سیاسه‌تمه‌دار و کاندیده‌کانی گۆڕان و ئیسلامی یه‌کان: بۆچی به‌رگری له سیسته‌می چینایه‌تی ده‌که‌ن؟
Tuesday, 13/04/2010, 12:00
ـ ئایا ته‌نیا چاوساغی بۆ دز ده‌که‌ن و خۆیان له گۆشته‌که ناخۆن؟
ـ ئایا ده‌ڵاڵی ده‌که‌ن و به‌خشیش وه‌رناگرن؟
ـ یان ڕقێکی ئه‌ستووریان به‌رامبه‌ر چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان هه‌یه؟
به‌شی یه‌که‌م:
یه‌کێک له تێبینی یه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه که دوای ده‌سڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، خه‌ڵکی کوردستان زیاتر و زیاتر به‌سه‌ر دوو چین و به‌شی سه‌ره‌کی دا دابه‌ش بوون، هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێ‌کاری و بێ خانه‌ولانه‌یی و نائومێدی، ده‌ستی ناوه‌ته بینی به‌شێکی به‌رین له خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌یان هه‌زار که‌س ناچار بوون له‌تاو ئه‌م ناعه‌داله‌تی و ناهه‌مواری یانه‌دا هێنده‌ی ده‌رده‌سه‌ری و مه‌ترسی یه‌کانی سه‌رده‌می (پێشمه‌رگایه‌تی!) بچێژن و تا له‌و کوردستانه دوور که‌ونه‌وه و به‌جێ بێڵن که چه‌ندین ساڵ بوو قوربانی بۆ ده‌درا و بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به حزب و سه‌رکرده و نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ....هکانیهوه، کردبویان به ئه‌و ئامانجه‌ی که وه‌ک ده‌ستکه‌وتنی هه‌گبه‌یه‌کی سیحری وابێت، چیت بوێت تیایدایه و نه‌ک هه‌ر پێویست ناکات باسی هیچ شتێکی تری وه‌ک عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شی ئینسانه‌کان و ئازادی و نهچهوساندنهوهی ئینسانه‌کان و دروستکردنی ئه‌و چوارچێوه و ڕێکخراوانه بکرێت که توانای ئینسانه‌کانی چینه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانیان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌م ئامانجه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و پیرۆز‌و گرنگه که حه‌ق به بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزب و سه‌رکرده‌کانی ده‌دات به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ش ته‌ریک بکه‌نه‌وه که باسی شتی تر ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌بێت به شێوه‌ی جۆراوجۆریش سه‌رکوت بکرێن و به درێژایی ته‌مه‌نی ههڵسوڕانیشیان له‌م ڕووه‌وه سڵیان له هیچ شیواز و دڕندایه‌تی یه‌ک نه‌کرده‌وه. به لای ئه‌وانه‌وه ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزب و سه‌رکرده و ڕه‌مزه جۆراوجۆره‌کان خۆیان ده‌زانن چۆن چۆنی کوردستانی ڕزگاربوو بکه‌ن به به‌هه‌شت و له پێناو پاراستنی ئه‌م به‌هه‌شته‌شدا ئه‌وه ئه‌وانن بڕیار ده‌ده‌ن چ جۆره داموده‌زگایه‌ک بنیاد بنێن و سه‌رپه‌رشتی بکه‌ن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی(گشتی) دا ئاڕاسته‌یان بکه‌ن!
ئێستا ئیتر به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستی یه که له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژاری و نه‌بونی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و نائومێدی و نه‌بوون و خراپ بوونی خزمه‌تگوزاری یه گشتی یه‌کانی وه‌ک شه‌قام و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و... دا که ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵک (به‌تایبه‌تی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش) یان هه‌راسان کردووه، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره بوووه‌ته نسیبی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان که له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نیا سه‌رۆک مافیاکان ده‌توانن له‌و ماوه که‌مه‌دا پێی بگه‌ن، هه‌ندێکیان له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا سه‌روه‌تیان گه‌یشتووه‌ته چه‌ندین ملیار! ئه‌م به‌شه‌ش ده‌بن به دوو به‌شه‌وه:
به‌شێکیان یان بریتن له خودی ڕابه‌ر و گه‌وره سیاسه‌تمه‌دار و بنه‌ماڵه‌کانیان و کاربه‌ده‌سته ده‌ستڕۆشتووه‌کانی دام و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی حکومه‌ت و یان ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ن که په‌یوه‌ندی یه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌یه و شه‌ریک و هاوبه‌شیانن، به‌شه‌که‌ی تریش بریتین له‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانانه‌ی که پێشتر(نسبه‌ته‌ن به زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌روه‌تێکی زیاتریان هه‌بووه) و ئێستا یان به دروستکردنی په‌یوه‌ندی یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سهرمافیاکانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا یان به‌سود وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزبه‌کانی له ڕێگای یاساکانیان و ده‌ستئاوه‌ڵاکردنی ئه‌ون و سه‌رکوت کردنی چینه نه‌داره‌کانه‌وه فه‌راهه‌میان هێناوه: سه‌رنج بده‌یته سه‌رجه‌م یاساکانیان، جگه له پشتگیری سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ناوچه‌که و جیهان و هاوکاری کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وان و بێ ده‌سڵات کردنی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و بێ به‌شکردنیان له هه‌بوونی فرسه‌تی وشیار بوونه‌وه‌و ڕێکخراوبوون تا بتوانن دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیان بکه‌ن و دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌زگای جاسوسی و سه‌رکوت و فریودان بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌ستانه(کارنامه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ئاسایش و پۆلیس و پاراستن و زانیاری و ده‌یان سه‌ندیکای ڕوو زه‌رد و ڕیکخراوه‌ی کرێگرته و....له‌م بواره‌دا ڕۆشنه و له هیچ که‌سێکی وشیار شاراوه نی یه) هیچ شتێکی تر نابینرێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌م نۆزده ساڵه‌دا هه‌زاران تۆن خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئیکسپایه‌ر له‌م کوردستانه ڕزگار! کراوه‌دا ساغ کراونه‌ته‌وه و قازانجه‌که‌ی چووه‌ته گیرفانی ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه.
به واته‌یه‌کی تر ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌م تێبینی یه واوه‌تر چوون و ئه‌م وه‌زعیه‌ته وه‌ک به‌ڵایه‌کی خوایی، وه‌ک سیاسه‌ت و کارکردی نه‌ته‌وه و په‌یڕه‌وکه‌رانی دینێکی تر سه‌یر ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌ڕوونی هه‌مان ئه‌و سه‌رکرده و کادر و نوسه‌ر و شاعیر و پێشمه‌رگه پله به‌رزانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌بینن که تا دوێنێ توانیبویان به قسه‌و به‌ڵێن و هه‌ڵس و که‌وته‌کانیان وا له‌وان بگه‌یه‌نن که ئه‌وان له‌و (خه‌ڵك به کوشت دان و گیانبازی یه‌ی خۆیاندا) هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی یان نی یه، که‌چی ئه‌مڕۆ دوای سه‌رکه‌وتنیان و ده‌سڵات په‌یدا کردنیان هه‌ریه‌که‌یان بوونه‌ته خاوه‌نی یه‌کێک یان چه‌ند سیفه‌تێکی قێزه‌ون یان که‌سایه‌تی یه‌کی ئه‌وه‌نده خۆپه‌رست، که ڕۆژه‌ڕێ یه‌ک(ئه‌ویش به خێرایی سه‌یاره مۆدێل به‌رزه‌کانی خۆیان یان مناڵه‌کانیان)، پیاوه‌کانی ڕژێمی به‌عسیان به جێ هێشتووه: له ههڵپهکردندا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، هه‌موو ڕێگایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر: تاڵانچێتی، دزی، گه‌نده‌ڵی ، چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری کرێکاران، له به‌کارهێنانی پۆسته‌کانیاندا بۆ حه‌زو ئاره‌زووه شه‌خسی یه‌کانیان و ئیستغلال کردنی که‌سانی سه‌ر به چینه نه‌داره‌کان، له درۆزنی و بێ به‌ڵێنی دا، له فریوداندا، له ترساندن و تیرۆر و سه‌رکوتدا، له و له،... دا. به‌ڕاده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت له ئاستی دنیادا ناویان ده‌رکردووه!
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌رچی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی هه‌ندێک له‌م تێبینی یانه و ڕه‌سمی یه‌ت په‌یدا کردنیان له ئاستی کۆمه‌ڵ دا خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی ئاستێکه له ده‌رکه‌وتن و هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز و جیاوازی یه‌کی نه‌وعی یان له گه‌ڵ ئه‌و تێبینی یانه‌دا هه‌یه که پێشتر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس دا سه‌رکرده و که‌سایه‌تی یه جۆراوجۆره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی توانی یان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵی بکه‌ن و به‌ناوی (هه‌وڵدان و خه‌بات) ه‌وه بۆ گه‌یاندنی کورد به ده‌سڵاتی تایبه‌ت به‌خۆی، که کورد خۆی حوکمی خۆی بکات و سه‌روه‌ت و سامانی کورد بۆخۆی بێت و...چی و چی، توانی یان هێزێکی ئه‌وتۆ له کۆمه‌ڵگادا دروست بکه‌ن که هه‌ر جۆره تێبینی یه‌ک که نیشانه‌ی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه ئینسانی و پێشکه‌وتووه‌کان بوایه، به فریودان و ترساندن و ته‌نانه‌ت سه‌رکوتی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه زه‌بوون و به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه به‌ته‌نیا نه‌ک هه‌ر ناتوانێت ببێته هێزێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وا که (هه‌وڵ و خه‌بات!) ی هێزه سه‌رکه‌وتووه‌کان بۆ پاراستنی ئه‌و دیاردانه و زیادکردنیان پوچه‌ڵ بکاته‌وه، به‌ڵکو ناتوانێت ڕێگه له (خه‌باتگێڕه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌مڕۆ!) ش بگرێت که ده‌یانه‌وێ به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م تێبینی یه واقعی یانه، ئیعتبار و مه‌وقعیه‌تێک بۆ خۆیان به‌ده‌ست بێنن و داوا له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن که پشتیوانی و هاوکاری یان بکه‌ن تا ببنه هێزێکی وا که (خه‌باتگێڕه‌کانی دوێنێ!) له‌و پۆست و مهوقعیهتانه ده‌رپه‌ڕێنن و خۆیان بچنه جێگاکانیان. به‌واته‌یه‌کی تر ئه‌گه‌رچی هه‌ر زاڵبوونی ئه‌م تێبینی یانه خۆی ڕاده‌یه‌که له سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت که ورد تر و ئینسانی تر و وشیارانه تر و حه‌ساس تر حسابات ده‌کات به‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌دا که هه‌میشه ده‌یانه‌وێت ئه‌و تێبینی یانه زاڵ بن که ناڕۆشن و دواکه‌وتوانه‌و نائینسانانهن ، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه که بزوتنه‌وه‌کانی تر ئه‌م تێبینی و ناڕه‌زایه‌تی یانه بکه‌ن به ئاماده‌یی و ئینێرژی و ئاڕاسته‌ی سێبه‌ری هۆکار و سه‌رچاوه‌کانی بکه‌ن نه‌ک خودی سه‌رچاوه‌ی ناهه‌مواری یه‌کان و له‌وێشه‌وه ته‌نیا جێگۆڕکێ به هه‌ندێک له ڕموزهکانی دزی و تاڵانچێتی و چه‌وساندنه‌وه و فریودان و ترساندن و سه‌رکوت بکه‌ن و وه‌ک هه‌میشه‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵک به گوزه‌ران و ئازادی خۆیان باجی دزی و گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی و ده‌وری ئه‌وان له پاراستنی سیسته‌مێکدا بده‌ن که ئینسانه‌کانی بۆ چینه‌کان دابه‌شکردووه و ڕاگرتنیشی پێویستی به‌و مه‌وقعیه‌ت و پۆست و دام و ده‌زگایانه هه‌یه که ده‌بنه بنه‌ما و یارمه‌تیده‌ر و سه‌رچاوه‌ی پیاده‌کردنی ئه‌و تاوانانه ده‌رهه‌ق به زۆربه‌ی خه‌ڵک.
هه‌ربۆیه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که ئێستا به‌م تێبینی یانه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته، ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئاستێکی تر (که ئه‌گه‌ری ئیحتواکران له لایه‌ن بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تره‌وه، که‌متر بکاته‌وه)، ده‌بێت بتوانێت لانی که‌م تێبینی یه‌کانی خۆی تایبه‌ت تر و پوختهترو زه‌قتر و زاڵتر بکات و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش بداته‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌م تێبینی یانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر خه‌ریکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆیانن پێی. به مانایه‌کی تر دوای سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه ئینسانی یه‌که له زاڵکردنی به‌شێک له تێبینی یه‌کانی خۆیدا، ئێستا قۆناغێکی تازه له شه‌ڕ ده‌ستی پێکردووه، که سه‌رکه‌وتن و دۆڕان تیایدا له ڕێگای سه‌رکه‌وتن و دۆڕان له چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه‌یاندا به‌دی دێت که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م تێبینی یانه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه.
حاڵی حازر که‌م نین ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌ی که له ڕێگای به‌شه جۆراوجۆره‌کانیان و به شێواز و که‌ناڵی جۆراوجۆره‌وه ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامه تایبه‌ته‌کانی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بکه‌ن. بێجگه له به‌شێک له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، ئێستا چه‌ندین حزبی ئیسلامی و چه‌نده‌ها نوسه‌ر و سیاسی لیبراڵ مه‌شغوڵی زاڵکردنی وه‌ڵامه‌کانی خۆیانن.
بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان چۆن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه؟
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ڵامه‌کانی ئه‌و حزب و لایه‌نانه بخه‌مه ڕوو، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئنێرژی و ئاماده‌یی یه‌ی که تێبینی و پرسیاره‌کانی چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان دروستیان کردووه، بیخه‌نه پشتی خۆیان بۆ جێگۆڕکێ ی(خه‌باتگێڕه‌کانی دوێنێ و دزو تاڵانچی و گه‌نده‌ڵ و ....ه‌کانی ئه‌مڕۆ) به هه‌ندێک ڕموزی تر و درێژه‌دان به هه‌مان سیسته‌م و ده‌سڵاتی چه‌وسێنه‌رانه و تاڵانچی.
وه‌ڵامی به‌شێک له هه‌مان بزوتنه‌وه‌ی ده‌سڵاتدار(گۆڕان، پارتی چاره‌سه‌ر، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و نوسه‌رانه‌ی که له سایته‌کاندا ده‌نوسن)
ئه‌م به‌شه، که نه‌ک ته‌نیا له ڕووی فیکری و سیاسی و زمانی تهبلیغیشهوه به‌شێکن له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، به‌ڵکو له ڕووی پێکهاتنیشهوه زۆربه‌ی که‌سایه‌تی یه ناسراوهکانیشیان ڕابه‌ر و کادر و نوسه‌ر و کاربه‌ده‌ست و پێشمه‌رگه‌ی دوێنێ ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ن و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان به‌شداری له داڕشتن وجێگیر کردنی دام و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا کردووه (هه‌ر له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بیگره تا ده‌گاته ده‌زگا ئیداری و سه‌ربازی و جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کانیش) ، له‌پاڵ درێژه‌دان به هه‌مان ڕێبازی پێشتری حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌یانه‌وه بۆ زاڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و تێبینی یه غامچ و دواکه‌وتوانه‌ی که پێشتر دایان سه‌پاند و لێدانه‌وه‌ی هه‌مان قه‌وانی (ڕزگاری کورد و کوردستان) ده‌شیانه‌وێت به ناوی ئۆپۆزسیۆن بوونه‌وه و له‌ڕێگای وه‌ڵامه تایبه‌ته‌کانیانه‌وه بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و ئنێرژی یه واقعی یه‌ی که ئه‌مڕۆ له مه‌یدانی ململانێی سیاسی دا هه‌یه، بخه‌نه پشتی خۆیان و ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که به گۆڕینی که‌سایه‌تی و کاربه‌ده‌ست و ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی پۆسته سیاسی و ئیداری و په‌رله‌مانی و سه‌ربازی و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئاسایش و پۆلیس و به گۆڕینی ئه‌دای ئه‌م ده‌زگایانه! ده‌توانن هه‌م ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا بگۆڕن و هه‌م دیارده‌کانی گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی و پۆست ئیستغلال کردن بۆ مه‌رامه شه‌خسی یه‌کان و پێشێل کردنی مافه شه‌خسی و مه‌ده‌نی یه‌کان و... نه‌هێڵن! به‌کورتی ئه‌م به‌شه هۆکاره سه‌ره‌کی یه‌کانی وه‌زعی ئێستا و دیارده‌کان له دوو خاڵدا کۆده‌کاته‌وه: 1 . (که‌سایه‌تی) ڕابه‌ر و کاربه‌ده‌ست و خاوه‌ن پۆسته گرنگه‌کان، که دڵسۆزی یان بۆ دۆزی کورد له ئاستی پێویستدا نی یه و وای کردووه که کورد له عێراق و ناوچه‌که‌و دنیادا کاریگه‌ری یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بێت . به گۆڕینی ئه‌مانه به ڕابه‌ر و که‌سایه‌تی و کادره‌کانی ئه‌مان ، کورد ده‌توانێت قورسایی یه‌کی زیاتری هه‌بێت له هاوکێشه سیاسی یه‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌و دنیادا، ئه‌وا ده‌شتوانێت وه‌زعێکی باشتر بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی فه‌راهه‌م بکات! واته جوینه‌وه‌ی هه‌مان بنێشتی ڕزیوی له‌وه‌و به‌ر: تا کورد باش باش ڕزگاری نه‌بێت، ناشتوانێت له نایه‌کسانی و ناعه‌داله‌تی و تاڵانچێتی و دزی و سه‌رکوت و .... ڕزگاری بێت!
2 . ئه‌دای داموده‌زگاکان، که بێجگه له (که‌سایه‌تی) به‌رپرسه‌کان، که به ڕۆحێکی حزبی گۆش و په‌روه‌رده کراون و ده‌کرێن(نه‌ک کوردانه!) و ئهفرادهکانیشی ئاشنا نین به مافه‌کانی مرۆڤ ، ده‌ستوور و یاسا و پره‌نسیپه‌کانیش دروست و ڕوون نین. هه‌ربۆیه باشتر بوونی ئه‌م وه‌زعه له گره‌وی هه‌بوونی ده‌ستور و یاسا و لێپرسینه‌وه و چاودێری و دانانی که‌سانی شیاو له شوێنی شیاودا ده‌بێت.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی سه‌رکرده‌و کادرو نوسه‌ره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ش هه‌روه‌ک ئه‌وسای خۆیان و هاوڕێ ده‌سڵاتداره‌کانی ئه‌مڕۆیان ئه‌وه‌یه که له‌م (خه‌بات و ههڵسوڕانهیاندا!) هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی یان نی یه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌و سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی ئه‌م به‌شه، که ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هاتنه مه‌یدانه‌ی ئه‌م ئاسته له بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ناڕازی ئیحتوا بکه‌ن و به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وندی یه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا به‌کاری بێنن و له‌وێشه‌وه خزمه‌ت به سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان بکه‌ن و خۆشیان فرسه‌ت و ده‌سڵاتیان بۆ دزین و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه زیاتر بێت، خۆیان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ تا پێش ئه‌م هاتنه مه‌یدانه، نه‌ک هه‌ر قسه‌و ههڵسوڕانێکیان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌بوو، بگره ژیاننامه‌ی سیاسی و شه‌خسی زۆربه‌شیان پڕه له‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که تا ڕاده‌ی سه‌رکوتکردن و کوشتنی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی که ده‌یانویست سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌م تێبینی یانه ڕاکێشن. له‌م نێوه‌دا ده‌وری زۆرێک له سیاسی یه‌کانی ئه‌م به‌شه له دروستکردن و ڕابه‌رایه‌تی کردنی ده‌زگا جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پێش ده‌سڵات به‌ده‌سته‌وه گرتن و دوای ده‌سڵات بهدهستهوهگرتندا، شاراوه نی یه. ساده‌ترین نمونه ده‌وری هه‌ریه‌که له نه‌وشیروان و قادری حاجی عه‌لی یه له دروستکردن و ڕابه‌رایه‌تی کردنی ده‌زگای زانیاری دا، بوونی عوسمانی حاجی مه‌حمووه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ دا، سالار عه‌زیزه له ئیداره‌ی سلێمانی دا، .... زۆربه‌ی ئه‌و نوسه‌رانه‌ن که له سایته‌کاندا ده‌نووسن(ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیان به‌ناوی نهێنی یه‌وه ده‌نوسن، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌وه ناشارنه‌وه که پێشتر له ڕیزه‌کانی یه‌کێتی دا بوون) . 01.03.2010
ماویه‌تی....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست