کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کوردانی ده‌ره‌وه‌ ئاگادار بن کزه‌ بایه‌ک نه‌یه‌ت ده‌نگه‌کانمان بفڕێنێت

Monday, 18/05/2009, 12:00

1971 بینراوە


کۆچکردنی به‌ لێشاوی لاوه‌کانمان له‌ کوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ته‌ئسیری له‌ کوردستان جێهێشتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌شی له‌هزرو مێشکی لاوه‌کانمانداو هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ درووست کردووه.کاتێك ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین ده‌بینن و هه‌ست ده‌که‌ن چ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان کوردستان و ئه‌وروپادا هه‌یه،ئه‌م هه‌ست کردنه‌ به‌م جیاوازییه‌ وای کردووه‌ زۆرترین ناڕه‌زایی که‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ده‌روه‌ی کوردستانن.هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ ببینه‌وه‌ پێمانبڵێن چۆن به‌راورد له‌ نێوان کوردستان و ووڵاتێکی ئه‌وروپیدا ده‌که‌ن،له‌ هه‌ندێک حاڵه‌تدا ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ جێگه‌ی قبوڵکردنه‌ ‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ئێمه‌ هێشتا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆمان نییه‌ خه‌باتێکی گه‌وره‌ترمان له‌به‌رده‌مدایه‌ هه‌رچه‌ند زوو ،زوو سه‌رکرده‌کانمان بێهیوامان ده‌که‌ن و حه‌زه‌رمان ده‌ده‌نێ له‌ درووست بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام له‌ حاڵه‌تێکی تردا ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ هه‌رگیزجێگه‌ی قبوڵکردن نییه چونکه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانتوانی سوود له‌ ئه‌زمونی ده‌وڵه‌ته‌ پێشکه‌وتووه‌کان وه‌ربگرن،به‌داخه‌وه‌ نه‌ک نه‌یانتوانیوه‌ سوود وه‌ربگرن به‌ڵکو خه‌ریکه‌ به‌ره‌و دواوه‌ ده‌مانبه‌ن، ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کاندا بگرن و حکومه‌تێکی دیکتاتۆریمان له‌و هه‌رێمه‌دا بۆ بنیات بنێن.ئه‌مه‌ش نه‌ک جێگه‌ی قبوڵکردن نییه‌ له‌لایه‌ن خودی کوردستانیان له‌ ناو کوردستان و وه‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ش که‌ له‌ ووڵاتێکدا ده‌ژین پڕاوپڕه‌ له‌ دیموکراسییه‌ت.که‌واته‌ ئێمه‌ چیمان پێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵین کوردستانه‌که‌مان هێواش،هێواش بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین به‌ره‌وه‌ دیکتاتۆرییه‌تی ده‌به‌ن،ده‌بێت ئێمه‌ له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ نه‌یه‌ڵین مه‌رامه‌کانی ئه‌وکه‌سانه‌ سه‌ربگرێت.ده‌بێت ده‌نگ بده‌ین به‌ لیست و ڕه‌نگی جیاواز،به‌که‌سانێک که‌ به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت چاکسازی بکه‌ن و درووشمه‌که‌یان گۆڕانه،ده‌نگ به‌که‌سانێک بده‌ین که‌ ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت خۆیان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمیش کاندید بکه‌ن ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت که‌ چاویان له‌ پله‌و پایه‌وده‌سه‌ڵات نییه.که‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و کوردستانه‌که‌مان به‌دیموکراسییه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌ ئاشنا بکه‌ین، دیموکراسییه‌تێکی کارتۆنی تێک و پێک بشکێنین ئێمه‌ی کوردانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێبه‌شیان کردین له‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌نگ بده‌ین ده‌بێت به‌و ئه‌رکه‌ نیشتیمانییه‌ی که‌ له‌سه‌ر شانمانه‌ هه‌ڵبسین و بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانمان کزه‌ بایه‌ک نه‌یه‌ت و له‌گه‌ڵ خۆیدا و بیباو له‌ده‌ستمان بچێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)