموان یەكگرتوو ڕێكخراودەست لەناو دەست بین بۆخەباتكردنى مەدەنیانەو شارستانیانە بۆ بەدەستهێنان وبەدیهێنانى ماف وداخوازیەكانمان لەڕێ ى فشارى گە ورەى جەماوەریەوە لە بەرابەر دەسەڵاتدا دەبێت بەرابەر دەسەڵات بوە ستینەوە نەك بەرابەر یەكترى دەبێ لە وڕووە وە زۆروشیاربین ودژایەتى یەكتر نەكەین لەكۆتایدا دەڵێم بەدرێژایى مێژووهەڵەبجە شارى ئاشتى وپێكەوە ژیان بووەوهەمیشە داكۆكیكەرى سەرسەختى ئازادى وداخوازى ومافەكانى ئینسان بووە هەمیشەشارێكى یاخى و ناڕازى بوە وبەرژەوەندى ئەوانى ترى لەسەرو بەرژەوەندیەكانى خۆیەوە داناوە ودژى ناوچەگەرێتى وشارچێتى بوە هەمیشە هەڵەبجەیەكان ئینسان چیەتیان كردووە ودەكەن هاوسۆزو هاوخەم بوون لەگەڵ شارەكانى ترى كوردستان وجیهاندا.