کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ڕێپێوانه‌که‌ی شاری سلێمانی به‌شدار ده‌بێت ؟

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگادا گۆڕه‌کان نه‌بوایه‌ ، نه‌ده‌گه‌شتینه‌ لوتکه‌ (شلموشولسکی)
سه‌رده‌شت، له‌لوتکدایه‌ ئه‌و مانای دابه‌ژیان. کوشتنه‌که‌ی چیرۆکێکه‌ هه‌موومان ئیره‌یی پێ ده‌به‌ین . ئه‌و جوامێره‌ گه‌نجه‌ی گۆمی بێده‌نگیمانی شڵه‌قان ، من به‌پێچه‌وانه‌ی هاوڕێ و برای هێژامه‌وه‌ کاکه‌(سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان)ه‌وه‌ له‌م شه‌هید بونه‌ی سه‌رده‌شت ده‌ڕوانم .
ڕاسته‌ ئێمه‌ مردۆکانمان ڕامان ده‌چڵه‌کێنێ ،به‌ڵام ژیان و ڕوداوه‌کان هه‌ر وایه‌ له‌مێژوودا
کاتێک سه‌رده‌شت خواستی به‌نامه‌یه‌ک مه‌سعود ئاگادار کات که‌ببێته‌ زاوای و له‌فه‌نتازیادا ژیانێکی له‌سه‌ر گه‌وهه‌ر بنیاد ده‌نا ، کوردستانپۆست ئه‌م نوسینه‌ی له‌خواره‌وه‌ به‌ساده‌ی دانا.
نوسینێک ساده‌ که‌چی خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ داینه‌مۆی شۆڕش و ڕوخانی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌ی
سه‌رده‌شت له‌مردنه‌که‌یه‌وه‌ ژیانمان ده‌داتێ و ده‌ڵی من له‌خۆمه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌م ،خاڵێ دانێن و هاوڕێکانم بێنه‌وه‌ سه‌ر خه‌ت . ئه‌وه‌تانێ (بێده‌نگ نابین) خه‌ریکه‌ سلێمانی و هه‌ولێر ده‌بێته‌ شاری ئه‌سیناو لێره‌ش مێژووی کوشتن ده‌ بێ ڕاوه‌ستێ ، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان فێرکه‌ن گوێ بگرن و بزانن له‌شه‌قامی شاره‌کان چ باسه‌ . نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ زۆر بنوسم چونکه‌ خه‌ڵکانی زۆرتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م باسه‌یان تاو توێ کردوه‌ ، ئه‌وه‌ی لام جێگه‌ی پرسیاره‌ و ڕه‌نگه‌ زۆرمان بیری لێ بکه‌ینه‌وه‌ ،ئۆپۆسیسیۆنه‌ و ده‌بێ ئه‌مان به‌ڕاستی هه‌ڵوێستیان چۆن بێت ؟ داخۆ سبه‌ینێ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکی فراکسۆنی گۆڕان و 25 په‌رله‌منتاره‌که‌ی گۆڕان له‌پێشی پێشه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌که‌دا ده‌بن و به‌یه‌ک ڕیز له‌شه‌قامه‌کانی سلێمانیدا ڕێده‌پێونبه‌وێنه‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شت عوسمان وسۆرانی مامه‌حه‌مه‌وه‌ و شارستانێت و مانایه‌ک ده‌ده‌ن به‌ ژیانی پڕ ترس و داماوی کوردستان . مۆدێلک له‌ مانابونی ئۆپۆسیسیۆن ده‌ده‌ن به‌م ڕه‌وشه‌و خۆیان یه‌کلا ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وان له‌به‌ره‌ی گه‌لدان ، یاخوت نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سیستانی له‌ڕێگه‌ی قسه‌که‌ره‌که‌یه‌وه‌ ده‌ڵی هێمنی بپارێزن.
سبه‌ینێ مێژووی گۆڕان ده‌نوسرێته‌وه‌،
سبه‌ینێ گۆڕان ده‌توانێ متمانه‌ خۆشه‌ویستی و ڕاستی بگه‌ڕێنێته‌وه‌،
سبه‌ینێ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێ له‌ماڵ به‌دیار ڕادیۆیه‌ک زه‌نگی ته‌له‌فۆنێک و هه‌واڵی رۆژنامه‌نوسێک دۆش دانه‌مێنێ ، سبه‌ینێ شانسێکی گه‌وره‌ یه‌ بۆ گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا.
ده‌ترسم دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌م به‌رهه‌م ساڵح یان به‌رپرسێکی تری ده‌سه‌ڵات له‌پێشه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌که‌ ببینرێت و خۆیان پاک بکه‌نه‌وه‌ ، سبه‌ینێ مێژووی شار ده‌نوسرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆ دوای ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ کرایه‌ سه‌ر شێرکۆ بێکه‌س به‌نوسینێکی شه‌رمن هاته‌ سه‌ر خه‌ت ، بزانین گۆڕان و سه‌رانی گۆڕان له‌م کاته‌دا جیمان پێ ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟

ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە