له‌په‌راوێزی دۆسێی سه‌رده‌شت عوسماندا... مه‌لا به‌ختیار له نیوان چه‌مکی دیموکراسی لیبرال وتۆتالیتاردا
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
کاک مه‌لا به‌ختیار کارگێری (م.س) یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و لێپسراوی مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان و خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر، له ڕۆژی 17/5 /2010 ووتارێکی له‌سایتی چاو‌دێر به ناوی (شه‌هید زه‌رده‌شت و ئازادی) له گۆشه‌ی (هه‌لوێستی ئه‌مڕۆ) نووسیوبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌م وهڵامندانهوهیه دره‌نگ که‌وته‌وه. به‌ڵام کاتێک ئه‌نجامه‌کانی لیژنه‌ی لیکۆلینه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت بڵاوکرایه‌وه، چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستیکی تری مه‌لا بهختیاربووم، ساڵیش سوڕایه‌وه هه‌ر هه‌ڵوێست نه‌بوو، بۆیه نه‌متوانی چیتر چاوه‌ڕێ بکه‌م. بۆیهبهباشم زانی هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌کانی مه‌لا به‌ختیار بکه‌ین سه‌باره‌ت به‌پرسی دیموکراسی له‌کوردستان. هه‌روه‌ها به‌بیر مه‌لا به‌ختیاریش بێنینه‌وه.باشه بۆ هه‌لوێستی ئهوڕۆژهتان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه نه‌بوو؟ له‌به‌ر هیچ نه‌بووایه هه‌ر له‌به‌رخاتری به‌رگری کردن بوویایه له‌ووتاره‌که‌ی خۆت، چونکه وا ده‌رکه‌وت که شه‌رده‌شت عوسمان لهسهرباسکردنی ناموس و شه‌ره‌ف شه‌هید نه‌کراوه، به‌ڵکوو ده‌رچوو سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆریست بوو!! ئه‌م بیدهنگییهی به‌ڕیزتان زۆرشت له‌خۆ ده‌گرێت. دووشت له‌وشتانه که‌بوونه‌ته مایه‌ی پرسیار لام. یه‌که‌میان به‌پی بڕگه‌کانی هاوپه‌یمانی ستراتیجی، ده‌بێت ئیوه له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ئاگاداری لێکۆلینه‌وه‌کان و ئه‌نجامی ئه‌و لێژنه‌یه بوونایه، به‌ڵام ئه‌نجامی لێژنهکهو ووتاره‌که‌ی به‌ڕیزتان زۆر لێک دوورن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا یان هاوپه‌یمانیه‌تی ستراتیجی بوونی نیه یانیش ئیوه له‌ناوچه‌ی زه‌رد هیچ دهسهلاتیکتان نیه، به‌تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تیش له‌ده‌ستی ئیوه‌یه، ئه‌مه‌ش تاراده‌یه‌ک ده‌سه‌لاتی حکومه‌ته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م له‌ناوچه‌ی زه‌رد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه؟ دووه‌میان ئه‌گه‌ر وانه‌بێت و ئاگاداربن (المێیبه اکبر) که‌چۆن ئێوه چاوپۆشی له کردوه‌یه‌کی وا نادیموکراسی ده‌که‌ن؟ دیسانه‌وه گومانێکی زۆر سه‌باره‌ت به‌پرسی دیموکراسی له‌لای (ی،ن،ک) وله‌سه‌ر یه‌کێتی دروست ده‌کات، ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی خه‌ته‌ره، که یه‌کێتیش سه‌باره‌ت به‌و پرسه خاوببێتهوهو.
به‌هه‌رحاڵ بابگه‌ڕینه‌وه لای ووتاره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار، گه‌ر شیکاریه‌کی ووردی بۆ که‌ین، چه‌ندین ئاماژارهو ڕه‌هه‌ندی جیا جیا له‌پشته‌وه‌ی ئه‌و نووسینه خۆی حه‌شارداوه، هه‌روه‌ها ئه‌م نووسینه گفتووگۆێکی فیکری و فه‌لسه‌فیش سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌کوردستان له‌خۆ ده‌گرێ و له‌هه‌مانکاتیشدا ئایدیا‌و ڕوئیای مه‌لا به‌ختیارمان بۆ ده‌رده‌خات سه‌باره‌ت به‌پرسی دیموکراسی به‌گشتی و ئازادیه‌کانی تاک له کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌تایبه‌تی. ئه‌مه جۆره بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی مه‌ڵا به‌ختیار به‌ده‌ر نیه له وگفتووگۆو دایالۆگانه‌ی سه‌باره‌ت به‌شێوازه‌کانی دیموکراسی له‌دنیای ئه‌مڕۆی گڵۆبالیزمدا له‌ئارادایه، که‌کام شیوازی دیموکراسی پهیرهوبکریت، دیموکراسیه‌کی لیبرالانه یا دیموکراسیه‌کی تۆتالیتاریانه، دیوکراسیهک بۆ سهراتاپای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ یا دیموکراسیه‌ک به پێوانه‌ی زۆرینه‌و که‌مینه ی ده‌سه‌لات له جوارجیوهو قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت یا کۆمه‌ڵگا؟به‌ڕای من ئه‌و شێوازی بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی به‌رپرسێکی بایهبهرزی کوردستان له‌دونیای ئه‌مڕۆدا به هه‌ره‌شه‌یه‌کی جدی ده‌ژمێردێت بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموکراسی، کوشتنی زه‌رده‌شت و یاسای خۆپشاندانیش ڕاگه‌یاندی جه‌نگه دژ به دیموکراتیه‌ت؟ پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر گفتوگۆکردن و دیالۆك سه‌باره‌ت به هاوکیشه فیکری و فه‌لسه‌فیه‌کانی پشت ئه‌م نووسینه و روونکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی. بابزانین مه‌لا به‌ختیار چیمان پێ ده‌ڵێت.
1. به‌ئاشکرا و به‌ڕوونی مه‌لا به‌ختیار له نووسینه‌که‌یدا (پ.د.ک) تۆمه‌تبار ده‌کات به کوشتنی سهرزهدهشت عوسمان و خستوویه‌ته قالبکی دیفاعکردن له‌شه‌ره‌ف، ره‌نگه ئه‌و هه‌موو شێر‌و ڕێویهشی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێت، که بڵێت پارتی زه‌رده‌شت عوسمانی کوشتوه‌و ته‌واو. وه‌ک ده‌ڵێت (هیچ رێسا‌و یاسایه‌ك، رێگه‌ی نادات. كه‌چی چونكه خه‌یاڵدانی وای هه‌بوه، خه‌یاڵه نوسینه‌كه‌ی نوسیوه. من ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ئێستا شه‌هید سه‌رده‌شت بمابایه، نوسه‌رێكی تر، له‌سه‌ر خوشكی خۆی (مه‌به‌ستی خوشکی سه‌رده‌شته)، یان له‌سه‌ر دایكی، یان له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت خزمێكیشی، به‌م شێوه‌یه‌ی كه خۆی نوسیویه‌تی، نوسیبای، ئاسان بوو قبوڵی بكات؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاسان نه‌ده‌بو.) شه‌هید زه‌رده‌شت ته‌نیا داوای خوازبێنی کچی سه‌رۆکی هه‌رێمی کردوه، واته نووسه‌ر زه‌رده‌شته‌و ساحێب حه‌ق و ساحێب کچیش سه‌رۆکی هه‌رێمه. ئه‌وکه‌سه‌ی قبوڵیشی نه‌کردوه که سوکایه‌تی به کچه‌که‌ی و خوشکه‌که‌ی بکرێ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه!! سه‌یره ههخۆی له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌ی داوای ئاشکراکردنی بکوژان ده‌کات، که‌چی هه‌ر به‌خۆشی بکوژانی بۆ ئێمه ئاشکرا کردوه! نازانم ئه‌م هێنان و بردنه و ئه‌م گه‌مه به ووشه کردنه له‌پای چیه؟ ده‌یه‌وێت تۆمتباردنهکهی بۆ پارتی بشارێته‌وه، یانیش ده‌یه‌وێت به‌به‌ردێک ههردووچۆلهکهکهی سهرگردهکهو سه‌ری ڕه‌ش بکوژێ؟
2. له‌و نووسینه‌یدا هه‌رچه‌نده ئاماژه به پێوه‌ری زۆرینه‌و که‌مینه ناکات، به‌ڵام لهخوێندنهوهکانی واده‌رده‌که‌وێت، کاتێک ده‌لێت (له‌كوردستانی عێراقدا، هێزی سیاسی نابینم، ئه‌و دروشمه زهقو ره‌قه به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام به‌كرده‌وه، هه‌م له‌ناوه‌ندی رۆژنامهگهریو هه‌م له هه‌ندێك بابه‌تی جۆراوجۆردا، پاش‌و پێش سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، به‌كرده‌وه كار به‌م تێزه كراوه. ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه، له‌ناو چه‌ندین نوسه‌رو ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا، خه‌یاڵدانی وای دروستكردوه، كه ئازادی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی، مافێكی ره‌هایه) واته ئه‌وانه‌ی لیبرانه بیرده‌که‌نه‌وه که‌مینه‌ن و نامۆن، له‌به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات و زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای ترادیسۆنی خاوه‌ن به‌های که‌لتوریدا. به‌ئاشکرا تومه‌تی مراهقی سیاسی و یوتوبیانهیان ده‌خاته پالیان . هه‌وه‌ک ده‌ڵێت (به‌ش به‌حاڵی خۆم، پێموایه، هێشتا زۆرمان ماوه، بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مجۆره ئازاداییه، په‌یڕه‌و بكه‌ین. لانی كه‌م، له‌ناو ترادیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه، دروشمی وا ناخوا. له‌ناو حزبه سیاسیه‌كانی ئێستادا، قبوڵ ناكرێ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، سته‌مه. له‌به‌رامبه‌ر ئاین‌و مهزههبهكانیشدا، مه‌حاڵه. كه‌وابێ، دروشمی وا ته‌نها له‌خه‌یاڵی نوسه‌ری ده‌سته‌بژێردا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه).
3، پاساو بۆ تاوانی کوشنی زه‌رده‌شت ده‌هێنێته‌وه که زه‌رده‌شت له خه‌یاڵدانی خۆیدا، نه‌وه‌ک له‌واقیعدا باسی شه‌ره‌ف و نامووسی خه‌ڵک ده‌کات، هه‌وه‌ها ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت زه‌رده‌شت گه‌نجێک بووه، کۆچی قوربانی و ده‌ستکه‌لای ئه‌و تاقم و گڕوپانهیه که داوای ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رت ده‌که‌ن، که بۆ مهراو که‌تنی سیاسی به‌کاری دێنن ، نه‌وه‌ک بۆ لیبرالیکردنی کۆمه‌ڵگا. ، وه‌ک ده‌ڵێت (كه‌من به‌دوری نازانم ئه‌م ئاوه‌ی رژێنراوه، به‌ناوی ئازادی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسیه‌وه، راسته سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێری نوسه‌رانه‌وه په‌یڕه‌وكراوه، به‌ڵام ئێستا تێكه‌ڵاو بههاوكێشه سیاسییهكانو ستراتیژه جیاوازه‌كان بوه. بۆیه ورده ورده لیتاوی ئه‌و ئاوه رژاوهی ئازادی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی، مه‌ترسیم هه‌یه كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێبكه‌وێته‌وه. پێشبینی ده‌كه‌م، هه‌بن، له‌م رێگه‌یه‌وه بیانه‌وێ، كه‌تنی سیاسی گه‌وره بنێنه‌وه).
به‌ڵام من وای نابینم کاک مه‌لا به‌ختیار ، به‌ڵکو زه‌رده‌شت قوربانی ده‌ستی ئیوه‌ی سیاتمهداری خاوه‌ن بیر‌و هرزن، ئیوه له ماوه‌ی (19) ساڵی حکوم ڕانیتاندا، تا ئێستا له خه‌ڵکیتان نه‌گه‌یاندوه، ئایا سیسته‌می دیموکراسی سیاسیمان لیبڕاله یا تۆلیتاره، به‌هه‌رحاڵ هه‌ر کامێکیان بێت، کوانێ ئه‌و ڕێسا‌و یاسایانه‌ی ماف و ئه‌رکه‌کان و ئازادیه‌کان دیاری ده‌کات؟ بۆئه‌وه‌ی زه‌رده‌شتی گه‌نج و مراهق له‌چوارچیوه‌ی ئهوڕێساویاسایانهدا سنوورێکی بۆ ئازادی خه‌یاڵی خۆی دانابایه، کاتیک ده‌یویست له‌ڕیگای خه‌یاڵ و خه‌ونه‌وه،خۆی بکات به زاوای لێپسراوێک ، تا به‌و ئازادیه بگات و حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی تێر بکات و ڕزکاری بێت له نهههمانی هه‌ژاری و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا!! سه‌یر لهوهتر ئه‌وه‌یه مه‌لا به‌ختیار جه‌مکی فراوانی ئازادی ته‌نیا خستۆته قاڵبی (ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و ئازادی هه‌ڵسوکه‌وت). به‌لام کاتێک باس له چه‌مکی ئازادی ده‌کرێت لهچواڕچێوهی بیروو ئه‌ندێشه‌ی لیبرالیزمدا. ئازادی هه‌مووشته‌کان ده‌گرێته‌وه ئازادی ئابووری ئازادی خوێندن ، ئازادی ئایین. ئازادی لهکوئ بژیت له‌کۆی کاربکه‌یت چ کارێک بکه‌یت. هتد دوایی نه‌ک ته‌نیا ره‌وشت و قسه‌کردن !! ئه‌گه‌ر ووشه‌ی قه‌یدوشه‌رت دانرابێت بۆ هه‌موو ئازادیه‌کانه نه‌وه‌ک ته‌نیا بۆ قسه‌کردن و هه‌لسوکه‌وت و ڕه‌وشت بێت.
4. له‌شوێنێکی تری نووسینه‌که‌دا ده‌ڵێت (ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئازادی نه‌گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی په‌لاماری ژن‌و خوشكی یه‌كتر به‌بێ به‌ڵگه بدرێ. په‌لاماریش بدرێ، سزای یاسایی توندی له‌سه‌ره.) مه‌لابه‌ختیار، ئه‌گه‌ر (10 یا 5 ساڵ) پێش ئێستا ئه‌م قسه‌یه‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان کردبایه ڕه‌نگه باوه‌ڕی پێ بکرابوایه، چونکه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا خه‌لک زانیاری و ئه‌نته‌رنێتی له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، به‌ڵام ئێشتا که‌س ئه‌م قسانه به عانه‌یه‌کیش لێی ناکڕێت، نازانم ئه‌وانه خه‌ڵک به گێل و نه‌زان ده‌زانن؟ یانیش خۆیان گێل ده‌که‌ن و ته‌نیا ده‌یانه‌وێ خۆڵ له‌چاوی خه‌ڵک بکه‌ن؟، نازانم ئه‌و حوکمه موتڵه‌قانه له کوێ دێنن که ئه‌وروپاس شتی وانیه؟ من به‌کاک به‌ختیار ده‌ڵێم ته‌نیا له‌گۆگل ووشه‌ی (سکه‌ندالی سیاسی لێبده) بزانه نه‌ک یه‌ک و دوان به‌ڵکو به‌سه‌دان سکهندالت ده‌خاته به‌رده‌ست. جگه له‌وه له یوتوب له‌پاڵ گاڵته‌جاری، گرته سێکسیه‌کانی سیاستمه‌دارانی دونیا به‌بێ ژمار ببینه، که‌چی نه سایته داده‌خرێ و نهکهسهکهش ده‌کوژرێ و نهدهعوای یاسایش ده‌نووسرێ. من یه‌ک نموونه‌ی زیندوو ده‌خه‌مه به‌رده‌ستت، ئه‌ویش سه‌باره‌ت به‌خێزانه تازه‌که‌ی سارکۆزیه، ئه‌م خانمه پێشتر نیمایشکهری جل‌و به‌رگی موده‌ی ژنان بووه‌و کار ئاسایی بووه، به‌لام کاتیک ده‌بێته خێزانی سارکوزی، باسی ئه‌م ژنه ده‌بێته سه‌ردیری ڕۆژنامه‌کان.(دیارترین و ههستدارترین بابه‌ت ئه‌و وێنه ڕووته‌ی خانم (کارلا برۆنی/سارکۆزی) یه (ربی کما خلقتنی) که ساڵی 1993 له‌لایه‌ن وێنه‌گری به‌ناوبانگی سویسری (میشال کۆنت) گیراوه، له10 مانگی نیسانی سالی پاردا لهمهزادخانهی (Christie) نیۆیورک به نرخی (3 تا 4) هه‌زار دۆلار خرابووه روو، واچاوه‌ڕوان ده‌کرێ بگاته (2) ده‌فته‌ر دۆلار.)(1) ئه‌م هه‌واله هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ل ئه‌و سه‌دانه ره‌سمیه‌ی سارکوزی و کارلا بۆ به‌ریتانیاو بینینی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا جۆردون بڕاون، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ترووبوونی کارلا، نه‌ك سه‌باره‌ت بهوێنهکهی به‌ڵکو ته‌وقیتی بلاوکردنهوهکهی!! کاک به‌ختیار ئه‌مه نموونه‌ی ئه‌وروپا، نه‌ک ئه‌تکی سیاسی به شه‌ره‌ف و ناموسی سارکوزی به‌لکو بازرگانیشی پێوه ده‌که‌ن، که‌چی تا ئێستا ئه‌و وێنه‌گره نه‌کوژراوه و نه‌داوای یاسایشی له‌سه‌ر تۆمارکراوه.
5. مه‌لا به‌ختیار پرسی ئازادی تاکه‌کانی کۆمه‌ل یان بیر‌و ئایدیای لیبڕالیزم، ته‌نیا بۆ (30) ساڵێکی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وێش له شیوه تیۆریه‌که‌یدا نه‌وه‌ک له پراکتیزه‌کردنیدا، له‌سه‌رده‌می شۆرش و شاخدا نه‌وه‌ک له‌سه‌رده‌می شار‌و حکومڕانیدا. مه‌به‌ستیشی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردیه. به‌ڵام کاک به‌ختیار پرسی ئازادی تاک له کۆمه‌ڵگای و سیسته‌می دیموکراتیدا، له‌ساڵی 1817 وه له‌لایه‌ن بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی کۆنستانت بنیامین وه خراوه‌ته به‌رباس و گفتووگۆ(2). جا گوناحی ئێمه چیه تۆ ئه‌وکاته پێتزانیوه، کاتیک هاتویته ناو شۆرش و واده‌زانی له‌وێوه مێژووی لیبرالیزم ده‌ست پێ ده‌کات. وه‌ک ده‌ڵێت (ئاوڕێك له‌رابردو ده‌ده‌ینه‌وه. له‌مه‌ڕ ئازادیی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی، له‌ناو شۆڕشدا، به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان‌و حزبی دیموكراتدا، مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر په‌یدابوو. یه‌كێكیش بو له‌هۆیه‌كانی ساڵه‌های یه‌كتر كوشتن‌یان. پاشان ئه‌م مشتومڕه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی بانچهپهكانهوه، هاته ناو هاوكێشه سیاسیه‌كانی كوردستانی عێراقیشه‌وه. زۆرتریش په‌یڕه‌وانی كۆمۆنیزمی كرێكاری ئه‌م تێزه‌یان هێنایه ئاراوه، خۆشم یه‌كێك بوم له‌و كه‌سانه‌ی، كه‌مێك كه‌وتمه ناو ئه‌و فه‌زایه‌ش. هه‌تا ساڵی 1991 بۆ 1992 چه‌ند جارێك ئه‌و دروشمه‌م وتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌زمون ده‌ریخست، دروشمێكه، له‌ناو واقعدا جێگه‌ی بكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت خزمه‌تی ئازادایش ناكات. به‌ڵكو هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و دروشمه بون، له‌هیچ شوێنێكی كوردستان‌و دنیا سهركهوتنیتان به‌ده‌ست نه‌هێناوه) من باوه‌رناکه‌م مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه نه‌زانێت و ئه‌وه‌نده ساویلکه‌ش نیه که‌ئاگاداری مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی لیبڕالیزم نه‌بێت. به‌ڵام مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه و ده‌مه‌وێت پێی بڵێم باسێکی وا هه‌روه‌ها به‌ساده‌و ساکاری باس ناکرێت و ناخرێته ڕوو، ده‌بوایه ئهکادیمیانهترو مه‌نهه‌جیانه تر باست لهبابهتیکی واگرنگ و هه‌ستیار کردبوایه.
6. مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت، هۆکاری دووباره وروژاندنه‌وه‌ی تێزی ئازادی بێ قهیدو شه‌رت له مڕۆدا ده‌که‌وته ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر بۆئهوشیهتی به کۆنفهرراتیزمی کۆمه‌ڵگای کوردی و پیاوانی ئاینی و خه‌ڵکی ئیماندار بڵێت ئه‌وه ئه‌و هێزه‌یه ده‌یه‌وێت هه‌موو محهرماتهکان تێک بشکێنێت و دین لهلهسیاسهت جیابکاته‌وه‌و، به‌دڕه‌وشتی و ئابڕووبردنی دایک و خوشکان و خێزانه‌کانمان بکاته بابه‌تی سه‌ر ڕۆژنامه‌کان و شه‌ره‌ف و ناموسی کۆمه‌ڵگای کوردی بخاته ژێر پرسیار. هه‌روه‌ک ده‌ڵێت (له‌ناو چه‌ندین نوسه‌رو ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا، خه‌یاڵدانی وای دروستكردوه، كه ئازادی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی، مافێكی ره‌هایه). هه‌چی هه‌ر خۆی ئیعتراف دهکاتو خۆشی یه‌کێک له هه‌ڵگرانی ئه‌و دروشمه نیشان ده‌دات، به‌ڵام په‌شیمانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵک بڵێت من له‌گه‌ڵ ههتکردنو له‌که‌دارکردنی ناموس و شه‌ره‌فی خه‌ڵکی ئیماندار‌و ده‌سه‌ڵاتداری کورده‌واری نیم، وه‌ک ده‌ڵێت (خۆشم یه‌كێك بوم له‌و كه‌سانه‌ی، كه‌مێك كه‌وتمه ناو ئه‌و فه‌زایه‌ش. هه‌تا ساڵی 1991 بۆ 1992 چه‌ند جارێك ئه‌و دروشمه‌م وتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌زمون ده‌ریخست، دروشمێكه، له‌ناو واقعدا جێگه‌ی بكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت خزمه‌تی ئازادایش ناكات) سه‌یره مه‌لا به‌ختیار به‌رده‌وام له بیڕوباوه‌ڕه‌کانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڕۆژه‌ی بهبهرگێک و دروشێم خۆی نمایش ده‌کات، به‌ڕای من به‌رده‌وام لهپاشهکشدا بووه، هه‌ر لهچهپێکی ڕادیکاڵی توندڕه‌وی ئه‌نته‌رناسیۆنالیسته‌وه (عێڕاقچی)، هاته خواره، بۆ سوسیال دیموکراتێکی موحافیزکار، له‌وێوه‌ش بۆ دیموکراتخوازێکی تۆلیتارو بیرۆکرات! پێم سه‌یر بوو نه‌چوه رێزی ریفۆرمخوازه‌کان، بۆئه‌وه‌ی بڵێن به‌ڕاستی چه‌پێکی واقیعبینانه‌یه و به‌گوێره‌ی سه‌رده‌م و ڕێڕه‌وی مێژوویانه‌ی ئاسایانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌په‌کانی جیهان که‌ڕێگای ڕیفۆرمه‌وه ده‌توانین سۆسیالیزم و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی دێنین. به‌لام له‌و په‌ری رادیکاله‌وه بازیدا بۆ ئه‌وپه‌ری موحافزکار. ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه‌ی مه‌لا به‌ختیار، زۆر مه‌ترسیداره له‌سه‌ر چه‌مکه‌کانی فره‌یی، دیموکراسی ئازادی ،علمانی. ده‌یه‌وێت له‌پاڵ دژایه‌تی کردنی (ی،ن،ک وپ،د،ک) کۆمه‌ڵگای کوردیش بکاته دوژمنی گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ دژ ىگۆڕان فراوانتر بکات و ئه‌مجاره‌یان خۆیان به‌پارێزه‌ری نامووس و شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کوردستان بخه‌نه ڕوو، گۆڕانیش بهههتکهری ئه‌و ناموس و شه‌ره‌فه تۆماتباربکهن!
ماویه‌تی
[email protected] ..........
(1)
http://www.realtid.se/ArticlePages/200803 بۆ ئه‌وه‌ی راستی ئه‌م هه‌واڵه ببینی سه‌یری ئه‌م سایته‌ی سه‌ره‌وه بکه، که به‌زمانی سویدیشه. ده‌توانیت له‌گۆگل وهریگریته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
Constant, B, The liberty of the ancients compared with that of the moderns, sid 311 (2)
(3) بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه.
http://www.cawder.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست