کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبونەوەو بڕیاردانی سەرانی دزو داوێن پیسی یەکێتی لە پایتەختی 31 ئاب!

Sunday, 23/08/2009, 12:00


پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شەمەمە22 - 8 - 2009 به‌سه‌رپه‌رشتی مام ڕێوی سكرتێری گشتی سەرجەم دزو داوێن پیسەکانی ناو کۆمیتەی سەرکردایەتی و بە ئاماده‌بوونی هەردو جێگرانی سكرتێری دزان، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دزە گەورەکانی ناو یەکێتی لە پایتەختی 31 ئاب کۆبۆوە. سەرەتای کۆبونەوەکە بەداخو پەژارەوە و ماتەمینی داگرتن بۆ ئەو هەمو تەخشان و پەخشانی پارەو سەیارەو دەمانچەو لایپتۆپ و مەنجەڵی تیڤاڵ و ماکسی و دەعوەت کردن و ماستاو کردن بۆ خەڵکی کوردستان و پاڕانەوەو سواڵکردنی دەنگ و دواتریش تەزویرو ساختەکاری کەچی لیستی کەرەکە. نەیتوانی وەك سەرانیان کە هەمو کات بە دڵنیاییەوە ئاماژەیان پێدەکرد کە لە % 75 دەنگەکان دەهێنن بەڵام بە پێچەوانەی بوچونەکانیانەوە خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنی 25 ـ 7 سوکو ڕیسوای کردن. بۆیە لەداخی ئەوە وەك پیشەی هەمیشەییان کۆمەڵێك بڕیاریی لینگاو قوچیان دەرکرد. یەکێك لەو بڕیارانە سەرۆکی دزان ئەمری بە خولە سەنگاوی سمێڵ فش کرد کە هەرچی شوبهەی ئەوەی لێدەکرێت دەنگی بەلیستی گۆڕان دابێت لە فەرماندەییەکان و لە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەر بکرێن.. یان بگوێزرێنەوە و پلەکانیان و موچەکانیان کەم بکرێتەوە وەك سزایەك. موچەی پێشمەرگە خانە نشینەکانیش ببڕێت. هەروەها حاکمی موتڵەقی داوێن پیس. قالەی حەماجانیش بە هەمان شێوە ڕاسپێردرا لەناو سلکی پۆلیس و ئاسایش بۆ مەبەستی دەرکردن و نانبڕاو کردنی کەسانی بیروڕا جیاوازو دور خستنەوەیان لەشوێنە حەساسەکان. قۆڵێ خۆی خۆی لێهەڵماڵێت. بەرهەمی بێبەرهەمیش هەرکات حوکمەتەکەی پێکهێنا لە ناو وەزارت و دامو دەزگاکاندا بۆ ئەو مەبەستە کار بکات و بکەوێتە بژار کردنی ئەوانەی خاوەن هەڵوێست و نەیاری جەلال و نیازەگڵاوەکانیەتی. سەرەڕای بڕیاڕی دور خستنەوەی حیکمەتی بێحیکمەت مەلا بەختیار لە ئەرکی زوڕنا ژەنی مەکتەبی سیاسی. لەسەر ئەوەی جەلال زۆری لێتورەیە . بە هەمان شێوەش بەپێی زانیاریەکی ناو کۆبونەوەکە بەختی ئازادی علوج و بەرزانی ئەحەسمێڵیش لەهی مەلا باشتر نابێت. کەچی تازە بەتازە بەرزانی ئەحە سمێڵ دەڵێت ئەوانە هیچ نەبون واتە گۆڕانخوازان تەنها گرۆپێکی بچوك بون. دەشڵێت ئۆرگان و سامانەکانی یەکێتی هی تاکە کەس نیە. یەکێتی وەك حیزبێكی گەورەو فراوان ئەو سامان و داهات و کۆمپانیایانەی هەیەتی بۆ موچەی حیزبەکەی خۆی و (کاری تایبەتی) بەکار دەهێنێ نەک بۆ تاکەکەس. بەڵام بەرزانی فشۆڵ و دۆڕاو ناوێرێ خۆی لە قەرەی ئەو 30 ملێون دۆلارە بدات کە جەلال لە بودجەی خەڵکی کوردستان ئەیدزێت. یان پێمان ناڵێت ئێوە ئەگەر موچەی حیزب و کارە تایبەتیەکانتان وەك خۆت دەڵێیت لە داهاتی کۆمپانیاکانە ئەی جەلال و یەکێتیەکەتان کە بە حاڵ هەناسەی تیاماوە چی لە و بودجەیەی خەڵکی کوردستان دەکات یان پارەی ئەو نەوتەی بەڕێگەی قاجاغ و نایاسایی ئاوەدیوی ئێرانی دەکەن دەچێتە گیرفانی کێوە.؟

لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاری ئەوەش دراوە کە هەوڵ بدەن لیستە جیاوازەکانی تریش بەتایبەتی لیستی گۆڕان کە پانتاییەکی فراوانی جەماوەری هەیە لەگەڵ لیستی کەرەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق و ئەنجومەنی پاریزگاکان بە یەک لیست بەشداری بکەن بەڵكو ئەمە خوایە ئەمجارەش جەنابی مام ڕێوی ببێتەوە بەسەرۆکی کۆماری عیراق. چونکە جەنابیان شەیدای گەورەترین پۆستە و حەزی لە پاشایەتیە. وەك هەمو کات ئەندامانی مەکتەبی دزیو داوێنپیسانی یەکێتی ئیدعای ئەوە دەکەن کە عیراق ئەگەر جەلالی ڕێوی ئاسا سەرۆکی نەبێت شیرازەی لێك هەڵدەوەشێت. واتە تەنها جەلال دەتوانێت باڵانسی ئاسایشی عیراق ڕابگرێت . لە کاتیکدا جەلال ناتوانێت باڵانسی حیزبە تڕۆبوەکەی خۆی تایم کاتەوە کە بەدەست خولەو عولەو سەعەو مچەو جەحەو جونەو عەدەو قالەو باقی فاڵچیەکانی تریانەوە. وەك پەڕۆی بێنوێژی لێهاتوەو خەڵکی کوردستان بەبینی ئەو چڕو چاوانە ئێڵنجی دێ و قێزی لێدەکەنەوە. ئەوە بێ ئاگا لەوەی کە کوتلە سیاسیەکانی عیراق و خەڵکی شارەکانی جنوب ئامادە نین جەلال هەڵبژێرنەوە بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی کۆمار . بەو هۆیەوە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی دەست لەکار کێشاوەی پەڕلەمان لە دیمانەیەکدا دەڵێت ئەوانەی کە هەر لەئیستاوە مرخیان لە گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك کۆماری عیراق خۆش کردوە ئەوانە دزو گەمژەو گیژەکانن..ئاشکرایە کورت و موختەسەر مەبەستی لە سەرانی کوردە . جەلال و مەکتەبی سیاسیش بێئاگان لەوەی کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەی مەسعودی خاین زادە چونکە سەرۆکەکەیان دەنگی کەم هێناو لایەنگرانی یەکێتی دەنگیان پێنەدا . ناچار دوایی بە تەزویرو ساختەکاری دەریان چواند. ئەوانیش ئامەدە نین لە تۆڵەی ئەوە دەنگ بە جەلال بدەن بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عیراق. چونکە ئەم کەم دەنگهێنانەی سەرۆکە خیانەتکارەکەیان دەگێڕنەوە بۆ ئەو پاشقولگرتنەی ئەندامانی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی 25 ـ7

بە ڕاستی جەلال بە و هەڵسوکەوتو تەسەڕوفات و کۆبونەوانەی سەلماندی کە دوژمنی سەرجەم خەڵکی کوردستانە. چونکە ئەمە ئەوە دەردەخات کە سەرانی لیستی کەرەکە ئەو بەڵێانەی وەك جاکسازی و خزمەتگوزاری وخۆشکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردن بە خەڵکیان دەدا تەنها شمولی ئەوانە دەکات کە دەنگیان بە لیستی کەرەکە دابێت شمولی ئەوانە ناکات کە دەنگیان پێنەداوە . دەبوایە سەرانی دزو داوێن پیس بە وازییحی بیان وتایە ئەوەی دەنگ بەلیستی کەرەکەمان دەدات ژیانی خۆش دەکەین نەك بانگەشەی خزمەگوزاری و چاکسازی و نەهێشتنی دزی و بەڵێنی سەیرو سەمەرە بە تێكڕای خەڵکی کوردستان بدەن دوایش ئەوانەی دەنگیان پێنەداون نانبڕاویان بکەن و وابزانن لە هەسارەیەکی ترەوە هاتون و هاوڵاتی کوردستان نین . بۆیە جەلالی خاین بە کورد ئەوە یەکەم جار و دواجاریشی نیە بڕیاری قەرەقوشیانەی دوژمن بە چین و توێژەکان دەر بکات. ئەو هەمیشە ئەوە کاری بوە هیچ کات جگە لەپەڕژەوەندی خۆی وکۆمەڵێك خەڵکی دزو داوێن پیس و نامەسئول . هیچ کات لە پەڕژەوەندی خەڵکی کوردستان نەجوڵاوەتەوە.تا ئەشتۆپێ ئەوە ئەتواریەتی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە