کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" چوارێنە کانم "

Wednesday, 09/04/2014, 12:00

1747 بینراوە



دەناڵێنم لە دەستت چەرخی چە پ گەرد
تۆ سوکی سپڵە کاری کانگای دەرد
وە تی هە م هەر پەلت هاویشتە سەرڕێم
هەتا کەی خوارەڕێی بوکی هەزار مەرد .

بە بێ تۆ جامی ژەهرم پێ رەوایە
خەوی چی خەو لەچاوم لا بەلایە
وەکو شێتان بە پێخواسی وبەبێ جلک
نییە ئۆقرە م لە چوار وەرزم هەرایە .

وەرە یارێ تەماشاکە ببینە حاڵی زارم
لە خارستانمونەشتەرلە پێمدایە بریندارم
وەهابەندم لە جێمە مات وکۆتو سستووسڕ
وەرە با من مەڕۆ بڕوانە ژینم تۆ بە تیمارم.

گوڵێکم ڕواند بە ئاوی دیدەکانم
لە پای نیشتم شەوو رۆژی ژیانم
بە دڵ من چاوە ڕێ بوم بۆنم داتێ
کە چی با لێی فڕاندم دەرچوو گیانم .

ئەگەر دەستم بگاتە چەرخی چەپ گەرد
دەڵیم من پێی گەڕانت خواروپڕدە رد
یە کێک تێرو هەزار برسیت لە خۆگرت
بڕۆ قەحبە ئە تۆی بوکی هەزار مە رد .

چە پو خواری فەلەک وێرانە حاڵت
بە سێ چەپەی بە قوڕ گیراوە ماڵت
لە بەر فێڵو ریاو دەنگۆودروێان
شپر زەی وەک مەلێک قرتابێ باڵت .

وەرە با پێکەوە دڵ ئاوەڵا کە ین
لە وەرزی ژین گوڵستانێک بەپا کەین
لە جیاتی وێردو گوفتی تاڵی بێ جێ
بە باوەش سور گوڵان بچنینو بۆن کەین .

شەوو رۆژ کارو پیشەت زیز بونە
لە ئا کارت دڵم ناوە ندی توونە
دەڵێم سەرهەڵگرم رووکە مە چۆلگە
فڕێی دە م ئاشقی رێگای نە بونە .

ئەوەی وێڵ وپەرێشانە منم من
وەکومە م شێتی زینانە منم من
شەوو رۆژم وەکو یەک تاڵو تفتە
هەموو ژینی لە سوتانە منم من .

پەژیوانم پەژیوانم پەژیوان
یەکەم ریزم لە کۆمی دەردەداران
دنی هەر تۆفو ژانی بێ وچانە
بە هەرزان تێپەڕی کاتی ئەوینان

جەعفەر/ کەریمی
١٩٩٧ ی / زایینی



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)