نوێکراوەتەوە: روونکردنەوەیەک لە کوردستانپۆستەوە سەبارەت بە پەیامنێرەکانمان لە کوردستان
Friday, 09/03/2012, 12:00
پێشەکی: داوا لە پەیامنێرەکانمان دەکەین لە هەولێر ئەوانەی بەم ژمارانە (١ ،٢ ،٣، ٥ ،٦) هەواڵ و پەیوەندییمان پێوە دەکەن، کە بە زووترین کات ژمارەی تەلەفون و موبایلەکانیان لە کۆرەکەوە بگۆڕن بە ئاسیا سێل، لە بەر ئەوەی ئەم ئێوارەیە ئاگادارکراوینەتەوە، کە چاودێرییەکی توند خراوەتە سەر کۆمەڵیک لەو موبایلانە.بۆ پهیامنێرانی سلیمانیش تکایە بۆ پهیوهندیهكان كار به (زین) بكهن بۆ تهلهفونكردن، هەروەها بۆ پهیامنێرانی كهركوك و گەرمیان لە رێگای كۆرهكەوە پەیوەندیی بکەن . ئەوانەی دهۆك به ئاسیا سێل. شوێنهكانی دیكهش زین بهكار بهێنن.
تکایە لەو کاتانەشدا پەیوەندییمان پیوە بکەن، کە پێمان راگەیاندبوون. فەرمون بۆ هەواڵەکەی پێشووتر:
بە پلانی دەزگایەکی سەر بە دەسەڵات، لە ماوەی چەن هەفتەی رابردوودا، پەیوەندیی کراوە بە چەند نووسەر و رۆژنامەنووسێکەوە، خۆیان وەک پەیامنیری کوردستانپۆست ناساندووە، گومانی ئێمە بۆ ئەوە دەچێت، لەم رێگایەوە، ناسنامەی ئەو نووسەرە نادیار و پەیامنێرە نهێنییەکانی کوردستانپۆست ئاشکرا بکەن و ناوەکانیان بدەن بەو دەزگا هەواڵگەرییەی، کە داوای لێکردوون ئەم کارەیان بۆ بکەن، لێرەدا ئێمە دیسان گومانمان بۆ دەزگای پاراستن دەچێت، بۆ ئەمە داوا لە پەیامنێرەکانی خۆمان دەکەین لە هەولێر بەدواداچوونێکی تەواومان لەسەر ئەمە بکەن و ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ نمونە یەکێک لەوانە بە تەلەفون پەیوەندیی بە چەند نووسەر و رۆژنامەنووسێکەوە کردووە، پێیانی وتووە، کە بە فەرمی پەیامنیری کوردستانپۆستە لە شاری کۆیە و پارە و موچەش وەردەگرێت، بەمزوانەش دەچێت چاوپێکەوتن لەگەڵ نێچیرەڤان بارزانییدا دەکات.
ئێمە لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، کە پەیامنێرەکانی کوردستانپۆست، بەو شێوەیە کار ناکەن، زۆربەیان لەناو دەزگا و شوێنە هەستیارەکانی دەسەڵاتدا کارمەندن و ئیشی خۆیان هەیە، بە نهێنیش کار بۆ ئێمە دەکەن، هیچ کەس نایانناسێت، ئێمە پارە و سەرمایەیەکی واشمان نییە، تا وەک دەزگا راگەیاندنەکانی کوردستان، مووچە و پارە بە پەیامنێر و نووسەرەکانمان بدەین، پەیامنێرەکانمان، بێ بەرامبەر خۆبەختانە لەگەڵماندان و کارمان بۆ دەکەن، ئێمە وەک شانە نهێنییەکانی سەردەمی پێشوو بوونمان لە کوردستاندا هەیە، نووسەرەکان بە خۆڕایی بۆمان دەنووسن، جگە لەوە ئێمە تا ئیستا بڕیارمان نەداوە لەگەڵ هیچ بەرپرس و پیسخۆرێکی دەسەڵاتدا چاوپێککەوتن و گفتوگۆ بکەین، ئەگەر کردیشمان، ئەوا لە بەرامبەر چەند پرسیارێکدا دەیانخەینە ئاستی لێپرسینەوە و دادگاییکردن، نە ئێمە ئەو کارە بۆ ئەمڕۆ دەکەین، نە ئەوانیش ئامادەن بەرەو روومان ببنەوە.
ئەوانەی بە ناوی پەیامنێری کوردستانپۆستەوە پەیوەندییتان پیوەدەکەن، تکایە زانیارییان مەدەنێ، نهێنی خۆتان مەدرکێنن، گفتوگۆیەکیان لەگەڵدا مەکەن، ناڕازیی بوون و رازی دڵی خۆتان بۆیان هەڵمەڕێژن، هەر کەسێک بە ناوی کوردستانپۆستەوە پەیوەندیی پێتانەوە کرد، ناو و ژمارەی تەلەفونەکانیان بۆمان بنێرن.
ستافی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست