کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌نگ به‌ کێ بده‌ین؟ به‌ شاناز یان‌ به‌وانه‌ی به‌ناوی هونه‌ره‌وه ده‌نگتان بۆ ده‌کڕن!

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


دانا حوسێن سه‌رانی دو بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌کو چۆن له‌ په‌لکێشکردنی دوژمنان بۆ سه‌ر خاکی کوردستان و پیلان کێشان و به‌جێ گه‌یاندنی ڕێککه‌وتننامه‌ی جۆراوجۆری ئه‌نتی کوردی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی یان تێیدا هه‌بوبێ، له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ دا بون و درێغیان نه‌کردوه‌. له‌ زیان گه‌یاندنیش به‌ هونه‌ر به‌ هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه‌ هه‌روا. هه‌ر له‌ پوکاندنه‌وه‌ی وه‌رزشه‌وه‌ وه‌کو پێدانی سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان به‌ مه‌لا به‌ختیاری ده‌هۆڵکوت‌! تا دابه‌شکردنی وشه‌کانی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کوردی به‌ سه‌ر فه‌رهه‌نگی ماڵی مامه‌و فه‌رهه‌نگه‌ ڕوزه‌رده‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵپیشه‌کان، له‌ نمونه‌ی وشه‌کانی خوێندکار و قوتابی.

هه‌روه‌کو بینیشمان که‌ چۆن خۆراگه‌یاندنی لیستی گۆڕان، له‌ هه‌مو ڕویه‌که‌وه‌ ته‌نگی به‌ داهاتوی حیزبی بنه‌ماڵه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان هه‌ڵچنیوه‌ و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌رده‌ له‌ سه‌ر ڕوی گه‌نده‌ڵی یه‌کانیان هه‌ڵده‌ماڵێت و په‌یتا په‌یتا ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی پشت ئه‌ستور به‌ وره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆن و نه‌ترسه‌وه‌، که‌ چیتر سه‌رشۆڕییان قبوڵ نیه‌، ورده‌ ورده‌ وا له‌ که‌ندی بنه‌ماڵه‌کان داده‌ڕوخێن و که‌ندی گرده‌که‌ به‌ێزتر ده‌که‌ن. سه‌ره‌نجامیش که‌ندی بنه‌ماڵه‌کان به‌ شه‌سته‌بارانی پیرۆزی جه‌ماوه‌ر به‌ یه‌کجاری داده‌ڕوخێت. که‌چی ئه‌وان پاشی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌مو کارته‌کانیان به‌کارهێنا،هه‌ر له‌ به‌کارهێنانی پارله‌مانی کارتۆنیه‌وه‌ بۆ بۆ هێنانه‌دی مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانیان و دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌پیلانێکی مه‌ترسی دار بۆ داڕشتنی ده‌ستورێک بۆ خه‌ڵکی هه‌رێم، که‌ سه‌د ده‌ر سه‌د بۆنی ئه‌شکه‌وتی حه‌را ی زه‌مانی دواکه‌وتویی محه‌مه‌دی گرتوه‌، و نانبڕین و ده‌رکردنی خه‌ڵکی هه‌م حیزبی و هه‌م حکومیش له پۆسته‌کانیان له‌ کاتێک دا که‌ بانگه‌شه‌ی سۆشیال دیموکراتیش بۆخۆیان ده‌که‌ن!! و تاکتیک دانان بۆ چۆنیه‌تی و چه‌ندیه‌تی ساخته‌کاری له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا و تۆمه‌تی بێبنه‌ما دروست کردن بۆ لیسته‌کان و کاندیده‌کانی تر به‌ تایبه‌ت لیستی گۆڕان، ئه‌وسا تێگه‌یشتن که‌ هه‌مو هه‌وڵه‌کانیان وه‌کو ڕۆژوی به‌تاڵ وابو. ئه‌ویش به‌هۆی بونی فشارێکی زۆری نێوده‌وڵه‌تی‌ بلۆکی ڕۆژئاوا و چاودێری ڕاسته‌وخۆیان له‌ کاتی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆسه‌که‌ دا. ناچار ئێستا سیاسه‌تی ده‌مانچه‌ و پاره‌به‌خشینه‌وه‌یه‌کی خه‌یاڵی ده‌ستی پێکردوه‌، چونکه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگ دان و سه‌رلێشێواویه‌کی ته‌واویان پێوه‌ دیاره‌ که‌ ده‌یانه‌وێت خۆیانی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و ده‌نگی پی بکڕن. ته‌نانه‌ت له‌ هه‌مو گه‌ره‌که‌ ناوچه‌یی یه‌کانیش دا لیژنه‌یان له‌ پیاوه‌کانی خۆیان دروست کردوه‌ ، پاشی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌کو جه‌ژنه‌ پیرۆزانه‌ له‌ ده‌رگای ماڵان ده‌ده‌ن و چا ده‌خۆن، له‌ کۆتاییش دا وه‌ک سواڵکه‌ر لێیان ده‌پاڕێنه‌وه‌ که ده‌نگ بده‌نه‌ لیستی ماکه‌ره‌که‌ی غه‌دده‌!

زۆر پرسیار ئامێزه‌ ئه‌و بابه‌تی پاره‌ به‌خشینه‌وه‌یه‌! به‌ ئاسانیش مه‌رگی ده‌سه‌ڵاتی دو بنه‌ماڵه‌ نه‌فره‌تی و قێزه‌ونه‌که‌ له‌ چاوانی ئه‌و سیسته‌مه‌ تازه‌یه‌ دا ده‌بینرێت‌. ئه‌وه‌تا ده‌گوترێت له‌ له‌نده‌ن شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، که‌ له‌ گوێ پڕوچکێنه‌ی پاره‌ به‌خشینه‌وه‌که‌ دا 50 ملیۆن دۆلاری هێناوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ تیکێتی فڕۆکه‌ی دوسه‌ر بۆ هه‌مو ئه‌وان ه‌ ببڕێت که‌ لێره‌وه‌ بچنه‌وه‌ و ده‌نگ بده‌نه‌ لیستی ئه‌و ماکه‌ره‌ی که‌ نه‌خۆشی زه‌ردویی گرتوه‌. به‌ داخه‌وه‌ که‌ مافی په‌نابه‌ریم پینه‌دراوه‌، ده‌نا چانسێکی باش بو که‌ داده‌ شاناز تیکێتێکی له‌ بۆ ئێمه‌ش بناردایه‌ و هه‌م سه‌ردان و هه‌م ده‌نگیشم به‌ لیستی کوردستانی، ببورن گۆڕان بدایه، چونکه‌ ئه‌مانه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر گێل و نه‌فامن ، به‌ جۆرێک که‌ هه‌مو گه‌مژه‌ی ئه‌وانه‌ له‌ به‌سه‌رهاتی براده‌رێک دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ گه‌ڕابۆوه‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌وێنده‌رێ له‌ یه‌کێک له‌ هێرۆ سات یان علوج ساته‌کان دا چاوپیکه‌وتنی له‌ گه‌ڵ کرابو به‌ مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ڕیزه‌کانی ڕه‌گ ه‌وه‌ بۆ یه‌کێتی و پاشانیش 4$ هه‌زار ی پێدرابو، دوای ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتبۆوه‌ به‌ریتانیا، تێکست مه‌سیجێکی بۆ براده‌رێکم ناردبو که‌ ده‌ڵێت : ‌با ئیتر هه‌میشه‌ ژینت به‌هار بێت ، باخی ته‌مه‌نت پڕ له‌ گوڵزار بێت ، په‌پوله‌ی ڕوحت دور له‌ گریان بێت ، ده‌نگی ئه‌مجاره‌ت لیستی گۆڕان بێت ، سه‌رکرده‌ی تازه‌ت کاک نه‌وشیروان بێت.

ئاخر با خوێنه‌ر خۆی داده‌وه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر شاناز و هاوپیشه‌یه‌کی له‌ شه‌قامی پیکادیلی‌ له‌نده‌ن ببردرێنه‌ به‌ر قاپیه‌ی خودا یان وه‌زاره‌تی کار و خانه‌نشینی به‌ریتانی، کامیان بلاک لیست ده‌کرێ و ڕوبه‌ڕوی سزای توندیش ده‌بێته‌وه‌؟ هاوپیشه‌که‌ی که‌ له‌ کۆی داهاته‌که‌ی %17.5 ی وه‌کو باج لێ ده‌داته‌‌ ده‌وڵه‌ت، یان شانازێک که ته‌نها‌ به‌ هۆی ئه‌ندامبونی له‌ بنه‌ماڵه‌ ڕیسواکه‌ی تاڵه‌بانی، که‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان دێنێت و بۆ مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانی و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بنه‌ماڵه‌ مافیاکه‌ی به‌کاری دێنێت؟

نیشانه‌یه‌کی تری ڕوزه‌ردبون ومه‌رگی ده‌سه‌ڵاتی دو بنه‌ماڵه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌لکێشی به‌ناو هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌ن و له‌بری پێدانی بڕێک له‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵک دا تا ڕۆژ ده‌کاته‌وه‌ وه‌کو چاوه‌ش شاباشیان پێ به‌ سه‌ر لیستی ماکه‌ره‌که‌ دا لێده‌ده‌ن بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵک، دیارترین نمونه‌شیان: عه‌زه‌ی وه‌یسی ئیگلاعاتدوست و چۆپی فه‌تاحه‌ خۆبه‌زلزانه‌ هیچ له‌باران دا نه‌بوه‌که‌یه‌. پێویستیشه‌ بڵێم هه‌تاوه‌کو پێش هاتنی عه‌زیزی وه‌یسی بۆ ناو مه‌یدانی چاوه‌شایه‌تی به‌ند و بالۆره‌ی کوردی من ڕینگ تۆنی زه‌ڕه‌ی هه‌چه‌که‌ م وه‌کو زه‌نگی له‌ خه‌وهه‌ستاندن له‌ به‌یانیان دا به‌کارده‌هێنا چونکه‌ له‌ هه‌مو ده‌نگێک نه‌شازتر بو به‌شێوه‌یه‌ک له‌ ماوه‌ی پێنج خوله‌ک دا هه‌ڵی ده‌ستاندم، به‌ڵام ئێستا ڕینگ تۆنی عه‌زه‌ی وه‌یسی له‌ سه‌ره‌، شایانی باسه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی خوله‌کێک دا دراوسێ ژوره‌کانیشمی پێ وه‌خه‌به‌ردێن. زۆرم پێ سه‌یر بو ڕۆژێکیان ئینگلیزێک گوێی لێ بو بو، گوتی:

What the hell is that terrible voice? Ist donkeys voice and has been mixed with music with computer or what?

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم که‌ ئێوه‌ی به‌ناو هونه‌رمه‌ند له‌ سوکایه‌تیدا ژماره‌ی پێوانه‌ییتان شکاندوه‌ که‌ له‌ پێناو تۆزێک پاره‌ی دزراوی هاونیشتیمانیه‌کانتان ده‌نگ و هونه‌ری خۆتان ده‌فرۆشنه‌وه‌. ئاخر مرۆڤ بتوانێت چ ئومێدێک له‌ سه‌ر سه‌رۆک مه‌سعوت تکریتی هه‌ڵچنێ که‌ ته‌له‌فزیۆنێکی دانراو به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان بخاته‌ به‌رده‌ستی ئاواز دز و هونه‌رفرۆشێکی وه‌ک ناهه‌ڵکه‌وت زاهیر و به‌دخۆراکێکی وه‌کو ده‌شنێ مراد،که‌ وێنه‌که‌ی هه‌مو ڕاستیه‌کی شاراوه‌ ده‌رده‌خات؟ چاوه‌ڕوان بن بۆ دوزینه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌یدی بۆیه‌که‌ی تری پارتی نادیموکراتی دژه‌ کوردستانی (هانی).

له‌ کۆتایی دا ده‌مه‌وێت به‌ بینینی دیمه‌نێک کۆتایی به‌ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ بێنم، که‌ پیاو نه‌فره‌تی له‌ کوردبون و سۆرانی بون و یه‌کێتی بونی سه‌رده‌مانێکی خۆی ده‌کرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بو که‌ له‌ ئاهه‌نگی شاری ئامێدی بانگه‌شه‌کردن بۆ لیستی ماکه‌ره‌ شه‌له‌ زه‌ردباوه‌که دا‌ که‌ ته‌نها سه‌عدی‌ داوێنپیسی وه‌کو نوێنه‌ری جه‌لال لێ بو، هه‌مو جه‌ماوه‌ره‌ بادینیه‌کانی لیستی ماکه‌ره‌که‌ ته‌نها وێنه‌یه‌کی سه‌رۆکه‌ خاڵ له‌ ڕوه‌ گونده‌ڵه‌فسه‌ زه‌ردباوه‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبو و ڕایان ده‌وه‌شاند.ته‌نها وێنه‌یه‌کی هه‌ردوک سه‌رۆکه‌ سوکه‌ڵه‌که‌ هه‌بو به‌یه‌که‌وه و له‌ پشتی سه‌حنه‌که‌ درابو، ئه‌ویش دیار بۆ که‌ له‌ لایه‌ن ناوچه‌ یان لق‌ ه‌وه‌ ئه‌و ئاماده‌کاریه‌ی بۆ کرابو. ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دا جه‌لالی سوک و به‌جێماو به‌ شه‌ق و هه‌ڕه‌شه‌ خه‌ڵکی بێلایه‌نی به‌ مه‌سینه‌هه‌ڵگره‌کانی وه‌کو مسته‌فا چاوڕه‌شی خاوه‌ن فایل و دکتور فۆادی په‌مه‌یی‌‌ ‌له‌ قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌ کۆکردبۆوه‌، و دوای ئه‌وه‌ی که‌ درۆی لۆکی عه‌ره‌بی و به‌غدایی بۆ هه‌ڵپچڕیبون،وه‌کو جیپسیه‌کانی ڕۆمانیاش پاڕابۆوه‌ که‌ ده‌نگ بده‌نه‌ پیاوه‌ گرگنه‌ ئاشبه‌تاڵپیشه‌که‌.

What a big shame Jalal?

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە