ئایا شه‌قام راپه‌رین ده‌كات؟
Wednesday, 13/07/2011, 12:00
كۆبونه‌وه‌كان كۆتاییان هات وه‌ك جه‌ماوه‌ر كورد به منداڵ و گه‌وره‌وه پێشبینیان كرد هه‌ر به جۆره ده‌رچوو ،چونكه سیاسیه‌ت كردنی ئه‌و سیاسیانه‌ی ولات وه‌ك پولی دۆمینه هه‌میشه ده‌سته‌كانیان لای شه‌قام كه‌شفه ده‌زانن چ پولێكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی له خۆگرتووه ،له‌به‌ر ئه‌وه به‌داخه‌وه سیاسیه‌كانی كوردستان به ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێیان وایه هه‌ر خۆیان پیغه‌مبه‌ری سیاسین‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن ئیتر هكهس له‌م ولاته ناتوانێت سیاسه‌ت بكات و لێی تێبگات ،خۆ نازانن ئه‌وه‌ی ئه‌وان به خه‌یالیش بیری لێده‌كه‌نه‌وه شه‌قام به مندال و پیرو رۆشنبیر و خه‌لكی ئاساییه‌و پێش خۆیان وه‌ك فالچی سیاسه‌ت پێیان ده‌لێن ئێوه به نیازی چین له ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌كاندا نیشانیان ده‌درێت ،مه‌به‌ستم له‌و كۆبوونه‌وه پێنج قۆلییه بوو كه چه‌ند مانگ و چه‌ند دانیشتن خۆیان بۆ سه‌غڵه‌ت كردبوو له خۆیان وایه پرۆژه‌یه‌كی تازه‌و مۆدێرن ده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان ،به‌لام شه‌قام هه‌ر له سه‌رتاوه پێی ووتن چاوه‌رێی هیچ له كۆبوونه‌وه‌كانتان ناكه‌ین و برۆنه‌وه باره‌گا سیاسی و حیزبیهكانتان دوونوكته بۆ جه‌ماوه‌ر باس بكه‌ن له‌و قسانه‌تان خۆش تره كه دێنه سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی و ڕاگه‌یاندنه‌كان پۆزمان به‌سه‌ره‌وه لێده‌ده‌ن ،ئێمه‌ش ده‌لێن نه‌خێر ئێوه هه‌مووتان عه‌قڵتان بۆگه‌ن وڕزیوه نه بیرتان پێده‌كرێته‌وه نه ده‌توانن به‌رنامه‌ی چاكسازی دابڕێژن ئێوه هه‌مووتان به‌شداربووی شه‌ری سه‌نگه‌ری براكوژین و چه‌ند جار ده‌ستان به خوێنی یه‌كتری سوربووه خاوه‌نی مێژوویه‌ك یهكترخۆری و میلله‌ت فرۆشین ،ئێستا به‌ته‌مان خۆتان له ئێمه بكه‌ن به پێغه‌مبه‌ری سیاسی وخاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئاشتیخوازی مۆدهرنیته ،به داخه‌وه ده‌بوو ئه‌م جه‌ماوه‌ره ده‌میك بووایه ئێوه‌ی وه‌ك ڕابه‌ر و قائیدی سیاسی شاربه‌ده‌ر بكردایه و پێی بگوتنایه ووشه و بیری دیموكراتی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری مهشێوینن ئه‌وه بۆ ئیوه ناشێت برۆن و له‌م وولاته مه‌مێنن ،ئه‌م میلله‌تی كورده به درێژایی مێژووی گیرۆده‌ی ده‌ستی ساده‌یی و ناسكی سۆز و ده‌روون پاكی بووه كه هه‌میشه به ووته‌ی سته‌مكارانیش گریانی هاتووه و هه‌میشه به پرۆژه‌ی دیكتاتۆره‌كان سه‌رسامی ده‌ربڕیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێكی وه‌ك خۆی به دڵپاك و داوێن پاك و بێمهرام زانیوه به‌لام وا شوكر بۆ خوا ئێستا نه‌وه‌كانی هاتونهتوهوه هۆش خۆیان و ته‌نانه‌ت باوه‌ریان به‌و ووته‌و قسه‌ی باو باپیر‌و كه‌س و كاری خۆیشیان نه‌ماوه ، گه‌نجان ئێسته له جێی ووته كرداریان ده‌وێت و بۆیه بۆیان ئاشكرا بووه كه ئه‌مانه به هه‌موویانه‌وه چ ده‌سه‌لات چ ئۆپۆزسیۆن ناتوانن و نازانن ته‌نانه‌ت گه‌له خه‌رمانێك بۆ ئه‌م میلله‌ته بكوتن و شه‌نی بكه‌ن چ جای ئه‌وه‌ی باسی به‌رنامه‌ی سیاسی و پرۆژه‌ی فیكری و چاكسازی بۆ ئه‌م میلله‌ته با س بكه‌ن و بیخهنهبهرنامهی كرداری خۆتانه‌وه ئه‌وان تا خۆیان كوڕه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌یان له پۆسته باڵاكان بمێنن ئیتر چاكسازی له كوێوه دێنن و بۆ كێی دێنن ؟ له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیایین كه لاوان و گه‌نجانی هۆشیار ویستی ڕاپهرینیك سه‌رده‌مێكه له ناخیاندا وه‌ك بوركان كڵپه ئه‌كات و ئه‌تلێته‌وه به‌لام گه‌ر ته‌قیه‌وه بڕیاری داوه هه‌ر پریشك بهاوێژێ و نه‌كوژێته‌وه تا ئامانجه‌كان بۆ نیشتمان به‌رنامه‌ی چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌كات به دروشمێك تا سه‌رجه‌م ماڵه تاریك و گه‌ره‌كه هه‌ژار نشینه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه ...
ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست