کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندامێكى سكرتارییەتى یەكێتى قوتابیان: لە توركیا خەریكى رابواردن بووین

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


ئەندامێكى دەستەى كارگێڕى مەكتەبى سكرتارییەتى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، چەند زانیارییەكى لە بارەى گەندەڵییەكانى رێكخراوەكەیان بۆ ئاشكرا كردووم كە بەپێویستى دەزانم بە چەند زنجیرەیەك بیانخەمەڕوو.

یەكێتى قوتابیانى كوردستان شوێنێكى زۆر پیسى دزى كردنە و پارەیەكى خەیاڵى پێ دەدرێت و كەس نازانێت چۆن چۆنە دەیدزن. یەكێتى قوتابیان رێكخراوێكى سەر بە پارتیە كەچى مانگانە 400.000.000 چوار سەد ملیۆن دینار بودجە لە حكومەت وەردەگرێت و جگە لە بەشێكى كەمى ئەو بودجەیە زۆربەى ئەو پارەیە بۆ گیرفانى چەند ئەندامێكى مەكتەبى سكرتاریەت دەڕوات، ئەوانیش بە ڤێلا و سەیارە و رابواردن و سەفەرەكانیان سەرفى دەكەن. (لە نووسینەكانى داهاتوو زانیارى وردتر لەسەر ئەو دزیانەى یەكێتى قوتابین بڵاو دەكەمەوە).

ئەندامەكەى سكرتارییەتى یەكێتى قوتابیان ئەوەشى گوت كە جگە لەو هەموو پارەیە لەلایەن بەرپرسێكى ئەنجوومەنى وەزیرانیشەوە كە ناوەكەى هێشتا بۆ ئاشكرا نەكردووم هاوكارییەكى زۆریان دەكرێت. هەرچەندە ئێستا لە ناو مەكتەبى سكرتارییەتى یەكێتى قوتابیان مونافەسەیەكى زۆر هەیە لەسەر ئەوەى هەندێ لە ئەندامانى سكرتاریەتى یەكێتى قوتابیان لەسەر قسەى هەندێك بەرپرسى پارتى نارازین بەوەى ئەو بەرپرسەى ئەنجومەنى وەزیران پارە و یارمەتى بداتە كادیرانى یەكێتى قوتابیان لە ترسى ئەوەى ئەو حالەتە كادیرانى یەكێتى قوتابیان بۆ لاى ئەو بەرپرسە رانەكێشێت و نەبێتە هۆى دابڕانى كادیرانى یەكێتى قوتابیان لە هەندێك بەرپرسى تر كە دژى دارودەستەى ئەنجومەنى وەزیرانن.

ئەو ئەندامەى سكرتاریەتى یەكێتى قوتابیان لەگەڵ دەست پێكردنى دەوامى ئەم ساڵى خوێندن لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانى سكرتاریەتى یەكێتى قوتابیان سەفەرى توركیایان كردبوو. وەكو خۆى گێڕایەوە ئەوان لە توركیا تەنها خەریكى رابواردنى دیسكۆ و خواردنەوە و مێ بازى بوونە و بۆ ئەوەش زیاتر لە 50.000.000 پەنجا ملیۆن دیناریان سەرف كردووە. شاندى رابواردنەكانى یەكێتى قوتابیان بۆ توركیا باسى ئەوەیان كردووە كە بۆ سەردان و چالاكى چونەتە توركیا بەڵام بێجگە لە دیسكۆ و مەلها و بارەكان هیچ شوێنێكى تریان نەبینیوە لە توركیا.

دەبوایە لەو كاتەى كەلە توركیا رایاندەبوارد دەبوایە لە كۆلیژ و قوتابخانەكانى كوردستان خەریكى دەست پێكردنى ساڵى نوێى خوێندن بوونایە..

چاوەروانى زنجیرە نووسینى تر بن لەسەر یەكێتى قوتابیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە