کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فاوڵەکەی میدیای گۆڕان و ناراستگۆییەکەی بارزانی

Monday, 09/04/2012, 12:00


دوا ژمارەی ڕۆژنامەی ئاوێنە، ئاماژە بەوە دەکات , قائیمقامی سلێمانی (زانا محەمەد ساڵح) لەدادگای سلێمانی بڕیاری گرتنی بۆدەرچووە بەپێی مادەی ٣٠٧، بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتنی پێنج دۆنم باخ له‌ناوچه‌ی‌ قوله‌ڕه‌یسی‌ لە لایەن دەلالێکەوە لەسەربراکەی تاپۆ کراوە و وەرگرتنی دوو پارچە زەوی بۆدوو پاسەوانی دواتر فرۆشتنەوەی.هەمان ڕۆژنامە دەڵیت چەند بەرپرسیکی یەکێتی و گۆران داکۆکی لە قائیمقامی سلێمانی دەکەن، هاوکات کاتێک دوێنێ قائیمقامی سلێمانی بەرەو دادگا چوو، (تکساس و سۆمال) ئاسا بە سەدان خزم و کەسی چواردەوری دادگایان دا. ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی ئەوە بوو، فشار بخەنە سەردادگا و ئەو پەیامە بدەن (بەرپرسان لەدەرەوەی دادگان هەرچیەک بکەن، بەڵکو دادگا تەنیا بۆهەژاران و ڕۆژنامەنوسانە).
ئەوەی جێگای سەرنجی منە. میدیاکانی گۆڕان زۆر بە (شێنەیی و نەرمی) بەدوای ئەو دۆسیەیە داچوون و خوێنەر و بینەر چەواشە دەکەن لەشیوەی بلاوکردنەوەکەی هەوالەکە. ئەمەش فێڵێکی میدیایە. بۆئەوەی دڵی خەڵک لەخۆی نەرەنجێنێت باسی دەکات بەڵام هەولدەدات لەقازانجی تاوانبارەکە هەواڵەکە دابڕێژێت. ئاخر مرۆڤ سەیری شێوە هەواڵ داگرتنی هەر ماڵپەر و ڕۆژنامە و کەنالێکی ئاسمانی بکات، ماهیەتی سیاسەتی تێ دەگات بەچ ئاراستەیەک خەبات دەکات.
سەرنجەکان لە سەر شێوەی هەوال داگرتنەکەی میدیاکانی گۆران (کەنال KNN مالپەری سبەی).
١/ دوای ٢ رۆژ لە هەواڵەکەی ئاوێنە، هەواڵەکەیان جاری یەکەم بڵاوکردەوە بەشێوەیەک دایان ڕشتبوو لەخزمەتی قائیمقام بوو، قورسایی هەواڵەکە ئەوەبوو دەچمە دادگا و بێ تاوانم.
٢/کاتێک قائیمقامی سلێمانی چوو بۆ دادگا و تکساس ئاسا دەیان و سەدان کەسی لەخزم و مریدەکانی کۆکردبۆوە، هەوالەکانی کەی ئێن ئێن وای نیشان دەدا کە دادگا ڕێچکەی ئاسایی خۆی نەگرتۆتە بەر، چونکە زۆرینەی قسەی بنەمالەی خزمەکانی کردبوە هەواڵەکە لەکاتێکدا هەمومان دەزانین خزمەکانی قائیمقام بۆ فشار چوبونە نزیک د ادگا. هاوکات بەهیچ شیوەیەک ئاماژە یان لەسەر گەورەکردنی هەواڵەکە لە
1. کارە گەندەڵیەکانی قائیمقام نەدەوەستا و گەورەی بکات بەڵکوو بە خەفیفی تێی پەراند لەهەموو هەوالەکە
2. ئەو کارە گێرەشێوێنیەی بنەمالەی قائیمقام لەبری گەورەکردنی کەدیاردەیەکی زۆر مەترسیدارە و پەروەردەی ئەو حزبانەیە (بەرپرسان لەسەروی دادگاوەن) بەپێچەوانەوە بە ناوی قوربانی نمایشی دەکردن.
3. راستی کۆی ئەمانەش با خوێنەر ئێستا سەیری شیوە هەواڵ دارشتنەکانی مالپەری سبەی لەگەل ئاوێنە و هاولاتی دا بکات... کەئەوەی یەکەم بەخەفیفی و ئەوانی تریش بە قورسی لەسەر کارە گەندەڵیەکان وەستاون!؟
ئەمەش نمونەیەکی ترە کەبزوتنەوەی گۆرانیش ناراستگۆیە لەگرتنی گەندەڵکاران ئیتر با تاوانبارەکە مافیا یان سەرەگەورەکە نەبێت، ئێ دەبێت لەچەند خاڵیکەوە دەست پێ بکرێت. یان کەهەول دەدرێت نابێت بەهیچ شیوەیەک دژی بین، چونکە مرۆڤی تاوانبار و گەندەڵ بچوک وگەورە دەبێت سزا بدرێت
ئەو رەفتارە میدیایەی گۆران نیشان دەداتەوە بەشێک لەململانێکانیان لەگەل دەسەڵات شەرە نفوس و ململانێی شەخسی و میزاجیە. ئەمەش زەمەنی کۆنی ئاش و کۆمەلە نماوە بەئارەزوی خۆتان ئەم میللەتە چەواشە بکەن؟


درۆیەکی گەورەی بارزانی
بارزانی لەدیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حەیات ناوەڕۆکەکەی لەسەر کارتۆنی بوونی (سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە) نمونەیەکێ مەلیک شیخ مەحمود دەهێنێتەوە. کە نوێنەری ئینگلیزەکان پێێان ووتوە تۆ پادشا و منیش راوێژکار بەلام دەسەلاتی من دامەزراندن و پۆلیس و داراییە ئەوانی تریش بۆ خاوەن شکۆیە.

ئەویش وتویەتی مادام وایە من دەبمە ڕاوێژکار و تۆ ببە بەپادشا...بۆیە دەلێت مالیکی دیکتاتۆرە چەندین نمونەی لەم بارەوە هێناوەتەوە کەدلنیام هەمووی راستە... بەڵام کارەساتی بارزانی لەوەدایە ئەوەی دەێلێت بە خۆی و بنەمالەو چواردەوەرەکەی خۆی تاقی ناکاتەوە، ئایا خۆیان واناکەن!؟
بۆخۆت چ جیاوازیەکت لەگەل مالیکی هەیە؟ مەگەر جەنابت بوار دەدەی دام و دەزگاکان کاری یاسایی خۆیان بکەن؟ ئایا جەنابت کەبەئارەزویی خۆت (شەر، ململانێ، ئاشتی، پڕۆتۆکۆل، سیاسەتی دەرەوە.....) رای پەرلەمان و حکومەت وەردەگری؟ تەنانەت هاوستراتیژە حزبەکەت لەسەرکردە تالەبانی و یەکێتیش وەرناگری... ئیتر ئەم چەواشەکاریانە چیە دەیکەیت. ئاخر دیموکراسیەتی کوردی باشترین ماهیەت ناسینی سەرۆکی هەرێم و پارتی خۆتی، برازاکەت، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی پارتی، کورەگەورەکەت سەرۆکی دەزگای پاراستن و..... ئەمە جگە لەسەدان ووردیەبارزانی کەهەموو جەنەرال و قائیدن هەر لە٩مانگیەوە. ئاخر تۆ داوا لەبەغدا دەکەی شەراکەت دەبێت بە تەوافق بێت. ئایا خۆت ئەمە لەکوردستان دەکەی !؟ تۆ دەلێی مالیکی ڕیکەوتنامەو پەیمانەکانی خۆی جێ بەجێ ناکات، ئایا دەتوانی خۆت دوو پەیمان و ڕیکەوتنی خۆتمان لەجێ بەجێکردنی بۆ بهێنیەوە؟
ئەوشەرەتان بەپلەی یەکەم لەسەر پێگەی سیاسی و ئابوریە بەتایبەتی لەسەر پڕۆتۆکۆلێ نەوت لەگەڵ ئیکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی و چالەنەوتەکانی ترە لەگەل مالیکی (شەریکە دزی میللەتن هەردووکتان) ئێتر ئەو هەموو شیرو ڕیوی هێنانەوە چیە؟
ئەو شەرەی ئێستای بارزانی، بزوتنەوەی ڕیفراندۆمی سەرەتای روخانی سەدامم بیرکەوتەوە، تالەبانی لەپێناوی بەهێزکردنی پێگەی خۆیو حزبەکەی و فەرزکردنی داخوازیەکانی خۆی و پارتەکەی کارتی ڕیفراندۆمی بەرزکردەوە وماوەیەکیز ۆر هەمومانی چەواشەکرد. دوایی وتی هەموو بۆ مالەوە و کورسیەکەی بۆخۆی ٨ سال وا حەلال کردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە