کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نوێنەرایەتیەكى خراپ و سەقەتى میللەتى توركومان و گەڕان بەدوواى ئەلتەرناتیڤێكى تر ...

Saturday, 09/08/2014, 12:00

1088 بینراوە





 

پاش ڕووداوەكانى عیڕاق و پێكهێنانى حكومەتى هەرێمى كوردستان , بەشدلریپێكردنى(یاخوود باشترە) بلێین , دەستنیشانكردنى كەسێك وەكوو نوێنەرى توركومان لە كابینەى حكومەتى هەرێم لەلایان كاك نێچیرڤان بارزانییەوە , بەبێ ئەوەى دیراسەتێكى واقیعى بكرێت لەسەر هێزە بەناو سیاسیەكانى تووركومانى لە هەرێمى كوردستان, هاندەرێكە كە دەبێت جیللى نوێ ى تووركومان خوێندنەوەى بۆ هەبێت و بزانێت, لە كوردستان , هێزە بەناو تووركومانەكان چیین و كێن و چ هەڵوێستیان هەیە ؟

لە هەرێمى كوردستاندا هەشت حیزبى تووركومانى هەن , ساڵانە پارەیەكى زۆر لە بوودجەى حكومەتیان بۆ تەرخان دەكرێت , مەقەڕات و باڵاخانە و ئۆتۆمۆبیل و مووچە و نەسرییەكى زۆر و ئیمكانیەتێكى زۆریان دەدرێتێ , هەر ماوەى 3 ساڵ چەندیین كەسى بێتوانا و بێ هەلوێست و نەناسراو لەلایان گەلى تووركومانەوە لە كوردستان , دەكرێنە ئەندام پەرلەمان و ئیمكانیاتیان پێدەدرێت , سەرجەم ئەم كەس و لایانانە نەناسراون و خۆشەویست نیین لەلایان میللەتى تووركومانەوە و هیچ قاعیدەیەكى جەماوەریان نیە , بەڵكوو میللەتى توركومان , كە ئیمڕوچكە واقیعیكى نوێ درووست بووە , بۆتە میلللەتى دووهەم پاش میللەتى كورد لە هەرێمى كوردستان .
دەبێت حكومەتى هەرێم و سەركردایەتى سیاسی كوردستان , دووبارە بەو سیاسەت و ئیجرائات و ئالیەتانە بچتەوە كە لەگەڵ نەتەوەى تووركوماندا تاوەكوو ئیمڕۆكە پەیڕەوى كردووە ..
من وەكوو روشنبیرێكى تووركومان لە ئەمریكا دەژییم , بەڵام, باش ئاگادارم كە ئەو حیزب و سیاسیانەى تووركومان ئەمروكە لە كوردستان كاربەدەستن و ئەندام پەرلەمانن و وەزیرن , هیچ كامیان خۆشەوەیست و ناسراو نیین لەلایان تووركومانەكانى عیراق وە بەتایبەتى لەلایان تووركومانەكانى كوردستان .
ئەو هەشت حیبە تووركومانیانەى هەریمى كوردستان , تەنانەت هەر هەموویان خاوەنى 100 كەس نیین لە ئەندام و لایانگیرانیان , مەكتەب سیاسی و كارگیرەكانیان برییتین لە براو ژن و كەس و كارە نزیكەكەنیان , زاوا و خەزوورێك حیزبێكیان پێكهێناوە ...!! كەسیان ناسراو و بەكەڵك و خۆشەویست نیین لەلایان جەماوەرى تووركومان لە شارەكانى كوردستان , وە هیچ سوودێك نیە كە میللەتى تووركومان بڕوا و هیوایان بەو هەشت حیزبە سیاسیانەى كوردستاندا هەبیت .
دەبێت گەنج و خەڵكى بەشەرەفى تووركومان لە كوردستان , بیر لە ئەلتەرناتیفێكى تر بكەنەوە , دەبێت كۆتای بهێنن بە نوێنەرایەتى ئەو چەند بازرگانانەى كە لەسەر لاشەى ماندوو و برسی و توێنوى تووركومان نانى چەور دەخۆن و خۆیان دەوڵەمەند كردووە.
بەدرێژایى ساڵانێك چەند كەسانێك ئەندام پەرلەمان و وەزیرى تووركومان بوونە, زۆر حەز دەكەم وەڵاممى ئەو گووتارەم بدەنەوە , پێمان بلێن چیان كردووە بۆ كورد و توركومان , جەنابى مەعالى وەزیرى عەدلى حكومەت , سینان بێگ چەلەبى حەوت ساڵە وەزیرە (كە لە هەموو شوێنێك دەلێت) حكومەتى تووركیا منى داناوە وە من یۆڵداش زاوام لەگەڵ شێخ نیهاد بارزانى كەس ناتوانێت هەڵمبگرێت.... حەز دەكەم بێتە دەنگ وەڵامم بداتەوە , ئاخۆ چى كردوە بۆ میللەتى تووركومان , چى كرد بۆ كوردو تووركەمان , چى كرد بۆ هەولێر...؟؟
ئەندامانى پەرلەمان هەروەكوو وەزیرە , ئەوانیش هیچ سوودێك و هەڵوێستێكیان نەبووە , فەرموو لەو كارەساتە مرۆیانەى كوردستان , دەبوایە حیزب و لایانە تووركومانەكان , هەڵوێستێكیان هەبووایە .
زۆر شوورەییە ئەو حیزبانە باس لە هەقی تووركومان بكەن و داواى پارەو ئیمتیازا ت بكەن لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و لەكاتێكدا , كە هەرێمى كوردستان لەژێر مەترسی هەڕەشە بوو , هیچ لایانێك و كەسایەتیەكى تووركومان , تەنانەت بەیاننامەیەكیان پێدەر نەكراوە !!!؟؟؟ كە ئیدانەى ئەو كارە تەرۆریستیانە بكات ... بەراستى جێگەى شەرمەزارییە بۆ ئێمەى تووركومان .
لەو بوارەدا , ڕۆڵى مەكتەبى پەیوەندییە نیشتیمانیەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان , كە بەداخەوە هەولێرییەكى نا هەولێرى , تووركومانێكى نا تووركومان ئیدارەى دەكات لە هەولێر , ئەویش مەعالى ئەحمەد كانى چەلەبییە , ئەویش شەریكى كۆمپانیا و بیسنیسە لەگەڵ بەڕێز وەزیرى عەدلى هەرێم , چاوپۆشى ئەو مەهزەلەیە دەكات , لەكاتێكدا دەبووایە ئیدارەیەكى باشى هەبێت , وە زانیارى هەڵە دەداتە سەركردایەتى پارتى و كاك مەسعوود بەرزانى , دەربارەى مەسەلەكانى تووركومان .
لە كۆتاییدا, دەمەوێت بەناوى گەلى تووركمانى هەرێمى كوردستان , ئەو هەقیقەتە بگەینمە سەركردایەتى حكومەتى كوردستان بەرێز كاك مەسعوود بەرزانى , كە ئەو ئیدارەیەى ئیستاى پەیوەندییە نیشتیمانیەى پارتى دیموكراتى كوردستان , درۆتان لەگەڵ دەكات و هیچ سوودێكى بۆ پارتى و حكومەت نیە , دەبێت بەززوترین كات بگۆردرێت و كەسیى باشتر و سیاسەتى باشتر پەیڕەو بكرێت , ئێستاكە تووركومان میللەتى دووەمە لە كوردستان , ئەگەر تاوەكوو ئێستاكە سیاسیەتێك و تێڕوارینێك نەبووە دەرهەق بە تووركومان, دەبێت لەمەوپاش ئەو سیاسەتە هەبێت .
ئەو ئالیەتى كاركردنەى لەگەل مەسەلەى تووركومان هەیە , هەڵەیە , میللەتى توركمان ئەو وەزیر و پەرلەمەنتارانەى توركمان بە نوێنەرى راستەقینەى خۆیان نازانن و هیچ پەیوەنیەكان لەگەڵدا نیە .
ئەو حیزب و لایانانە نوێنەرى توركمان نین بەڵكوو دووژمنى میللەتى توركومانن , دەبێت لە نەوەى نوێ توركوومان بپرسن كێن كە مووستەحەقن نوێنەرایەتیتان بكات.
دوونیا گۆراوە و نەخشەى هەرێمى كوردستان گۆڕاوە , تووركومان دەبێتە بەشێك لە موعادەلاتى سیاسی , بەڵام ئەوانەى كە ئێستاكە لە حكومەن بەناوى تووركومان , هیچیان خزمەت بەو وڵاتە ناكەن و نوێنەرى میللەتى توركومان نیین .
دەبیت بیر لە ئەلتەرناتیڤى تر بكرێتەوە ...پێش هەموو شتێكیش حكومەت و پارتى دیموكراتى كوردستان , ئالیەت و ئەو كەسانە بگۆڕێت كە مەلەفى تووركومانیان لایە .
دەبێت حكومەت سوود لە كەسایتى و گەنجى روشنبیرى توركمان وەربگرێت , وە ئیًستاكەش لە زانكۆكان و لە هەندێك داموودەزگا نەوەیەكى نوێى تووركومانى نیشتیمان پەروەر هەن , كە دەتوانن ببنە نوێنەرى میللەتى توركومان لە هەرێمى كوردستاندا .

كاوە عارەب
كەركووك



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)