به‌ڵێ ئه‌و هێزه عه‌ره‌بن که هاتوون !
Sunday, 24/04/2011, 12:00
سڵاو خوێنه‌رانی کوردستانپۆست !
له‌سه‌ر داوای ستافه جه‌ربه‌زه‌که‌ی کوردستانپۆست که داوایان لێکردم بتوانم شوێن پێی ئه‌و هێزه هه‌ڵگرم که له‌شه‌قامه‌کانی سلێمانی بڵاو بوونه‌ته‌وه، منیش به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و ڕیپۆرتاژه ئاماده‌کرد و بۆ ده‌ر خستنی ڕاستێکان که له‌لایه‌ک مه‌حمود سه‌نگاوی عه‌ره‌به‌کان به جفره ده‌زانێ، وه‌ک مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ڵێ عه‌ره‌بمان نه‌هێناوه.
به‌ڵێ ئه‌و هێزه هێزێکی عه‌ره‌بن، من که‌سێکی خزمم که لهسکرتارێته به وردی هاتنی ئه‌م هێزه‌ی بۆ باسکردم ، بیرتانه تاڵه‌بانی و بارزانی چه‌ند جارێک هێزی چه‌کداریان نارده به‌غداد و کوت و جه‌له‌ولا ته‌نانه‌ت به‌نیاز بوون بینێرنه نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لاش، بیرتانه کوردستانپۆست ڕیپۆرتاژێکی له‌سه‌ر کوژرانی چه‌ند کوردێک له تکریت بڵاو کرده‌وه‌و بۆ زمانی ئیگلیزی نێنرا، چونکه کوژراوه‌کان له‌لایه‌ن ئهمهریکێکانهوه قه‌ره‌بوو کرانه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌شێک له پاره‌که‌ی بۆ خۆی دزیی، ئه‌وه کاکهیهی هه‌واڵه‌که‌ی داینێ تا ئیستا که‌س نازانێ له‌کوێیه‌و ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه وونه.
کاتێک تاڵه‌بانی و بارزانی زانیان هێزی کورد جگه له‌کۆنه جاش و خۆفرۆشه‌کان که‌س به‌ده‌نگ بانگه‌وازی تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه ناچێ، بۆیه به‌هه‌ڵه‌داوان تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه به‌غداد و داوای له‌مالیکی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌کی بکات، ئه‌ویش وه‌ک دوژمنێ به‌ده‌م داوای تاڵه‌بانییه‌وه چوو. به‌عسییه‌کان دروشمێکیان هه‌بوو له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا له لافیته‌یه‌کی سه‌وزی کوناویدا ده‌یان نوسی (عێراق وه‌ک پاپۆڕێک وایه هه‌موومانی تێداین، که‌س له‌خۆیه‌وه نابێ کونێکی تێکات، چونکه ده‌بێته هۆی خنکاندنی هه‌موان) ئیستاش هه‌مان پاپۆڕ و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی چاره‌نوسیان له‌ناو پاپۆڕه‌که‌دا به‌یه‌که‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، له‌کوێدا کون بێت هه‌موویان ده‌خنکێن، ئه‌م هێزه‌ی هاتووه لیوایه‌که و ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی به مالیکییه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ریکێکان له‌ورده‌کاری هاتنی ئه‌م هێزه ئاگادارن، کاتێک دوێنی ئێواره خانمه پیره‌که‌ی عێراق له‌شه قامهکاندا ده‌سوڕایه‌وه پاقلاوه و گوڵی به‌سه‌ر ئه‌و هێێزهدا دابه‌ش ده‌کرد.
ئه‌م هێزه هه‌مووجارێک که پشوو ده‌ده‌ن ده‌یان به‌ن بۆ ته‌گه‌ران و له‌وێ ده‌مێنه‌وه په‌یوه‌ندیم کرد به که‌سێکه‌وه، که پله‌ی سه‌ربازی هه‌یه خۆی ووتی ناوم به‌ره من شه‌رم ده‌که‌م ئاوا ئه‌م داگیر که‌رانه دێنه ئێره، خوا تاڵه‌بانی بگرێ ئاوا بۆ خاتری مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و کورسییه‌که‌ی خۆی هه‌موو شتێک ده‌کات . ئه‌و ووتی من ئیتر واز ده‌هێنم ، پێم ووت واز مه‌هێنه به‌ڵکو ده‌بێ کارێ بکه‌ین ڕوو به‌ڕوویان ببینه‌وه، هێزه‌که شه‌و له ته‌گه‌ران پشو ده‌ده‌ن و ده‌سیان ئاوالاکراوه له ئازاردان و کوشتنی خه‌ڵکدا و بێ منهتیشن له‌وه‌ی هیچ ماسکێک له‌سه‌رو چاویان بپێچن ، موچه‌ی ئه‌م هێزه مانگانه 950 دۆلاره، بڕیاره هه‌فتانه‌ش 400 دۆلار وه‌ک به‌خشیش له تاڵه‌بانی وه‌رگرن. په‌یوه‌ندیم کرد به (سه‌ید ئه‌حمه‌د)ی قایمقامی چوارتا، تا زانیاریم بداتێ له‌سه‌ر نیشته‌جێ بوونی ئه‌م هێزه‌وه ئه‌و ئاماده‌نه‌بوو هیچ بڵێ و بێئاگایی خۆی راگه‌یاند، ووتی ئاگادار نیم ، گه‌رامه‌وه ته‌گه‌ران تاکو بتوانم ئه‌نجومه‌ن ببینم له‌وێ نه‌بوو.
به‌ڵێ ئه‌و هێزه هیچ په‌یوه‌ندی بهحوکمهتهوه نییه ئه‌مانه کۆڵێ میلیشیان، هه‌ر سه‌رۆکێک لهفاوهوه تا زاخۆ فه‌وجێکی هه‌یه و له‌کاتی پێویستدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن، ئه‌م هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان ڕاهێنانی پێکردوون . ئه‌مشه‌و ته‌له‌فیزۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی نه‌فسنزمیان هێناوه‌ته سه‌ر شاشه‌که ده‌ڵێن عه‌ره‌بمان نه‌دیوه و ئه‌و هێزه کوردن و سه‌ر به فه‌رمان دارین ، ئه‌مه کۆ مێدیایه عه‌ره‌ب کورد هه‌ر چی بێت ئه‌مانه هێزێکن بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان و سلێمانی هاتوون . جێگه‌ی قبوڵ نییه و ده‌بێ ملیان ورد بکه‌ن و ئه‌م شاره جێ بهێڵن ، شه‌رمه‌زارییه بۆ ده‌سه‌لاتی کوردی و هه‌موو ئه‌و نووسه‌رو قه‌ڵه‌مفرۆش و ترسنۆکانه‌ی حاشا له‌و راستییه ده‌که‌ن که هێزێکی بێگانه هاتۆته کوردستانه‌وه .
ئێمه لێره‌وه به‌مالیکی ده‌ڵێین ، مه‌گه‌ر تۆ نه‌بووی له‌ده‌فته‌ری یاداشتی سه‌ر مه‌زاری شههیدانتا نووسیت ، کاتێک پیاو له‌م تابلۆ و شاره ده‌ڕوانێ ده‌زانێ چی ڕووی داوه ، مه‌گه‌ر تۆ نه‌بووی نووسیت سه‌یرم لێ دێ که‌سانێک بێت بڵێن ئێمه واژو له‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌م شاره ناکه‌ین تا سزا بدرێن، ئه‌ی ئیستا خۆت چۆن ده‌بینی که هێز ده‌نێری بۆ خاتری تاڵه‌بانییه‌کی خڵه‌فاو بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه که ده‌فته‌ری یاداشته‌که هه‌ر ماوه تێیدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست