کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لێره‌بم یان نا ــ لێره‌م ــ

Saturday, 22/03/2014, 12:00

1531 بینراوە






ـ ئاخۆ لێره‌ نیم ـ له‌كوێ ـ بم!

ئه‌گه‌ر لێره‌بم یان نا من هه‌ر لێره‌م، لێره‌ له‌ دڵی ئه‌م فه‌یسبووكه‌م ئه‌م فه‌یسبووكه‌ش واتا دڵی ئێوه‌ ئێوه‌ كه‌ به‌ دڵ و به‌ گیان هه‌موو ڕۆژ هه‌وڵده‌ده‌ن زووتر بێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م نه‌فره‌تییه‌ كه‌واته‌ دڵی ئێوه‌یه‌ ئه‌منیش به‌و پێیه‌ له‌ دڵی هه‌مووتانم، دڵم لێره‌یه‌ ئه‌رێ به‌راست ئه‌گه‌ر لێره‌ نه‌بم یه‌عنی چی وه‌ئه‌گه‌ر لێره‌بم یه‌عنی چی !؟

به‌ڵام لێره‌م چونكه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ش گووتم: دڵم لێره‌یه‌ كه‌واته‌ ده‌بێ لێره‌بم بۆ هیچ جێگه‌ی دیكه‌ نه‌چم و ناچم.

گوێ بگر‌ن

بۆیه‌ قه‌راره‌ لێره‌ دوور بم، یان ئه‌و ماوه‌یه‌ دوور بووم ئێستا پێتان ده‌ڵێم بۆ!؟

خۆم له‌ نێو وشه‌كانی یۆستاین گارده‌ر حه‌شارداوه‌

ده‌ستم له‌ ده‌ستی كچه‌ی پرته‌قاڵ ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كه‌ مه‌به‌ستی چیه‌ له‌و یاریه‌ی به‌م پیاوه‌ی ده‌كا ئه‌م پیاوه‌ مه‌به‌ستم له‌ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانی كچه‌ی پرته‌قاڵه‌ ـ (یان ئۆلاو)

یانئۆلاو سه‌رگه‌ردان هاش به‌سه‌ر به‌دوای كچه‌ی پرته‌قاڵ وێڵه‌ و وڵاته‌ و وڵات بۆی ده‌گڕێ، وه‌ _جۆرج_ی كوڕیان گیرۆده‌ بووه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی یانئۆلاوی باوك، سه‌یر له‌وه‌یه‌ نازانێ ئه‌و ژنه‌ی ڕۆژانه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ پێده‌دا كچه‌ی پرته‌قاڵه‌ دایكیه‌تی!

با له‌وه‌ گه‌ڕێین ئه‌ی كچه‌ی پرته‌قاڵ بۆ هێنده‌ له‌م جۆره‌ پرته‌قاڵانه‌ی هه‌ڵده‌بژارد و به‌ دڵی خۆی دانه‌ دانه‌ی هه‌ژمار ده‌كرد ـ ئا‌خر پرته‌قاڵ هه‌مووی یه‌ك شێوه‌ نیه!‌

هاورێ‌ تەنیایی تەنگی پێ‌ هەڵچنیووم نازانم هەرچەند سەوڵ لێدەدەم بەرەو كەنارەكانی گەشبینی بێم وەلێ‌ رەشەبا ناهێڵێ‌ سەر لەنوێ‌ بەرەو ناوەڕاستی دەریای رەشبینی راپێچم دەكاتەوە ,

هاورێ‌ ئەم یارییە كەی تەواو دەبێ‌ !

نازانم لە كاێهان دەركەی بدەم دەست بۆ هەر دەركەكی دەبەم ژەنگی گرتووە خەریكە پەنجەكانم هەڵدەوەرێ‌ , تاكە دڵ كە ئاسوودەیی لێ‌ بەدی بكەم ئەوەی تۆی ..

تەواو سەرمەستم بە خۆت و نامه‌ عاشقانه‌كه‌ت وەرەوە بەهەردووكتان دنیام لەبیر ببەنەوە ئەوەندەم دەوێ‌ و هیچی دیكە نا .. بیری هەموو شتێ‌ دەكەم لەگەڵ تۆ ,

وەلێ‌ تەنیا بیری بێ‌ تۆیەكان ناكەم ,,

وەرەوە هاورێ‌ گیان وەرە وەك خۆت گۆتت

تەنیایی پڕیه‌تی لە بەیەكەوە بوون،

ئەو دەمەی ئێمە بەیەكەوەین ـ جۆرەتەنیایەكی ترە .

...

ئا ئا به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ من ده‌یبینم ئاخر خۆ شته‌كان به‌م شێوه‌ نین ـ كه‌خۆیان وێنا یان ته‌مسیل بۆ خۆیان ده‌كه‌ن ـ ئاخر چ مرۆڤێك له‌ یه‌ك ده‌چێ تا پرته‌قاڵه‌كانیش له‌یه‌ك بچن ـ ببینه‌ یه‌ك ئارسه‌ر هه‌یه‌ ـ له‌وانه‌یه‌ به‌م جۆره‌ سه‌دان ناوی تر هه‌بێ، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌یه‌ك ناچن ئارسه‌رهه‌یه‌ كه‌ناسه‌ هه‌یه‌ عاربانه‌ چی یه‌ ــ هه‌شه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ته‌والێت پاك ده‌كاته‌وه‌ ـ ئیدی ئاوا

ئه‌رێ به‌راست ئه‌و رۆژه‌ له‌ شه‌قامی باته‌ شه‌یداهۆم بینی ـ له‌گه‌ل جومعه‌ له‌ قاقای پێكه‌نینی داو به‌ده‌م خواردنی كێشكه‌ی كوڵاو باسی به‌عسی ده‌كرد و به‌ سه‌ركرده‌كانی ئێستای ده‌چواندن !

ئا ئا ... قوربان من شته‌كان وا نابینم ،

وا ده‌زانم هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن نیوه‌یان راست ده‌كه‌ن ،

بۆ نموونه‌

له‌ نیووه‌ درۆزنه‌كه‌ هه‌رچی شووتی فرۆشه‌ درۆ ده‌كا. من سه‌دان جار شفتیم كریووه‌ كابرا گوتیه‌تی شه‌رتی ناوێ كه‌چوومه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ سپی بووه‌ .

ئیدی ئاوایه‌ شۆفێری تاكسیه‌كانیش درۆزنن ته‌بعه‌ن نیوه‌ درۆزنه‌كه‌یان ده‌ڵێم .

ئێ وایه‌ له‌ هه‌موو نیوه‌ درۆزنه‌كانی دنیا دا هه‌موویان درۆده‌كه‌ن،

لای سه‌رۆكی حیزبێكی گچكۆكه‌ دانیشتبووم سینیه‌ك شووتی خوارد كه‌چی یه‌ك جاریش میزی نه‌كرد منیش ده‌جار چووم میزم كرد دوای خواردنی دوو قاش له‌ شووتیه‌كه‌

هه‌رچه‌ند سه‌رم ده‌هێنا و ده‌برد ئه‌و كابرا سیاسییه‌ به‌قه‌د شووتی فرۆشه‌ درۆزنه‌كه‌ درۆی بۆ كردم ،

لای سه‌رۆكی حكومه‌تیش بووم ئه‌ویش درۆی زۆری كرد وه‌ك شۆفێری ته‌كسیه‌كه‌

بۆیه‌كمجار له‌ ژیانمدا تێگه‌یشتم هه‌رچی سیاسیه‌كانی دنیایه‌ ده‌بوو شووتی فرۆش یان شۆفێری ته‌كسی بوونایه‌ ،

به‌ڵام هه‌موو شووتی فرۆش و سایه‌ق ته‌كسیه‌كان سه‌رۆكی حیزب و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسین له‌ كاتێك دا ده‌رچووی مه‌كته‌بی ئیبتدائین ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆ لۆجیه‌ ـ بۆ رۆمانی كچه‌ی پرته‌قاڵ یان ده‌توانین بلێن بۆ كیژه‌ی لاله‌نجی

پێت خۆشه‌ یان نا

ئه‌من‌ ئاوا رۆمانی كچه‌ی پرته‌قاڵ ده‌بینم ئێ من له‌ سه‌رتاوه‌ خۆ گوتم هه‌ریه‌كه‌ و به‌ جۆرێك شته‌كان ده‌بینین

ئه‌منیش وا كچه‌ی پرته‌قاڵ ده‌بینم

ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه‌م به‌ قۆر ده‌زانن هۆكاره‌كه‌ی روونه‌ كه‌ راست گۆ بووم لگه‌ڵتانا ـ

كچه‌ی پرته‌قاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌من ‌ وا باسم كرد ــ

له‌لای منه‌وه‌ خۆم پشت و خوداش په‌ناتان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)