دەوڵەتی تورك دۆزی لەبەرامبەر بە گروپەكانی ئاشتی و دەتەپە كردەوە
Sunday, 25/10/2009, 12:00
دەولەتی تورك خۆ لە بەرامبەر مەراسیمەكانی پیشوازی لە گروپەكانی ئاشتی خۆ ڕاناگرێت و تەنگەتاو بوو.
لەسەر ئەوەی كە دەتەپە لە نێو مەراسیمەكانی گروپەكانی ئاشتی بووە و گویا نمایشی هێزی كردوە، دۆزگەری لە بەرامبەریدا دەستی بە لێپرسینەوە كرد. لە لایەكی دیكەوە دەستەی بالای دادوەری و دۆزگەری توركیا، لە بەرامبەر ئەندامانی گروپەكانی ئاشتیش دەستی بە لێپرسینەوە كرد.
لێپرسینەوەكە لەلایەن عبدولرەحمان یاڵچین كایا سەردۆزگەری كۆماری دادگای بلندی توركیاوە بە بیانوی ئەوەی دەتەپە پیشوازی لە گروپەكانی ئاستی كردوە و نمایشی هێزی كردوە دەستی پێكردوە.
دادگای باڵای توركیا پێشتریش لە بەرامبەر دەتەپە دۆزی داخستنی پارتەكەی كردبۆوە، ئێستاش لە سەر پێشوازیەكان لە رۆژی سێشەمەوە لە چوارچێوەی خاڵی 68 و 69ی دەستووری بنەرەتی و یاسای پارتە سیاسیەكان دا دۆزەكە هەلدەسەنگێنێ و هەوڵ دەدەن دۆزێك تر بكەنەوە.
بەو پێیە ئەگەر دۆخەكە لە دژی یاسا بسەلمێنرێ، ئەوە دۆزێكی تر لە لە سەر دۆزی داخستنی دەتەپەی لێ زیاد دەكرێ.
عبدولرەحمان یاڵچین كایا سەردۆزگەری كۆماری دادگای بلندی توركیا هۆكاری كردنەوەی دۆزی ئەمجارەی وەك ووتنەوەی دروشم بۆ رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەرزكردنەوەی پۆستەرەكانی، نمایشی هێز، دەستنیشان كرد. لە لایەكی دیكەوە دەستەی باڵای دادوەری و دۆزگەری توركیا، لە بەرامبەر ئەندامانی گروپەكانی ئاشتیش دەستی بە لێپرسینەوە كرد.
زنرا كە دەستەی باڵای دادوەری و دۆزگەری توركیا، دەستی بە پرۆسەی لێپرسینەوەی 34 كەس لە ئەندامانی گروپەكانی ئاشتی بۆ چارەسەری و دیموكراسی مەخمور و قەندیل كردوە. دەستەكە نارەزایەتی لە شێوازی پیشتری لێپرسینەوەكان لە لایەن دۆزگەری تایبەتی توركەوە گرت و ڕایگەیاند، دەبێت یاساكانی دادگایی سزاكان هەموان بگرێتەوە.
دەستەكە ئاشكرای كرد، ئەوان لە بەر ئەو هۆكارانە، لە ڕوودای چوونەوەی قاسدانی ئاشتی، بە وورد و درشتیەوە لێكۆڵینەوە دەكەن.
دەنگدانەوەی پێشوازی گەل لە گروپەكانی ئاشتی كە لە سەر بانگەوازی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان چوونەوە توركیا هیشتاش بەردەوامە. بەلام حكومەتی ئاكەپە و سەرفەرمانداری ئەرتەشی تورك بە هەڕەشە وەلامی داخوازی و هیواكانی ئاشتی ملیۆنان كەس دەدەنەوە. لە لیدوانەكانی سەرۆك وەزیر، سەرفەرمانداری ئەرتەش، وەزیر ناوخۆی تورك نەك هەر هەڕەشەیان لە گەلی كورد كرد، بەڵكو هەنگاوەكانی لایەنی كوردیشیان وەك نەدیو ڕوانی.
سەرۆك وەزی تورك ڕەجەب تەیب ئەردوگان پیشوازی لە قاسدانی ئاشتی وەك، هەڵە كە زیان بە پرۆسەكە دەگەیێنێت، هەڵسەنگاند.
لە لایەكی دیكەوە وەزیری ناوخۆی تورك بەشیر ئاتاڵای لە كۆبونەوەیەكی رۆژنامەوانی دا، پێشوازیەكەی وەك، هەلوێستێك كە زیان بە پرۆسە كە دەگەیێنێت لێكدایەوە.
ئاتالایش وەك سەرۆك وەزیرەكەی، دەتەپەی كردە ئامانج و بە نابەپرسیار تاوانباری كرد و گوتنی، "هەڵە نەكەنی" لەبەرامبەردا بەكار هێنان.
ئاتالای بانگەوازیەی مێژوییەكەی ئۆجەلانیشی وەك نەدیوو ڕوانی و بانگەشەی كرد گوایا، گروپەكان، بەهۆی هەولەكانی ئەوانەوە چوونەتەوە توركیا. ئاتاڵای كە لە رۆژانی رابردوودا، گوتەی پەشیمانی بەكار بردبوو لە بەرامبەر ئەندامانی گروپەكانی ئاشتی بەكارهێنا و ئەوانەی ئەمرۆش هاتون بەگوێرەی خاڵی 221 یاسا، داداگایی دەكرێن و ئەوانەشی دێنەوە هەر لەوچوارچیوەیەدا هەلسەكەوتیان لەگەڵ دەكرێت. ئاتاڵای لە سەر ئازاد كردنی قاسدانی ئاشتیش ووتی: نەگیران، بەڵام بەرائەتیش نەبوون، لەمەو دواش چی لە بەرامبەریان دەكرێت من نازانم.
لە پاش بەرپرسانی حكومەتی تورك، نۆرە هاتە سەر بەرپرسانی سەربازی تورك، سەرۆكایەتی سەرفەرماندرێتی ئەرتەشی تورك ئیلكەرباشبۆك لە بارەی چونەوەی قاسدانی ئاشتی لیداوانیكی دا و رایگەیاند:
ئەو شتانەی لە 19ی ئۆكتۆبەر و لە پاش ئەو رۆژە دا ڕوویان دا، مایەی قبوڵ نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست