دەست لەكاركێشانەوە لە لەقى12ى پارتى بەردەوامى هەیە...
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
دواى بڵاوكردنەوەى هەواڵى ناو بەناوى دەست لەكاركێشانەوەى كادرانى لەقى12لەم سایتە خۆشەویستەوە ،ئەمڕۆش هەواڵى دەست لەكاركێشانەوەى ژمارەێكى تر لەكادروپێشمەرگەو بنەماڵەىشەهیدو كەسایەتى كۆمەڵایەتى وسیاسى شارەزورو هەورامانتان پێ ڕادەگەێنین .بەپێ ى ئەوهەواڵ وزانیاریانەى پێمان گەیشتون بەرپرسى ناوچەى شارەرزور وئەندامى لەقى12پارتى دەستى لەپۆستى بەرپرسى ناوچە كێشاوەتەوەو ناوچەكەى بەجێهشتوە،ناوبراو ناوى (سەركەوت)ە كوڕى شەهیدو كەسایەتى ناودارى شەمێرانە كە بەحمەشەمێرانى ناسراوە.هۆكەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەركەوت لە دەرەوەى ستافى بەرپرسى لەقە بەهەموو شێوەێك كەوتوەتە دژایەتى كردنى ، بەرپرسى لەق هەر بەو دژایەتیەوە نەوەستاوە بەنیازە كەسێكى ترى ناو هەمان عەشیرەتى شەمێران بكاتە ئەندامى لەق بۆ ڕەكەبەرایەتى سەركەوت دروست كردنى كێشە لەناو ئەو عەشیرەتەدا.لەناوچەى بیارەش دووكەسایەتى سیاسى وكۆمەڵایەتى هەردوو شۆڕشى ئەیلول و گوڵان بەناوەكانى(ئادەم وفازیل عبال) بەخۆیان ماڵ ومنداڵ وخزمانیانەوە دەست لەكاركێشانەوەى خۆیان ڕاگەیاندوە ،هەوڵماندا لەنزیكەوە چاومان بەو دووكادرە بكەوێت ئامادە نەبون بچینەلایان،بەڵام لەپەیوەندێكى تەلەفۆنیدا ئەوەیان ئاشكرا كرد ئەوان كێشەیان لەگەڵ پارتى دا نى یە بەڵكو كێشەى ئەوان كێشەێكە كۆنى شەخسى یە لەگەڵ بەرپرسى ناوچەكەو هاوسەرەكەى دا نزیكە دووساڵە لەماڵەوە دانیشتون بەوهۆیەوە لەهەموو ئیمتازێك بێ بەش كراوین لەقیش لەئێمەى نەپرسى وەتەوەو زیاتر پشتگیرى ئەوانى كردوە بۆیە ناچاربوین دەست لەكاركێشانەوەى خۆمان راِبگەێنین ،هەرچەندە ئێمە فرمانبەرین لەسەرمیلاكى پارتى لەهەولێرموچە وەردەگرین تەفرغمان پێكراوە بۆكارى حزبى بەڵام پێ دەچێت موچوكانمان ببڕن لەبەرئەوەى وازنامەمان نوسى وە. دوا لەسەرۆكى هەرێم دەكەین كەسەرۆكى پارتیشە وەك سەرۆكى هەرێم ڕێگەنەدات لەق مووچەكانمان ببڕێت ،چونكە ئێمە پەیوەندیمان بەهیچ لایەنێكى سیاسى ترەوە نەكردوە وتەنها ولەماڵەوە دانیشتوین ،بۆزیاتر پشت ڕاستكردنەوەى ئەم لێدوانانە پەیوەندیمان بەرپرسى ڕێكخراوى تەوێڵەى پارتى یەوەكرد، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك بدات تەنها ووتى ئەوان كێشەیان لەگەڵ حزب دا نییە.
لەناوچەى هەڵەبجەش چەندین كادرو ئەندام ناوچەوكارگێر ِبە هۆى چەندكێشەێكەوە لەگەڵ لەقدا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە. بەهەمان شێوە لەخورماڵیش بەهۆى دانانى كۆنەدزى لقى12 بە بەرپرسى تازەى ناوچە، كارگێڕى ناوچەكەیان كەبراى شەهیدەو كەسایەتى كۆمەڵایەتى شارەزورە دەست لەكاركێشانەوەى خۆى ڕگەیاندوەوناوچە كەى بەجێهێشتوە،بۆ ڕۆژى دواى دایكى نابراو كەدایكى شەهیدیشە بە جنێودان چوەتە سەربارەگاى لەق لەهەڵەبجە بەدەنگى بەرز لەناوبینایەى لەقدا قسەى ناشیرینى بەهەمووكارگێڕو بەرپرسى لەق ووتوەوپاشان بەجنێودان توڕەیەكى زۆرەوە چوەتەو دەرەوە. شایەنى باسە چەند ناوچەێكى تریش بێزارى وناڕەزاى خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بە بەرپرسى لەق كەبەئاشكرا بۆ هەرئیمتیازوئیش وكارێك وحسەێك كەدەدرێت بە لەقەكە زیاتر وەك هەورامێك بیر دەكاتەوە لەوەى كەبەرپرسى لەقە وئەفزەلیەت دەدات بەناوچەى هەورامان وبە شێك لەهەورامیەكانى نێو بارەگاى لەق لەبەر ئەوەى لەبازنەى ستافەكەى خۆى دان بەڵگەش بۆ ئەمە لەوەتەى بانگەشەى كۆنگرەى13 دەستى پێكرد تابەئەمڕۆ تەنها لەسنورى ناوچەى هەرامان ژمارەى ئەو كەم ئەندامانەى كەلەڕێگەى دكتۆرێكى خوشكوزایەوە لەوەزارەتى پێشمەرگە كردویەتى بەرامبەرە بەژمارەى ئەو كەم ئەندامانەى كەلە (10) ناوچەكەى تر كراوە. بێجگەلەوەش بەڕادەێك دەستى لەگەڵ بەرپرسى ناوچەى هەورامان تێكەڵ كردوە بەئاشكرا هەموو هەیئەتى لەق لەو كەین وبەینەیان بەئاگا بون ، لەگفتوگۆێكمان لەگەڵ یەكێك لەئەندام لەقەكان ئەوەى نەشاردوە ووتى كار گەیشتوەتە ئەوەى پێ دەچێت بەم نزیكانە بڕیارى پلە بەرزكردنەوەى ئەو ئافرەتە بدات بۆ كارگێڕى لەق نەوەك لەبەر لێهاتوى بەڵكو لەبەر ئەوەیە زیاترلێ ى نزیك بێتەوە. ئەم كاروكردەوانەى بەرپرسى لەق و زیندو كردنەوەى سابقەى خۆى واى كردوە ڕۆژ بەڕۆژ كادرو جەماوەرى پارتى زیاتر دوربكەونەوە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست