ئاهەنگى شەكراوخواردنەوەى (زەكەریا_چنار)ى كچى سەرباز هەورامى لە سەلاحەدین، 460 هەزار دۆلارى تێچووە!

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


ئێوارەیى هەینى ڕابردوو، لە سەڵاحەدین بە ئامادەبوونى مەسعود و نێچرو كەس و كارى زەكەریاى هونەرمەند و چنارى سەرباز هەورامى، ئاهەنگى شەكراو خواردنەوەیى هاوسەرگیرى(زەكەریا_چنار) بەڕێوەچوو.
ئەم چەند دێڕەیى لە بانەوە نووسراوە بۆ هەموو هاوسەرگیریەك ڕەوایەو، بە شێكە لە كەلتور و نەریتى باووى كۆمەڵگایى كوردەوارى.
ئەوەى لێرەدا زۆر مەبەستمانە لێى بدوێن، تا خوێنەران و ماڤ خوراوان و كەس و كارى شەهیدانى گەلى كوردستان لێى بە ئاگابن، تا بزانن چۆن و بە چ شێوەیەك سەرانى بنەماڵەى بارزانى و دارودەستە بۆ گەنەكانیان بە ئارەزووى خۆیان سامان و سەروەت و داهاتى ئەم كوردستانە بۆ خۆیان و نەوەكانیان خەرج دەكەن و بە ڕەوایى دەزانن!
ئەمە بەشێكە لەو دزیى و بە تاڵانبردن و ڕاوەڕووتەى مەسعودو نێچیرى گەورە ماڤیایى نەوت و غازى كوردستان و دارو دەستەكانیان لە گەلى كوردستانیان دزیوە، نەك هەر بۆ خۆیان بەڵكو لەكاتى هاوسەرگیرى نەوەكانیشیان بە لێشاو لێ خەرج دەكەن و كردویانە!!!!!!!!!!!
بڕوانن سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە خزمەتكارە زۆرو زەوەندەكانى سەرباز هەورامى یەوە، ئەوەى ئاشكراكردووە كە هەمووانى تووشى شۆك كردووە بەوەى، لە ماوەى 7 ڕۆژدا بۆ ئامادەسازیى مەراسیمى تەنها شەكراو خواردنەوەى چەند كاتژمێرێك بۆ چنارى سەرباز هەورامى بە پێى ئەم خشتەیەیى لاى خوارەوە خەرجى و مەسروفاتى بۆ كراوە لەگەڵ ئامادەسازیى ئاهەنگى گواستنەوەكەیان كە بە پێى سەرچاوەكە لەو (تاوەرە) نوێەیى شێخ حەمەد ئەمیرى دوبەیى كە دروستى كردووە كە بەرزیەكەیى 880 مەترەو نزیك لە هەورەوە!
تەنها چاككردنى شوێنى ئاهەنگەكە، 30000 هەزار دۆلارى تێچووە
رازاندنەوەیى بە وەرەقەیى ڕنگاورەنگ و بلاوكردنەوەیى زیاتر لە 2000 میزەڵان وهەندێك كارى هونەرى نەخشەكێشان ، 20000 هەزار دۆلار،چاپ كرنى نامەى بانگێشتكردن كە هەمووى لە دوبەیوە هێنراوە هەمووى نەخش و نیگارى زیاتر لە سەد كوڕو كچى پاشاو سەرۆكەكانى بیانى تیا بووە، بایى 20000 هەزار دۆلار، هێنانى باشترین شیرینى بۆ زیاتر لە 1500 كەس بە جوانترین شێوازى نوێى لە دوبەیەوە هێنراوە بایى 130000 هەزار دۆلاربووە، هەروەها هیچنانى زیاتر لە 2000 شەكراوى بە نرخ و بەهایى بەرز و نوێترین شكولاتەى پڕ لە گوێزى تیابووە، بایى 80000هەزار دۆلار، بەشداربوونى 6 هەونەرمەندى گۆرانیبێژى توركى و عەرەبى و فارس و ئینگلیزى لەبەر خاترى میوانە بیانیەكان لە باڵێۆزان و كونسۆڵگەریەكانى عێراق و كوردستان، كە بە هەموویان 150000 هەزار دۆلاریان وەك دیارى پێدراوەو !
وە هەروەها كرێى فرۆكەیى تایبەت كە لە دوبەیەوە بۆ هەولێر بە تایبەت گیراوە،30000 هەزار دۆلاربووە، ئەمەو تاهیر هەورامى براى سەرباز هەورامى بە خۆیى لە دوبەیوە هەموو ئەو پێداویستیانەى كڕیوەو هێناوەتەوە!
بە پێى سەرچاوەكە لەسەر حسابى نێچیرى گەورە دز وماڤیایى سەردەم ئاهەنگى گواستنەوەى چنار لە تاوەرەكەى شێخ حەمەدى ئەمیرى دوبەیى ساز دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستە ماوەیى یەك مانگ لە بەرزترین نهۆمى ئەو تاوەرە ئاهەنگى هەنگوینى بەڕێوە دەچێت، كە كرێى شەوانەى یەك جەناح(سویت) بە 10000 هەزار دۆلارەو واتە 30 دەفتەر دۆلارى بۆ دراوە!
خوێنەرانى كوردستانپۆستى ئازاو بوێرو كورد پەروەر...........
تەماشاكەن تەنها بۆ ئاهەنگى شەكراوخواردنەوەى چنارى سەرباز هەورامى ، 460 هه‌زار  دۆلارى تێچووەو، وابڕیارە 30 ده‌فته‌ریش بۆ ئاهەنگى شەوى هەنگوینى لە تاوەرى دوبەیى سەرف بكرێت لە سەر حسابى خوێنى شەهیدان و قوربانیانى گەلى كوردستانى و ئەو پێشمەرگانەى مەسعودى تەزویرچى بەرگرى لێدەكردن و هەرایى لەسەر دروست كرد گوایە ملیشیا نیە!
كە پێمان وایە هیچ كەسێك لە كوردستاندا ئەوەندەى كەس و كارى شەهیدان و پێشمەرگەكان بێوەزعیەت و كەم دەرامەت و خراپى گوزارانیان نیە!
وەك بەراوردكاریەك گەر 460 هه‌زار دۆلار لەگەڵ 30 دەفتەر دۆلار كۆبكەینەوە ئەوا دەكاتە 760 هه‌زار دۆلار واتە نزیكەیى سێچاره‌کملێۆن دۆلاردەكا!
بە پێى بەراودرد كارى 760 هەزار دۆلار گەر بكەینە دینارى بریمەر بە پێى بانكى هەرێمى مەسعود لە هەولێر دەكاتە(897) ملێۆن دینارى بریمەر، واتە دەكاتە مووچەیى یەك مانگى زیاتر لە 412پێشمەرگەى زێرەڤانى پارتى!
وە دەكاتە مووچەیى یەك مانگى زیاتر لە 1992پێشمەرگەى ئەیلول كە مووچەیان (45000) هەزار دینارە!
وە ، دەكاتە بەها دروست كردنى 1مەكتەبى 18 پۆلى، بەو پارەیى كە بۆ چنار خان سەرف كراوە دەتوانرێت پڕۆسەیى هاوسەرگیرى بۆ زیاتر لە 250 كورو كچى شەهیدان و ئەنفالكراوى پێ ساز دەكرێت، كە هەریەكەیان زیاتر لە 3600 سێ ملێۆن و شەسەد هەزار دینار واتە نزیكەى (3000) دۆلاریان پێویستە!
سەرنج
نەزانراوە چەندە دیارى و ماڵ و مۆڵكى پێدراوە، وەمەسعود و نیچیر و شێخانى بارزان چەندە دیاریان بە خشیوەتە زەكەریاو چنار خان، كە بۆ زانینى خوێنەران چنار ى كچى سەرباز هەورامى چەند ساڵێكە لەلایەن كوڕى رەشید عارف كەركوكیەوە تەڵاق دراوەو واتە شووى دوو هەمێتى
خۆ ئەگەر بێوەژن نەبوایە لەوانەبوو، ئاهەنگەكەیان لە مەریخ بوایە!
ئەمە ئەو دادپەروەریى و یەكسانىیە كە بنەماڵەى تاڵانكارى بارزانى بانگێشەیان بۆ كردووە........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە