ڕاگەیەندراوێك لە گروپى (ژانى گەل) ە

Thursday, 03/02/2011, 12:00


ژانى گەل
ڕاگەیەندراوێك لە گروپى (ژانى گەل) ە وە بۆ :-
سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
سەركردایەتى هەردوو حیزبى دەستەڵات دار (یەكێى وپارتى)

بۆ ڕاى گشتى و خەڵكى ئازادى خوازى كوردستان ...
لەكاتێكدا كە شۆڕشێكى جەماوەرى دژ بە دیكتاتۆر و جەلادەكان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕست هەڵگیرساوە .. هەڵگیرسانى ئەم شۆڕشە دەنگدانەوەیەكى جیهانى لێكەوتۆتەوە . ئەمەش ترسى لاى زۆرێك لە سەركردە دیكتاتۆرەكانى ووڵاتانى ترى ناوچەكە دروست كردوە و بەمەش هەر ڕۆژە و ووڵاتێك لە ووڵاتانى ترى ناوچەكە دەكەونە بەر لافاوى ئەو ڕاپەڕین و خۆپیشاندانانەى كە لە لایەن گەلى ستەم دیدە و زوڵم لێكراوى ئەو ووڵاتانەوە لە دژى (برسێتى وبێكارى و نەبوونى خزمەت گوزارى) بەرامبەر بە حكومەتەكانیان ئەنجامى دەدەن . وەك ئەوەى كە لە (تونس و میسر) ڕویدا . بۆیە وا چاوەڕوان دەكرێت كە شەپۆلى ئەو ڕاپەرین و خۆپیشاندانە جەماوەر یانە هەرێمى كوردستانیش بگرێتەوە ، ئەمە لەكاتێكدا ئێمە وەك گروپى (ژانى گەل) تەمەناى ئەوە دەكەین ئەم حكومەتەى كە بەخوێنى هەزاران منداڵ و گەنج و پیرى ئەم هەرێمە بەرهەم هاتوە نەكەوێتە بەر شەپۆلى ڕق و كینەى ڕۆڵەكانى ، بۆیە ئێمە وەك گروپى (ژانى گەل) لە ڕێگەى ئەم ڕاگەیەندراوە مانەوە ئاگادارى سەرۆكایەتى هەرێم ،سەرۆكایەتى حكومەت ،سەرۆكایەتى پەرلەمان ،سەركردایەتى هەردوو حیزبى دەستەڵات دار (یەكێتى و پارتى) دەكەین كە بەزووترین كات گۆڕان كارى ڕیشەى لە دەستەڵاتەكانیاندا بكەن و بە خۆیاندا بچنەوە و گوێ لە هاوارى خەڵك بگرن و بەدەم داوا كاریەكانیانەوە بچن.. ئەگینا دەكەونە بەر لافاوى ئەو شۆڕشە و ڕوو ڕەشى دونیا و مێژوو دەبن..وە لە هەمان كاتدا داوا لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانى ناو پەرلەمان دەكەین كە زیاتر پێداگیرى بكەن لەسەر ماف وداواكاریەكانى خەڵك و چاودێرێكى ڕاستگۆبن لە سەر ئیش و كارەكانى حكومەت و پەرلەمان ..
بە ئومێدى گۆڕنكارى و چاكسازیەك كە دووربێت لە توندو تیژى و ماڵ وێرانى ...

گروپى ژانى گەل
31/1/2011
zhany [email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە