کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش له‌ سه‌ر ئه‌میر خواكه‌ره‌م‌و مامۆستا نه‌خوێنه‌واره‌كانی‌ به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ قسه‌م هه‌یه‌

Tuesday, 26/05/2009, 12:00


لێتان ناشارمه‌وه‌ به‌و كوردستانه‌ی‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی‌ خه‌ریكه‌ قوتی‌ ده‌دات، له‌و كاته‌ی‌ كه‌ ته‌خه‌روجمكردوه‌ له‌به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی‌، توشی‌ چه‌ندین گرێی‌ ده‌روونی‌‌و خه‌مۆكیی‌ بووم، هه‌رهه‌موشی‌ هۆكاره‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌شه‌رم دامده‌گرێت، به‌درێژایی‌ چوارساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ كۆمه‌لێك مامۆستای‌ نه‌خوێنده‌وار بروانامه‌م وه‌رگرتوه‌ له‌ كۆمه‌ڵناسیدا.

هه‌میشه‌ بیرده‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ باشه‌ من كێ‌ ده‌رسی‌ پێوتوم‌و له‌كوێ‌ به‌كالریۆسم هێناوه‌، باشه‌ من چوارساڵ ئه‌و مامۆستا نه‌خوێنه‌وارانه‌ چییان فێركردم وائه‌م خه‌ڵكه‌ قوربه‌سه‌ره‌ واده‌زانن هیچم نه‌هێشتوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵناسیم ته‌واوكردوه‌.

من كه‌ ده‌ڵێم مامۆستا نه‌خوێنه‌واره‌كانی‌ كۆمه‌ڵناسی‌، رێزم هه‌یه‌ بۆ كه‌سانی‌ به‌رێز‌و رۆشنیبری‌ وه‌ك مامۆستا سه‌رنج‌و به‌رێز دكتۆره‌ عالیه‌، جه‌نابی‌ دكتۆر ئاسۆ، مامۆستا نه‌جات. برواتان هه‌بێت ، جگه‌ له‌و چوار به‌رێزه‌ هه‌رچی‌ مامۆستا له‌م به‌شه‌ هه‌یه‌، بۆ مامۆستای‌ مه‌حلومیش ناشێن چ جای‌ ناوه‌ندێكی‌ گه‌وره‌ی‌ پیرۆزی‌ وه‌ك زانكۆ.

مامۆستا ئه‌میر خواكه‌ره‌م من له‌دوور له‌نزیك په‌یوه‌ندیم به‌و كه‌سانه‌وه‌ نیه‌ كه‌تائێستا له‌سه‌ریان نوسیویت، به‌ڵام به‌ئه‌ركی‌ ئه‌خلاقی‌ خۆمی‌ ده‌زانم كه‌ یه‌ك تۆسقاڵ له‌و هه‌موو نه‌خوێنه‌واری‌‌و عه‌شایریه‌ی‌ تۆ بخه‌مه‌روو، بروابكه‌ ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بیت، له‌رێگه‌ی‌ كوردستان پۆستی‌ ئازیزه‌وه‌ حه‌یای‌ تۆ‌و ئه‌و حیزبه‌ گه‌نده‌ڵشت ده‌به‌م كه‌هه‌رچی‌ پیرۆزی‌‌و شتی‌ جوان له‌كورددستان هه‌یه‌ لاقه‌تانكردوه‌.

من چاك ده‌زانم حیزبه‌كه‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ت ساڵێك ده‌تكات به‌ هه‌ڵگری‌ بروانامه‌ی‌ ماسته‌ر‌و دوای‌ ساڵێكی‌ كه‌ بروانامه‌ی‌ دكتۆرات پێده‌دات‌و به‌نیازیشه‌ بتكاته‌ ئالان تۆرین‌و میشیل ڤیڤۆركا‌و هابرماس له‌زانكۆ وێرانه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ دا. باشه‌ تۆ چۆن رووت دێت پێبخه‌یته‌ حه‌ره‌می‌ زانكۆ له‌كاتێكدا، به‌قه‌د خوێندكارێكی‌ ئاماده‌یی‌ مه‌عریفه‌و زانستت پێ‌ نیه‌.

به‌رێزت باشترین شت بۆت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتكه‌نه‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ گوندێك بۆئه‌وه‌ی‌ له‌دیوه‌خان قسه‌بكه‌یت، چونكه‌ به‌راستی‌ مه‌عریفه‌و ستایڵی‌ قسه‌كردنی‌ تۆ تابه‌رده‌م ده‌رگای‌ دیوه‌خان به‌كه‌ڵك دێت. خوێنه‌رانی‌ به‌رێز، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێك شت نه‌بوایه‌ كه‌ ده‌زانم هه‌ندێك كه‌سی‌ قوربه‌سه‌ر پێوه‌ده‌بن، به‌ده‌یان موخاله‌فه‌‌و كاری‌ بێئه‌خلاقی‌ ئه‌میر خواكه‌ره‌م‌و ده‌زگای‌ زانیاری‌ حیزبه‌كه‌ی‌‌و مامۆستا نه‌خوێنه‌واره‌كانی‌ تری‌ وه‌كو عیزه‌ت‌و حه‌سه‌ن عه‌جیلی‌ عه‌ره‌ب‌و مامۆستایه‌كی‌ نه‌خوێنه‌واری‌ وه‌ك جوان به‌ختیار‌و رزگار‌و جوان ئیحسانی‌ كاسه‌لێسی‌ مه‌لابه‌ختیار‌و رێكخراوه‌دیموكراتیه‌كان، ره‌شه‌ نه‌خوێنه‌وارێكی‌ وه‌كو سالار باسیره‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو.

خوێنه‌رانی‌ به‌رێز، برواتان هه‌بێت یه‌ك فه‌وزا‌و بێسه‌روبه‌رییه‌كه‌ له‌ناو به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئه‌و سه‌ری‌ دیارنیه‌. مامۆستا له‌خوێندكار نه‌خوێنده‌وار تره‌، خوێندكار خه‌ریكی‌ جاسوسییه‌ به‌سه‌ر مامۆستاوه‌.

من ته‌حه‌دای‌ ئه‌میر خواكه‌ره‌م‌و هاوشێوه‌ نه‌خوێنه‌واره‌كانی‌ ده‌كه‌م كه‌ بتوانن پرۆژه‌یه‌كی‌ جددیان هه‌بوبێت بۆ ئه‌م ولاته‌، تۆ ناتوانێت دوو ته‌حلیلی‌ رێك‌و پێك بكه‌یت بۆ كێشه‌یه‌ك پێمناڵێی‌ ئه‌م هه‌موو پله‌ی‌ بروانامه‌ چییه‌ حیزبه‌كه‌ت بۆت ده‌پچرێت.یان پێمبڵی‌ له‌به‌رامبه‌ر چی‌ ئه‌م بروانامانه‌ت بۆ ده‌پچرێت. تۆ به‌خۆت بزانیت یان نا زۆربه‌ی‌ مامۆستا‌و خوێندكارانی‌ به‌شه‌كه‌ت گاڵته‌ت پێده‌كه‌ن ‌و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تۆ مسته‌وای‌ رۆشنبیریت هه‌رزۆر لاوازه‌(كاره‌سات له‌وایه‌ یه‌ك دێر ئینگلیزی‌ نازانی‌ بخوێنیته‌وه‌ كه‌چی‌ ئینگلیزیت به‌ئێمه‌ ده‌وت)


باشترین شت بۆ تۆ‌و هاوشێوه‌ جاهیله‌كانت ئه‌وه‌یه‌كه‌ بچیته‌ مه‌لبه‌ندی‌ حیزبه‌كه‌ت‌و پێیان بڵێیت كاكه‌ ماڵتان ئاوابێت به‌راستی‌ من بومه‌ته‌ جێگه‌ی‌ مه‌سخه‌ره‌ی‌ مامۆستا‌و خوێندكارانی‌ زانكۆ‌و ئه‌و بروانامانه‌ی‌ كه‌ئێوه‌ بۆم ده‌بچرن به‌كه‌ڵكی‌ من نایه‌ت‌و من ناتوانم ئیتر ئه‌م هه‌موو گاڵته‌كردنه‌ قه‌بولكه‌م. پێیان بڵی‌ شه‌هاده‌ی‌ ماسته‌ر‌و دوكتۆرا كوری‌ خۆی‌ ده‌وێ، شه‌ونخونی‌ ده‌وێت، ده‌بێت كه‌سی‌ خاوه‌ن ماسته‌ر‌و دكتۆرا پربێت له‌عیلم‌و مه‌عریفه‌، به‌حیزبه‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ت بڵی‌ تكایه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ داقوقه‌وه‌ بمكه‌ن به‌شتێكی‌ دیكه‌و به‌رزم كه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م بروانامه‌ علوجانه‌م لێوه‌رگنه‌وه‌.


دڵنیام ئێوه‌ به‌م كاره‌تان، شتێكی‌ چاك ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئیتر ئه‌وه‌نده‌ سه‌ری‌ خوێندكاران‌و ئه‌و چه‌ند مامۆستا‌و دكتۆره‌ رۆشنبیره‌ش به‌ده‌رد ناگه‌یه‌نن، خۆئه‌گه‌ر واناكه‌ن دڵنیابن رۆژێك هه‌ردێت به‌فیكه‌و به‌چه‌پڵه‌ له‌زانكۆ بتانكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ تۆ‌و تاله‌بانی‌ شكستدێنێت‌و به‌رنه‌فره‌تی‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌وێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە