کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵکەندنی خەندەقەکە نیشانەی دوو جیهان بینی جیاوازە!

Saturday, 12/04/2014, 12:00

1839 بینراوە





پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرچەند ناوەکەی وەک هەزاران پارتی دیکەی ناسیۆنالیستی و دەرەبەگی و بۆرژوازیانە، پاشکۆی دیموکراتی بەخۆیەوە لکاندوە، بەڵام لە بنەڕەتدا، خودی ئەوپارتە دژی کۆی ئەو بەرژەوەندیانەن کە خزمەت بەکۆی کۆمەڵگا دەکەن. ئێمە لەسەدەیەکدا دەژین، بمانەوێت یان نەمانەوێت، پێی دەوترێت سەدەی کاپیتالیزم، کاپیتالیزم وەک سیستەم، خۆی سەپاندوە بەسەر کۆی کایەکانی ژیاندا و تەواوی جومگە سەرەکیەکانی ژیانی مرۆڤایەتی خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، هەر لە بواری ئابوریەوە تا دەگات بە بواری سەربازی و ئیدارەکردنی کۆمەڵگا. ئەم سیستەمە، لەسەر چەوساندنەوەی چینێکی کۆمەڵایەتی خۆی ڕاگرتوە و، هەمیشە لە بۆسەدایە بۆ ئەو چینەی کە دەیچەوسێنێتەوە و بەری ڕەنج و بەهاکەی دەخوات، لێرەدا، بۆ خودی چینی بۆرژوا، ئیدیعا کردنی بەوەی ئەو خاوەن دامودەزگای دیموکراسی و گەیەنەری ئازادی و پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکە، بۆخۆی تەنها درۆی گەورەیە، چونکی ئەوە دەرئەنجامەکانی ئەو سیستەمە چەوسێنەرەیە، کۆی ئایدۆلۆژیا فاشیزمی و ڕاسیستیەکانی داهێناوە، وەلەپێناو بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی خۆیدا، وەک ئەو خەندەقەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵیکەندوە دژی بەری ڕۆژئاوای کوردستان وایە، چونکی چینی باڵادەستی بۆرژوازی، لەهەر وڵاتێکدا، بەپێی ئاستی وشیاری سیاسی ئەو کۆمەڵگایە دەجوڵێتەوە و بەو پێیەش، ئاستی چەوساندنەوەکانی خۆی دەسەپێنێت بەسەر چینی ژیر دەستەی خۆیدا.
بۆرژوازیەت هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاریەوە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان لەژێر ناوی پاراستنی نیشتیمان و نەتەوەدا، تەنها کاری چەوساندنەوەی چینی بەرهەم هێنەری نێو کۆمەڵگا بوە. ئێمە گەر بەلاپەڕەکانی ڕابردودا چاوێک بخشێنینە ئەو مێژوەدا، هەردەم بۆرژوازیەت وەک چینێکی کۆمەڵایەتی لە هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگادا بوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی، وەهەرکاتێک چینی ژێردەست ڕاپەڕینایان کردبێت یان شۆڕشیان بەرپاکردبێت، ئەوا زۆر نامرۆڤانە لەلایەن چینی بۆرژوازیەوە سەرکوت کراوە و ئەو چینە جەوسێنەرە زۆرجاریش پەنای بردۆتە بەر چینی فیوئدال تا ڕاپەڕینە جوتیاریەکان سەرکوت بکەن پێکەوە(پەرتوکی مێژوی سەردەمی نوێ، لە شۆڕشی ئینگلستانەوە تا کۆمۆنی پاریس و دواتر تا کۆتایی سەدەی بیست، نیشاندەری ئەو بەرژەوەند خوازیەی چینی باڵا دەستە دژی خەلکی ئازادیخواز و یەکسانیخواز، ئەو پەرتوکە لەدوو بەرگدایە و لە لایەن زانەر موحەمەد رەشید وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی) خوێندنەوەی ئەو جۆرە پەرتوکانە زۆر بەسودە بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و شەڕی چینایەتی نێو چینی سەردار و چینی ژێر دەستە لە نێو کۆمەڵگادا.
هەڵکەندنی خەندەق لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لای من، وەک کارێکی نامۆ نابینرێت، چونکە موعادەلەکە زۆر ئاسانە. پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هێزێکی سیاسی بەرژەوەند پارێزی خێزانی سەرۆک و بنەماڵە، تا دەگات بە پاریزگاری کردن لەو بەرژەوەندیە چینایەتیانەی کە قازانجەکانی سیستەمی چەوسێنەری سەرمایەداری دەپارێزن، لە مەیداندایە. بۆیە گەر تەماشای بەری ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت، پێچەوانەکەی دەبینرێت، لەم بەشەدا، پاراستنی بەرژەوەندیەکانی چینی دەسەڵاتدار و خزمەتکار بەبەرژەوەندیەکانی سیستەمی سەرمایەداری نابینرێت، هێندەی کار بۆ گشتی کردنەوەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگا دەکرێت، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ڕێوڕەسمە ناسیۆنالیستی و دینیەکان. ئالێرەدایە جیاوازیە قوڵەکە. کەواتە، دەبێت لەو چاوە ناسیۆنالیستی و سۆزداریانەوە نەڕوانرێتە- ئەو جۆرە کارە دژە مرۆییانەی کە پارتی پێی هەڵدەستێت دژی خەڵکی سیڤیلی ڕۆژئاوا. ئەو بەشەی ڕۆژئاوای کوردستان، هەر لەدوڵەتی تورکیاوە تا دەگات بەبەرەی ئیسلامی سیاسی سەلەفی و دەوڵەتانی سەرمایەداری گەورە، بەکۆ دژی ئەو کاری خۆبەڕێوەبەریە دیموکراتیەن، بۆیە بۆ پارتێکی وەک پارتیش کارێکی نامۆ نیە لە هەڵکەندنی خەندەق و بەرتەسک کردنەوەی گەیاندنی پێداویستی ژیانی ڕۆژانە بۆخەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان.
من دڵنیام، گەر لەو بەشەدا، پەیەدە بونی نەبوایە بەو بەرنامە ئینسانی و دیموکراسیە واقعیانەی کە دەخوازێت ئاستی ئیرادەی کۆمەڵگا زیندوو بکاتەوە و چیتر سەردار و بن دەست نەبێت، پارتی نەک هەر دەستی نەدەبرد بۆ خەندەق هەڵکەندن لە ژێر ناوی ئەوەی کە بەقاچاخ شتی نابەجێ ئەمدیو ئەودیو دەکرێت، بەڵکو، ئێستا، خۆی لەوێ دادەنیشت و لەڕێگای وەکیلەکانیەوە، هێندەی تر کۆمەڵانی خەڵکی توشی برسێتی و نەهامەتی و بەرزکردنەوەی ئیحساساتی قەومی و شۆڤێنی دەبرد.
هەڵکەندنی ئەو خەندەقە، تەنها یەک چەمک و یەک مەودای فیکری و سیاسی نیە، بەڵکو بەپێچەوەانەوە، من وەک شەڕی سەرەکی نێوان چینی بۆرژواو چینی کرێکاری دەبینم، لەهەردولا، جیاوازیەکان زۆرن و ئاستی تێفکرینە سیاسیەکانیش زۆر جیاوازن. هەڵکەندنی ئەو خەندەقە نەک هەر مایەی شەرمەزاریە بۆ پارتی، بەڵکو مایەی شەرمەزاریە بۆ ئەو پارتانەی دیکە کەلەگەڵ پارتیدا هاوشەریکن و ژیانی خەڵکی باشوری کوردستانیان لە ژێر دەستدایەو، زمانی هەرکامیان دەگریت، باسیان لە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گشت کۆمەڵگایە. بەڵام ئاخۆ لەواقیعدا وایە؟ ئاخۆ گەر ئەوان سیاسەتیان وەک پەیەدە بکردایە، ئێستا ئاستی وشیاری و پەروەردەی کۆمەڵگا لە چ ئاستێکدا دەبوو؟ ئاخۆ گەر ئەوان، بە چارەکێکی پەکەکە و پەیەدە، سیاسەتی بەرەوپێشبردنی ئاستی وشیاری کۆمەڵگایان ببردایەتە سەرەوە، تا ئێستا ئەو هەزاران ژنە دەکوژران لە هەرێمی باشوری کوردستاندا؟
گەر خۆگێل کردن نەبێت کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات و کۆمەڵگای عێراق و باشوری کوردستان، گەر دەخوازن ڕزگاریان بێت لەو نەهامەتیە ڕاسیستیانەی کەخراونەتە نێویەوە لەژێر پەردەی ناسیۆنالیستی و دینیدا، ئەوا پێویستی سەرەکیان بەو بەرنامە و مانیفیستۆیە هەیە کە پەکەکە و پەیەدە هەڵگرین، ئەو مانیفیستۆیەی کە لەسەرکەوتنیدا دەتوانێت هەم دیموکراسی بەمانا دروستەکەی خۆی وە هەم ئازادی بۆ گشت کۆمەڵگا دابین بکات، نەک ئەو بەرنامە و کارنامانەی کە ئەحزابی سیاسی لە باشوری کوردستان و عێراقدا کاری لەسەر دەکەن و، بەردەوام، گۆمی خوێن و ڕقی ناسیۆنالیستی و دینی و ڕەەگەزپەرستی تێیدا لە لرفەدایە.
ڕەوایەتی بۆخەباتی شۆڕشگێڕانەی خەلکی ڕۆژئاوای کوردستانە، نەک ڕەوایەتی بدرێت بەو پارتەی خەندەق هەڵدەکەنێت لەدژی خەڵکی سیڤیل و کەم دەرامەتی ڕۆژئاوا، گەر پارتەکانی وەک یەکێتی و گۆڕان و حیزبی شیوعی و ئەوانەی تر کە ئیدیعای کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادیخواز دەکەن، یەک زەڕە ڕەوشتی سیاسیان هەبوایە، ئەوا دەبوو، بە لێدوانی ڕەسمی و بە ڕژانە سەرشەقامەکان دژی پارتی دیموکرات بوەستانەوە، یان ئەوانیش هەر هەمان خاوەن هەڵوێستی سیاسی بەرژەوەندخوازی سەر بە چینی بۆرژوان و بەڵام لەسەر چەند پەت یاری دەکەن، وەک پارتی سیاسەتی دژایەتی ڕاستەوخۆ نیشان نادەن. سەرکەوتنی خەباتی پەیەدە، سەرکەوتنی بەرەی سۆسیالیزمە لە کۆمەڵگادا دژی کۆی سیاسەتی چەوسێنەرانەی بۆرژوازی و هێزە داگیرکەرەکانی زلهێزانی جیهان. بۆیە کاتێک کارەکە بەنامۆ بزانن، کە پارتی پشتگیری لە خەباتی پەیەدە بکات، نەک بەم شێوازەی ئێستای کە ئەوە نیشانەی ئەسڵی جیاوازیە سەرەکیە چینایەتیەکانی نێوانیانە، ئەم کارەی پارتی کارێکی نامۆ و چاوەڕوان نەکراو نیە، بۆ خەڵکێک لە جیهانبینی سیاسەت کردندا سەرقاڵ بووبێت!



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)