ده‌رفه‌ت بۆ کڕینه‌وه‌ی که‌رامه‌ت، خۆمان بیخولقێنین یان ده‌سه‌ڵات بۆمان فه‌راهه‌م ده‌کات!
Monday, 07/03/2011, 12:00
زۆر جار توڕه بوونه‌کان ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له گه‌روی خه‌ڵکدا بمێننه‌وه‌و وه‌ک ئاگری بورکانێک به دوای کونیله‌یه‌کی گونجاو‌دا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بته‌قنه‌وه و خاڵی ببنه‌وه له‌و هه‌موو خۆخواردنهوهیهی به درێژایی چه‌ندین ساڵ له ناو خۆیاندا هه‌زمیان کردووه، ساتی ته‌قینه‌وه‌کان دیار نین، چونکه ئێمه نازانین که‌ی باران ده‌بارێت له کاتێکدا هه‌بوونی هه‌ورێکی چڕ و ڕه‌ش و ئه‌ستور ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که بارانێک به‌ڕێوه‌یه، نازانین که‌ی زریان هه‌ڵده‌ستێت به‌ڵام بارانی به خوڕ و لێوڕێژ بوونی چاڵه‌کان و هه‌ره‌س هێنانی که‌نده‌ڵانه‌کان نیشانه‌ی ڕوودانی زریانێکه، بۆ ڕاپه‌ڕینیش هه‌مان شت، بۆ ته‌قینه‌وه‌و ڕشتن و خاڵیبوونه‌وه‌ی هاواری جه‌ماوه‌رێکی زوڵمدیدهش هه‌مان جۆره،
گرنگترین هۆکارکه (ده‌رفه‌ت)دروست ده‌کات بۆ توڕه بوونی خه‌ڵک ئه‌وه‌یه که ئه‌وگه‌له بزانێت له که‌رامه‌تی دراوه، دایکی محه‌مه‌د بو عه‌زیزی که کوڕه‌که‌ی پاڵه‌وانی شۆڕشی تونس بوو له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوسێکدا وتی(کوڕه‌که‌م بۆ نان خۆی نه‌سوتاند، ئه‌مڕۆ ڕێگه‌یان نه‌دایه سبه‌ی ده‌یتوانی کارێکی تر بکات، به‌ڵکو بۆ کڕینه‌وه‌ی که‌رامه‌تی خۆی ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ردا، له به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسێک لێیدا و ئه‌ویش به ئاگری جه‌سته‌ی ویستی که‌رامه‌تی بکڕێته‌وه که ده‌یزانی هیچی به‌رامبه‌ر به‌و هێزه پۆلیسیه پێناکرێت)، له به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت فاکته‌رێکی گرنگی شۆڕشه‌کانی تونس و میسر هه‌ستکردنیان بووه به لێدانی که‌رامه‌تیان،
چونکه ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و دوو وڵاته ئه‌وه‌ی حسابیان بۆ نه‌کردبێت که‌رامه‌تی هاولاتیانیان بووه، له کوردستانیش به نزیکه‌یی ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرێت که‌رامه‌تی هاونیشتیمانیانه،
با سه‌رنجێک له دۆخی گه‌نجان بده‌ین
زۆرینه‌ی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته، هه‌وڵ ده‌ده‌ن، کار ده‌که‌ن، ده‌ست به پاره‌وه ده‌گرن(واته زیاده مه‌سروف ناکه‌ن) ناچنه باڕ و ڕێستۆرانت و پێشانگا پله یه‌که‌کانه‌وه بۆ خواردن و کڕین و کات به سه‌ربردن، که‌چی هه‌رگیز لایه‌نی داراییان هێنده باش نه‌بووه که ڕۆژێک به ئاسوده‌یی کاته‌کانیان به سه‌ر به‌رن و خه‌می سبه‌ینێیان نه‌بێت، ڕه‌نگه تا ئێره ئه‌گه‌ر به‌رپرسێک بیخوێنێته‌وه وا تێبگات که شینی پاره و باڕ ده‌که‌ین ئێمه‌ی گه‌نجان ، نه‌خێر، مه‌به‌ست که‌رامه‌ته وه‌ک وتم ،
چۆن؟
چونکه له کاتێکدا که سه‌دان گه‌نجی ئه‌م وڵاته به‌م جۆره ژیان ده‌گوزه‌رێنین، له هه‌مان کاتدا ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل نه‌ک ئه‌مساڵ بگره پێرێ له نایابترین جۆردهبینین که شۆفێره‌که‌ی له ته‌مه‌نی خۆماندایه و بێچووه فیرعه‌ونانه ده‌ژی، کاتێک سه‌رنج ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌و جیا ده‌کاته‌وه له ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌یه که ئه‌و کوڕی به‌رپرسێکی گه‌وره‌یه و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رێت بۆ بچوکترین کار و کاسپی ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێلی پێیه و له باشترین و نمونه‌ییترین قوتابخانه ده‌خوێنێت و پۆز به سهرنهک چوارده‌وردا به‌ڵکو زهویهکهشدا لێده‌دات که به سه‌ریدا ده‌ڕوات،
من و هاوته‌مه‌نه‌کانم کاتێک ئه‌م گه‌نجه ده‌بینین و ده‌زانین باوکه به ته‌مه‌نه‌که‌ی که هه‌تا بیست ساڵ پێش ئێستا له شاخدا پێشمه‌رگه بووه و خاوه‌نی هه‌زار دیناری سویسری نه‌بووه و که دوای ڕاپه‌ڕینیش هاتۆته‌وه هیچ توانایه‌کی ئیش و کاری نه‌بووه (ئه‌گه‌ر تواناشی هه‌بوبێت نه‌یکردووه)و به‌و جۆره بووه به سه‌رمایه‌دار و کوڕه‌که‌ی ده‌بینین ئاوا ههڵسو که‌وت ده‌کات یه‌کسه‌ر ده‌که‌وینه‌وه بیری که‌رامه‌تی خۆمان،که ئه‌وه چیه ئه‌و له ئێمه جیا ده‌کاته‌وه ، ئه‌رێ به ڕاست ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌ی چیانایهتیه بۆ؟
من و هه‌موو گه‌نجانی هاوته‌مه‌نی من ده‌زانین کوردستان نه‌وتی هه‌یه، هه‌مومان ده‌زانین داهاتی کوردستان چه‌ند زۆره، هه‌مومان ده‌شزانین چۆن ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی گه‌نجه بێ کاره‌کان زۆر ده‌بێت و چایخانه‌کان و قاوه‌خانه‌کان و کافتریاکان پڕ ده‌بن له گه‌نجی بێ کار و ده‌رده دڵ بۆ یه‌کتری ده‌که‌ن،
هه‌مومان بێزار بوین ، ده ساڵه دروشمی بریقه‌دار و درۆ ده‌ئاخنن به گوێماندا، بڕیار ده‌ده‌ن سبه‌ی له ئه‌مڕۆ باشتر بێت، به‌لام هیچ، من ئه‌پرسم که‌سێک به‌ڵێنی پێ بده‌ن و دوای دڵنیا بێت درۆی له گه‌ڵ کراوه و هه‌موی خۆڵکردنه چاو بووه وا هه‌ست ناکات له که‌رامه‌تی دراوه؟
که‌سێک حه‌ز بکات له که‌ناڵێکدا سه‌یری درامایه‌ک بکات و کاره‌با له خۆشترین ساتدا ببڕێت و ته‌ماشای ماڵی دراوسێ به‌رپرسه‌که‌ی بکات و مۆلیده په‌نجا و دوو کهیڤیهکهی ئه‌و و کاره‌با به‌رده‌وامه‌که‌ی ببینێت ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی چه‌شتنی شکاندنی که‌رامه‌ت نیه؟
ئاخر خۆ که‌رامه‌ت شکاندن ته‌نها دروستکراوێکی به‌رجه‌سته نیه و به‌ده‌سته‌وه بکه‌وێته خواره‌وه و بشکێت ، به‌ڵکو جۆری زۆره و زۆربه‌شیان له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه،
ئه‌وه‌تا له کاتێکدا ئێمه ده‌خوازین که‌سمان نه‌زانین سه‌رۆکی ئایندهی هه‌رێمه‌که‌مان کێیه و له ئێواره‌ی دوای ته‌واو بونی هه‌ڵبژاردنێکی داهاتوودا ده‌نگه‌کانمان ده‌ستنیشانی بکات، که‌چی سه‌رۆکی ئه‌مڕۆ کێشه‌ی که‌رکوک ده‌سپێرێت به نهوهزادهکهی نه‌ک نه‌وه‌که‌شی، دێت و ته‌مه‌ننا ده‌کات نه‌وه زاده‌که‌ی که‌رکوک وه‌ربگرێته‌وه، ئاخر ئه‌مه ناڕاسته‌وخۆ په‌یامێکی ڕونمان پێ ده‌دات که نابێت هیچ که‌سێک چاوه‌ڕێی کورسی سه‌رۆکایه‌تی بکات،به‌ڵکو هه‌ر له ئێستاوه تاپۆیه له سه‌ر نهوهزادهیهکی سه‌رۆک، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی بیر له یاخی بونیش نه‌که‌ینه‌وه له نهوهزادهکهی، سه‌رۆک دێت و ناڕاسته‌وخۆ به‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات که بنه‌ماڵه‌که‌یان خاوه‌نی (ههزارپیاون)، ئه‌مه‌یه هه‌ست کردن به لێدانی که‌رامه‌ت، که بێ ویستی خۆت ئایندهی په‌نجا ساڵی ترت بۆ ده‌کێشن و نه‌وه‌یه‌کی پێنج ساڵه ده‌که‌ن به سه‌رۆکت، به کورتی له‌م هه‌رێمه‌دا به سێ ڕێگه له که‌رامه‌تی تاکه‌کان ده‌ده‌ن،
یه‌که‌م: جیاوازی چینایه‌تی وگه‌نده‌ڵی بێ شومار و ڕوو قایمی له باسکردنیدا و هه‌نگاو هه‌ڵنه‌هێنانی پراکتیکی بۆ چاره‌سه‌رکردنیان
دووه‌م: قۆرخکردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له لایه‌ن حیزبێکی دیاری کراوه‌وه و هه‌ندێک جار له لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی ناو هه‌مان حیزبه‌وه
سێیه‌م: نا سه‌روه‌ری یاسا و هه‌ست نه‌کردن به متمانه له ژێر ڕکێفی حکومه‌تێکی پۆلیسیدا که زۆر جار میلیشیاکانی حیزب کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کین و ڕۆڵ ده‌گێڕن
گرنگترین گه‌مه که له‌م کاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی کوردی بیکات، ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌ت نه‌دات به خه‌ڵک تا بۆ کڕینه‌وه‌ی که‌رامه‌تی خۆی جێ پێکانی تونس ومیسر هه‌ڵگرێت و هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وان بگرێته به‌ر، مه‌به‌ست له ده‌رفه‌ت نه‌دان و ڕێگه گرتن، سه‌رکوت کردن و ترساندن و تۆقاندن و چاوسورکردنه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕێگه‌چاره‌ی ده‌رباز بوون بونایه ئه‌وا موباره‌ک دوا ده‌سه‌ڵات ده‌بوو بڕوخێت، به‌ڵکو ڕێگه جاره ته‌نها ئه‌وه‌یه به زوترین کات گوتاره بریقه‌داره‌کان ببن به کردار، هه‌رکه‌س و خۆی نه‌کات به شامی شه‌ریف و داوای بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی بکات، به‌ڵکوده‌بێت خۆی یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌ڵگرێت، ئاخر ئێستا ئه‌م مۆدێله سه‌قه‌ته‌ش وه‌ک ڤایرۆس ته‌شه‌نه‌ی کردووه که ده‌چیته لای هه‌ر به‌رپرسێک یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت ده‌زانین گه‌نده‌ڵی هه‌یه به‌ڵام له هه‌وڵداین بۆ بنبڕکردنی، له کاتێکدا خۆی پشکی شێری گه‌نده‌ڵی به‌رده‌که‌وێت،
زۆر گرنگه ده‌سه‌ڵات گوێ له هاواره‌کانی (مه‌یدانی سه‌رای ئازادی) بگرێت و نه‌هێڵێت توندوتیژیه‌کان دووباره ببنه‌وه، چونکه هه‌موومان بینیمان خوێن ڕژا، شه‌قام سورکرا، شارێک خه‌ڵتانی خوێن کرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کپ نه‌کرا ده‌نگه ئازادی خوازه‌کانن که ئێستا له سه‌رای ئازادیه‌وه داوا ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات بێت و گوێ بگرێت. بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێمیش به زووی ئه‌و که‌په پۆڵایینه له گوێیان داکه‌نن و گوێ قوڵاخ بن تا بزانن ئه‌م هه‌موو ده‌نگه بۆ هاوار ده‌که‌ن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست