کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتارێکی سویسری: به‌ڵێ هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆسایده‌

Wednesday, 24/03/2010, 12:00


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 23/3 له‌ شاری زویرخ نوێنه‌رانی کۆمیته‌‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید چاک که‌ پێکهاتبوو له‌ (هیوا ناسیح و د. کارزان) له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار (ماریۆ فێر) کۆبوونه‌وه‌، که‌ سه‌ر به‌ لیستی پارتی سۆسیالدیموکراتی سویسرایه‌ و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌.
له‌دانیشتینێکی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ ناوبراو، نوێنه‌رانی چاک کۆمه‌ڵێک دۆکیۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی پێدا، ناوبراو تێگه‌یشتنێکی باشی هه‌بوو بۆ کێشه‌ی کورد به‌ گشتی و کۆمه‌ڵکوژیی‌ ئه‌نفال و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و رایگه‌یاند، که‌ ئه‌و پشتگیری له‌ بوونی ئه‌و دوو رووداوه‌ به‌ جینۆساید ده‌کات، وه‌ کۆمه‌ڵێک رێگاوشوێنی ئسوڵی و یاسایی نیشانی نوێنه‌رانمان دا ،که‌ بۆ به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌و که‌یسه‌ له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسرادا کاری بۆ بکه‌ین.
شایه‌نی باسه‌ له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌رانمان جه‌ختیان له‌سه‌ر کارکردن بۆ که‌مپینی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و که‌یسه‌ کردوه‌وه‌ و سوپاسی ناوبراویان کرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که‌ به‌رامبه‌ر کورد به‌ گشتی و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ستایشی پارتی سۆسیالدیموکراتی سویسرییان کرد بۆ هه‌ڵوێست و کاره‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی کورد.


چاودێری كوردۆساید-چاك / کۆمیته‌ی سویسرا
www.kurdocide.com
24.3.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە