کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌کره‌م بایۆلۆجی یش به‌جێی هیشتین !

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

1529 بینراوە


ئه‌کره‌م قه‌ره‌داخی ..ئه‌و مرۆڤه‌ی به‌ هیمنی و به‌ سانایی به‌جیی هیشتین..ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌ هه‌موو ژیانی بۆ زانست و په‌ره‌پیدانی ئاستی ئاگاهی کورد بوو له‌مه‌ڕزانسته‌ مرۆییه‌کان. ئه‌وه‌ی ناواخنی له‌شی مرۆڤی بیستبی ،مامۆستا ئه‌ناسی، ئه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌یی خویندبی و قوتابی بوبیت له‌ ئاماده‌یی هه‌لکه‌وت ،مه‌زنی وساده‌یی وکاریزمای ئه‌م ئه‌ناسی.

مامۆستا ئه‌کره‌م بایۆلۆجی که‌ له‌ کارامه‌یی له‌ بواره‌که‌ی خۆیدا ئه‌و ناوبانگه‌ی ده‌رکردبوو،له‌ کوردستاندا که‌س نه‌بوو شانباله‌شانی له‌و بواره‌دا، هه‌لبه‌ته‌ ئه‌م ئینسانه‌ له‌خۆبۆردوه‌ ،زه‌مانیک ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی پیئه‌گه‌یاند ئه‌یخستنه‌ سه‌ر سکه‌ به‌ره‌و ئاینده‌یه‌ک به‌ره‌و زانکۆو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی ئارام دوور له‌ چه‌ک و توندوتیژی..

ئه‌م مامۆستا کارامه‌یه‌ ..بازرگانی خوین و شه‌ر نه‌بوو تا له‌ ولاتی ئیمه‌دا ناووسه‌دای له‌ میدیاکاندا بله‌ریته‌وه‌..پاڵنه‌ری گه‌نجان نه‌بوو به‌ره‌و مه‌رگ و گۆڕ به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه‌..هه‌ربۆیه‌ش نه‌یانئه‌ویست ناوی بیننه‌ ناو ناوانه‌وه‌..

من به‌ش به‌ حاڵی خۆم شایه‌تی ئه‌و زه‌مانه‌م که‌ مامۆستا له‌ سه‌رده‌می دیوه‌زمه‌ی به‌عس دا پیشه‌نگ بوو‌ له‌ جۆشدانی گیانی زانست و نیشتمانپه‌روه‌ری ،ته‌نها ساتیک ملی بۆ که‌س دانه‌نه‌واند.

سه‌د حه‌یف و مه‌خابن که‌ قه‌دری ته‌واوه‌تی له‌ له‌یه‌ن ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ نه‌درایی و هه‌ر وا وه‌ک هه‌زاران ئینسانی به‌ ئه‌مه‌ک . به‌ڵام قوتابیه‌کانی مامۆستا ئه‌کره‌م هه‌رده‌م قه‌رزداری ئه‌ون چاکه‌ی ئه‌و له‌بیر ناکه‌ن.

دڵگرانی من له‌وه‌دا بوو هه‌واڵی کۆچی کوتو پڕی له‌ دوو دێڕ زیاتر نه‌بوو ..!! دوای یه‌ک ڕۆژ لادرا ! ئه‌فسوس بۆ نیشتمانیک ماکی زاناکانی نازانی ..گه‌ر زۆڕناژه‌نیکی ده‌سه‌ڵات بوایه‌ یان شتیکی تر بوایه‌ ئه‌وا شریتی ڕه‌شیان له‌ شاشه‌ی تیڤییه‌کانیان ئه‌دا بۆی. مه‌خابن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)