کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خواش هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنن له‌ پێناوی بارزانیدا

Tuesday, 16/08/2011, 12:00


فردریک نیتچه‌ له‌ دێڕێکدا ده‌ڵێت ته‌نها مۆسیقا ناخۆشه‌کان ئه‌توانن پاره‌ په‌یدا بکه‌ن،جه‌یمی دورانت ئه‌ڵێت : ڕقم له‌و مۆسیقایه‌یه‌ که‌ یاری ئه‌کا به‌ مێشکم،بۆ ئێمه‌ی کوردیش مۆسیقایه‌ک هه‌یه‌ به‌ناوی ناسنامه‌مان مۆسیقا پاسپۆرتی زیندووی ئه‌و گه‌لانه‌شه‌ که‌ به‌ جوانیه‌تی مۆسیقاوه‌ فۆرمێکی تری ژیاری ئه‌به‌خشن بۆ جڤاکه‌که‌یان،ئاساییه‌ به‌ زمانی جیاجیا پێناسی جیاجیاش له‌ خۆ بگرێ به‌ڵام ئاسایی مۆسیقا به‌ناوی مۆسیقاوه‌ ئه‌نفال بکرێ،که‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ جێگای قسه‌ له‌سه‌ر کردن ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ناو دونیایی مۆسیقای کوردیدا به‌و کاره‌ هه‌لئه‌ستن.
کێشه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌ ناسنامه‌ و قه‌یرانی ڕۆشنبیرانی هه‌یه‌ زۆر له‌وه‌ قوڵتره‌ که‌ وشه‌کان له‌ مۆرکی تاکه‌که‌سه‌کاندا قۆڵبه‌ست بن ودزه‌نه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌و دیوی سنوره‌ به‌ستراوه‌کانه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌کان جگه‌ له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش کردووه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ماڵه‌کانیان له‌ کوردستاندا به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش کردووه‌ شتێک نه‌ماوه‌ له‌ کوردستاندا ئه‌وان ده‌ستیان نه‌گه‌یشتبێ نه‌یانکردبێ،مۆسیقاش کاتێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ بێگومان ئه‌که‌وێته‌ به‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی‌ پارتی له‌ ساڵی 1996 به‌دواوه‌ له‌ هه‌ولێر ودوای هێنانی ده‌بابه‌کان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ یه‌کێتی به‌ شه‌ق وشولاق ئه‌یکا سه‌ره‌تا گۆرانی به‌ چه‌ندان گۆرانی بێژی ئه‌وکاتی هه‌ولێر ووت نوری گه‌رمیانی دلێر عه‌بدوڵقادر وحازم بندیان که‌وتنه‌ لاڵینه‌وه‌ و‌ پانکردنه‌وه‌یه‌کی به‌ زۆری بۆ ڕێبازی پارتی،پارتیش له‌وه‌دا به‌رده‌وام بوو تاوه‌کو گروپی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێری ئه‌وکاتی به مۆسیقا ژه‌نه‌وه‌کانه‌وه‌ تاپۆ کرد له‌سه‌ر خۆی،ئه‌مڕۆ دوای چه‌ندین ساڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و هه‌بوونی هه‌ڵکه‌وت زاهیرو هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح وچه‌تۆ نه‌ورۆز وسه‌رجاده‌ییه‌کانی تری وه‌ک عه‌زیزی وه‌یسی وکاروان کامیل وهه‌ڤاڵ ئبیراهیم نامه‌و په‌یامه‌کانی بارزانی له‌ بۆنه‌و سه‌رجاده‌کاندا به‌ گوێی خه‌ڵکی ئه‌درکێنن،شتێکی ئاساییه‌ هونه‌رمه‌ندیک باس له‌ که‌سایه‌تیه‌ک بکا له‌ گۆرانیه‌کدا که‌ سه‌رکرده‌ بێت که‌ خه‌بات که‌رو شۆڕشگێڕ بێت به‌ڵام وه‌ک بارزانی سیخوڕ وکورد کوژ بێت نه‌وه‌ک شایه‌نی نیه‌ به‌ڵکو تاوانه‌ کفره‌ حه‌رامه‌ ئه‌وه‌تا بارزانی به‌ نویژی نیوه‌ڕۆ ده‌بابه‌کانی منداڵانی سلێمانیان پان ده‌کرده‌وه‌ هه‌ندێک له‌ هونه‌رمه‌نده‌کانیش چه‌لاو خۆره‌کان ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێزم کلک کلێنه‌ن وبه‌دوای پاره‌دا ئه‌گه‌ڕین بارزانی ئه‌که‌ن به‌ شۆڕشگێر،عه‌زیز وه‌یسی دێت گۆرانی بۆ بارزانی پدک له‌ کۆنگره‌ی پدک ئه‌ڵێت وهه‌ڵکه‌وت زاهیر له‌ 18.8.2009 له‌ لوبنان په‌یکه‌ری بارزانی ده‌کاته‌وه‌


چه‌نده شه‌رمه بۆ که‌سیک که په‌یکه‌رێکی سه‌رکرده‌یه‌ک بکات به ڕه‌مزو له مۆزه‌خانه‌کاندا دایبنێت له کاتێکدا خیانترین سه‌رکرده له مێژوی کوردا بارزانی وکوڕه‌کانی بێت،چه‌نده شه‌رمه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که له په‌نا هونه‌ری کوردیه‌وه خه‌ریکی خیانه‌ت وکرێگرته‌یی وچه‌ته‌یی ڕاو ڕووت چیه‌تین؟
پارتی نه‌وه‌ک هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو هه‌ڵسا به ڕووشاندن وبریندار کردنی هه‌ستی خه‌ڵکی بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه که کلتوری کوردی به‌و کارانه‌ی که ده‌یکا که کۆمه‌ڵگای کوردی له ژێر ده‌ستی پارتیدا به‌ره‌و لێکترازان ده‌چێ،ماوه‌یه‌ک بوو سیروانی سابیری مه‌لا مسته‌فا له رێگه‌ی که‌ناڵه‌که‌ی به‌ناوی کۆڕه‌ک خه‌ریکی هێنانی گۆرانی بیژه بیانیه‌کان بوو خه‌ریکی گه‌وره‌کردن وپڕ پاره‌کردنی خه‌ڵکی بێگانه بوون معین ئه‌سفه‌هانی وئه‌لیسا وگوگوش وچه‌ندانی تر له خۆشه‌ویستی هونه‌ری کوردیه‌وه نه‌ده‌هاتن له هه‌ولێر گۆرانی بۆ کورد بڵین به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاته بێ ئه‌ده‌به‌که‌ی کوردیان به که‌ر ده‌زانی که له ڕێگه‌ی ماستاوچیه‌کانیانه‌وه ئه‌وانیان ده‌هێنایه کوردستان سه‌یری ئه‌و لینکه بکه‌ن بزانن که‌سیکی دینی چۆن باس له ناڕازیه‌تی ده‌کا له دژی ئه‌و ون کردنی ناسنامه‌ی کوردێتی وکلتوریه‌تمان کاره‌ساته ده‌سه‌ڵات نه‌زانێت چۆن یاریه‌ک ده‌کا به هه‌ستی کۆمه‌ڵگات

*****************************

****************************
کلیکی ئه‌م ڤیدیۆ گۆرانییه‌ی سه‌ره‌وه‌ بکه‌


سه‌یری ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه‌یش بکه‌ن بزانن ئه‌وانه‌ن هونه‌ری کوردی پێش ئه‌خه‌ن؟ئایا به‌ قسه‌ی کێ چۆن و به‌چ ڕێگایه‌ک هاتوون بۆ ئاوا سوکایه‌تی به‌ هونه‌ری کوردی له‌ناو ماڵی کوردیدا ده‌که‌ن؟







ئایا پارتی وبارزانی وبنه‌ماڵه‌ جاشایه‌تیه‌که‌یان له‌ خۆیان پرسیوه‌ که‌ بۆ کار له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی کلتورو ناسنامه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ ده‌که‌ن؟بۆ ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ئاوا به‌ئاسانی خاڵه‌ لاوازه‌کانیان به‌سه‌ردا بڕوا ؟خه‌ڵکینه‌ی سبه‌ی یادی دامه‌زراندنی پارتیه‌ به‌ کاتی نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌یر بکه‌ن بزانن پارتی چه‌نده هونه‌رمه‌ندی وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیری ماستاو چی وعه‌ره‌ب په‌رستی له‌ خۆی کۆکردۆته‌وه‌ چه‌نده‌ خه‌ریکی کاولکردنی هونه‌ری کوردیه‌ ‌؟
له‌م نوسینه‌دا ئه‌و خاڵانه‌ش ئه‌خه‌مه‌ ڕوو که‌ پارتی بۆ خاپوور کردنی هونه‌ری کوردی گرتیه‌ به‌ر،
له‌ سه‌ره‌تادا باسی خاڵیکم کرد که‌ کێش کردن وزۆرپێکردنی هه‌ندێک گۆرانی بوو له‌ دوای ساڵی 1996 وه‌ک ئه‌وانه‌ی ناوم هێنان دواتر له‌ ڕێگه‌ی دامه‌زراندن ودابین کردنی موچه‌و به‌ حزبی کردنیان وه‌ک هونه‌رمه‌ندانێکی زۆر له‌ مۆسیقا ژه‌نه‌کان وه‌ک سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی وئامانج غازی وچه‌تۆ نه‌ورۆز وچه‌ندانی ترئه‌مه‌ وای کرد که‌ هونه‌رمه‌نده‌ میوزیک ژه‌نه‌کانی تر وهونه‌رمه‌ندای ترله‌ وڵات کۆچ بکه‌ن زۆرانێکی زۆریش ببه‌ن به‌ مشه‌خۆرو میکرۆب بۆ هونه‌ری کوردی،
دوای ساڵی 2003 پارتی به‌ دامه‌زراندنی که‌ناڵی زاگرۆس ودواتر که‌ناڵی کۆڕه‌ک سیسته‌میکی تری په‌یڕه‌و کرد له‌ به‌ حزبی کردنی خه‌ڵک وهونه‌رمه‌ندان،دامه‌زراندنی کۆڕه‌ک وکه‌ناڵ چوار یه‌کێکی تر له‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ پارتی زۆرانێکی تری له‌ هونه‌رمه‌ندانی له‌ خۆی کۆکرده‌وه‌ دروست کردنی که‌سانی وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیر وهه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح وحه‌سه‌ن غه‌فور وبۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌ی بتوانن هونه‌رمه‌ندان کۆ بکه‌نه‌وه‌ نفوسی حزبیان زیاد بکه‌ن له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچیه‌ک ئه‌وان بیکه‌ن نه‌بێت به‌ گرێیه‌ک له‌سه‌ر هونه‌ری کوردی،ئه‌و ده‌موچاو ناشیرنانه‌ش هه‌ڵسان به‌ کۆپی کردنی مۆسیقای عه‌ره‌بی سه‌یری ئه‌و وێنانه‌ بکه‌ن که‌ پارتی چی ئه‌کات به‌ هونه‌رمه‌ندن بزانن که‌ پارتی چی سوکایه‌تیه‌ک ئه‌کا به‌ هونه‌ری کوردی


‌ ئه‌مه‌ زه‌که‌ریا عه‌بدوڵایه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری شه‌قڵاوه‌ بزانن ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که‌ پارتی دروستی کردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هونه‌ره‌ی پارتی به‌ره‌و کاول بوونی ئه‌با؟ ئه‌وه‌یه‌ سوکایه‌تی کردن به‌ هونه‌رمه‌ندان ودونیای هونه‌ری کوردی ئه‌و پیاوه‌ سه‌یری بکه‌ن چۆن ماستاوچیه‌تی ئه‌کا بۆ ده‌سه‌ڵاتداران سه‌یری ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن بزانن چۆن کاسه‌لێسی وچڵکاوخۆریه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ریمی کوردستانن

http://www.chra.tv/ctv/index.php?option=com_content&view=article

ڕیکلام کردن بۆ حزبه‌کان وگۆرانی وتن بۆ سه‌رکرده‌کان وله‌ دوای 2003 زۆر زیاتری کرد به‌تایبه‌تی دوای هاتنه‌ کایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ ئه‌و خاڵه‌ تێبینی کرا،هونه‌رمه‌ندانیکی زۆر بۆ پڕ پاره‌ کردن چونه‌ ناوباوه‌شی ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵکه‌وت زاهیر قوتابیه‌ نه‌خوێنده‌واره‌که‌ی حه‌پۆلخانه‌ی بارزانیش چه‌ند جندوگۆرگێکی له‌ولا قیت کردنه‌وه‌ به‌ هونه‌ری گۆرانی کوردی فرۆشتنه‌وه‌ خه‌ڵکینه‌ سه‌یری ئه‌و وێنانه‌ بکه‌ن بزانن به‌ڕاستی پارتی له‌ ڕێگه‌ی جه‌لاده‌کانیه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ری کورد ده‌کا یان سوکایه‌تی به‌ دین وکلتور هه‌رچی مانای کوردبونمانه‌وه‌ ده‌کا






ئه‌وانه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که‌ له‌ قوتابخانه‌ی که‌ بارزانیه‌وه‌ ده‌رچوون سه‌یر بکه‌ن ڕۆژێک سوکایه‌تی به‌ کلتور جل وبه‌رگی کوردی ئه‌که‌ن ڕۆژێک دێن سوکایه‌تی به‌ دینی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌ له‌ کوردستاندا ڕۆژێک پاره‌ وه‌رده‌گرن ڕۆژێک سوکایه‌تی هونه‌ری ئه‌که‌ن،به‌س ئه‌مه‌وێ تێبگه‌م که‌ پارتی به‌وکارانه‌ی چی به‌رهه‌م ئه‌هێنێ جگه‌ له‌ سوکایه‌تی کردن به‌ مۆرکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
ئائه‌مانه‌ن هونه‌ری کوردی ئه‌مانه‌ن گورانی بێژ وهونه‌رمه‌نده‌ داهاتووه‌کانی کورد؟؟ ڕۆژێک به‌ ڕووتی و ڕۆژێک به‌ سه‌رپۆشی ڕووئه‌که‌نه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ خوا ناترسن به‌ڵکو دین له‌ پێناوی پاره‌و ڕازی کردنی پارتیدا هه‌ریه‌که‌یان به‌ جۆریک سوکایه‌تی ئه‌که‌ن به‌ کۆمه‌ڵگه‌ گه‌ر ئه‌وانه‌ مۆرکی هونه‌ری کوردی بن ئه‌وا ئه‌و مۆرکه‌ له‌ زبڵخانه‌که‌ی بارزانی ته‌ڵاقنامه‌یه‌کی بۆخۆی نوسیوه‌
سه‌یری ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن بزانن پدک وبارزانی چۆن عه‌ره‌به‌کانیش پڕ پاره‌ ئه‌که‌ن تا به‌ شان وباڵیاندا هه‌ڵبده‌ن

***********************

**********************
کلیکی ئه‌م ڤیدییۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌ بکه‌

هونه‌ری کوردی به‌ ئه‌وانه‌ پێش ده‌که‌وێت یان به‌ ئه‌وانه‌ به‌ره‌و کاول بوون ده‌ڕوات هونه‌ری کوردی له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێش ده‌که‌ویت یان له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕوو هه‌ڵدێران ده‌چێت؟؟
سه‌یری ئه‌و وینه‌یه‌ بکه‌ن ئه‌و پیاوه‌ که‌ هه‌موو شه‌ش مانگ جارێک سیدیه‌ک به‌رهه‌م دێنێت دیاری له‌ پیاوێک له‌ پیاوه‌کانی بارزانی وه‌رئه‌گرێ ئه‌وپیاوه‌ی که‌ ده‌ستی سوره‌ به‌ کوشتنی منداڵانی سلێمانی ئا ئه‌وه‌یه‌ هونه‌ری کوردی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانیدا

سه‌یری ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن ئه‌وه‌یه‌ سیاسه‌تی پارتی بۆ قیڕتاوکردنی هونه‌رمه‌ندان وپڕ پاره‌کردنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌




*****************

*******************
کلیکی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌ بکه‌

نمونه‌ هێنانه‌وه‌ له‌و جۆرانه‌ ئێجگار زۆره‌ ئه‌و نوسینه‌ش به‌ چه‌ند دێڕیکی من ته‌واو نابێ کۆتایی نایه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که‌ ونوسراوه‌ ده‌رخستنێ به‌شێکی که‌می ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ که‌ پدک وبۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی کوردستان به‌ هه‌موو ڕێگاکان ده‌یکا هه‌ر له‌ به‌ حزبی کردن پڕ پاره‌ کردن هێنانی هونه‌رمه‌ندانی بێگانه‌ پاره‌ دان به‌ هونه‌رمه‌ندای تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کورد وکورستان شێواندنی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وتێکدانی مۆرک هێما کوردیه‌کان..ئه‌مانه‌ چه‌ندان خاڵی تر که‌ ده‌شێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت به‌نده‌ نه‌ هونه‌رمه‌نده‌ نه‌ گۆرانی بێژ به‌س وه‌ک فه‌یله‌سوفی فڕه‌نسی ئه‌ڵێت که‌ شاره‌که‌م خه‌ریک بێت بسوتێت ئه‌بێت له‌ ژووره‌که‌م بیمه‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕم بڵێم به‌سه‌ مرۆڤه‌کانیش به‌ شاره‌وه‌ سوتان.
له‌سه‌ر نوسینێکی ڕه‌خنه‌یه‌م که‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردیم نوسی بووله‌ نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر پێگه‌که‌م هاتبوو له‌لایه‌ن خالید ڕه‌شیدی هونه‌رمه‌نده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ نوسینی بابه‌تێکی من،وه‌ک ده‌ست خۆشیه‌ک ئه‌نوسێت له‌ 15.6.2011 دا :
هاورێ گیان له‌زه‌مه‌نی هه‌راج کردنی قه‌له‌مدا ئه‌م قه‌له‌مه‌ بوێره‌ت له‌کامه‌ پێغه‌مبه‌ر وه‌رگرتوه‌ له‌زه‌مه‌نی رووت بونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ موراڵ ئه‌م هه‌موو ئاکاره‌ به‌رزه‌ت له‌کامه‌ هه‌ساره‌ هیناوه‌ هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌و دایکو باوکه‌ی تۆیان وه‌به‌ر هینا
منیش وه‌ک وه‌ڵام بۆم نوسی مرۆڤیک پڕاوپڕا له‌ خۆشه‌ویستی وڵات سوپاست ئه‌که‌م.مه‌به‌ستم له‌ هێنانه‌وه‌ی نمونه‌که‌ی خالید ڕه‌شید دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤیکی ئاوا به‌ دوو ساڵ ناتوانێت به‌رهه‌مێک به‌رهه‌م بێنێت که‌چی عه‌دنان که‌ریم وهه‌ڵکه‌وت زاهیرو عاجباتیه‌کانیان هه‌موو شه‌ش مانگ جارێک به‌رهه‌مێک به‌رهه‌م دێنن؟؟ئه‌مه‌ چۆن وله‌کووێوه‌ هات گه‌ر پارتی ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌دات ؟دواتر کامه‌یه‌ ئه‌و هونه‌ره‌ی که‌ هانی لۆکه‌و هونه‌رمه‌نده‌ پارتیه‌کان به‌رهه‌می دێنن کامه‌یه‌ ئه‌و کاره‌ جوانانه‌ی که‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ پارتیانه‌ ئه‌یکه‌ن بۆ میلله‌ت؟؟ خیانه‌ت کردن هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ بچیت بێگانه‌ بێنێت که‌ خاکه‌که‌تی پێبفرۆشی به‌ڵکو خیانه‌ت کردن له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات که‌ له‌سه‌ر جاده‌ کلێنکسێک فڕی بده‌یته‌ سه‌رجاده‌ جا نه‌وه‌ک وه‌ک ئه‌وانه‌ی ناوم هێنان خه‌ریکی ئه‌نفال کردنی کلتوری کوردی بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە