سەردانەكەی نەوشیروان بۆ تاران كفر نییە
Wednesday, 04/07/2012, 12:00
قسەكردن لەسەر نەوشیروان هەڵە نییە نووسینی هەڵە لەسەر هەڵەكانی هەڵەیە تاوانە ڕۆژنانەمنووسێك ئاگای لە دونیای سیاسەت نەبێ وتاری سیاسی بنوسێ. ووتاری سیاسی نابێ دەق بە ستایلیكەوە بگرێ . هەندی بابڵێن ڕۆژنامەنووس لەسەر سیاسەت و سیاسەتمەدار دەنووسن , بەو دەق وستایلەوە كە پیوەی لكاون لا نادەن ئەگەر سیاسیەك هەڵەیەكی كرد ئیتر لەسەر ئاستی هەڵەی یەكەم هەموو ژیانی بە هەڵە دەنوسنەوە. ئەمە هەڵەیە . چۆن جیاوازیكی زۆر لەنیوان شەرگەرەك و شەری سیاسیدا هەیە ئاواش دەبێ جیاوزی لە نیوان ووتار لەسەر سیاسەتمەدار یان دۆزی سیاسی یان پەیوەندی دبلۆماسی دا هەبێ هیچ سیاسیەك بێ هەڵە نیە سیاسەتی هیچ ووڵاتێك بێ درۆ و پاشقول و تاكیكی سیاسی نیە.لەسیاسەتدا تاكیتیك و درۆ پیویستە بەمەرجی لە خزمەت ئیستراتیجی نەتەوەدا بێت .
لەسەر سەردانەكەی نەوشیروان بۆ ئیران كەسانیكی زۆر نووسویانە لێ زوربەیان زۆر حوجرەی نەك (سیاسی) نووسینەكانیان دارشتوە . ئەویش تەنیا فاكتیكە ئەوان سیاسی نین و حەزدەكەن بزانرێن سیاسی زانن .
مەرج نیە ئەوی بۆ ماوەیك لەشاخ بوو ببێ بە قارەمان . مەرج نیە ئەوی ماوەیەك ئەندامی پارتیك بوو ببێ بە سیاسیەكی بە ئەزموون . سیاسەت كایەكی زۆر بزیوە هەمیشە لە جوڵەدایە بۆیە ئەوەی گەركی بێ سیاسی بێ دەبێ ئاگای لەگۆڕانگاریەكانی جیهان وگرفتی ووڵاتی خۆی هەبێ.
بەداخەوە باشوری كوردستان بەشێكە لەعیراق و عیراقیش بەشێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. كەواتە دۆخی سیاسی باشور بەشێكە لە دۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست وعیراق . لەسنوری بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری وئیستراتجی نەتەوەی ووڵاتانی ناوچەكە بەدەر نیە. پەیوەندی دبلۆماسی نێوان ووڵاتانی دۆست و دوژمن . لەكاتی جەنگ و ئاشتییدا . نەك كفرە بەڵكو پیویستە . بەدریژای شەری گەرمی نیوان زلهیزەكانی دونیا (جەنگە جیهانیەكان) و جەنگی سارد پەیوەندی دبلۆماسی نیوانیان هەبوو. سەردانی نەوشیرەوان یان هەر سیاسیەكی تر بۆ هەر یەكی لە ووڵاتانی كۆلۆنیالیستی كوردستان پیویستە و ئاساییە. لێ چاودیری سیاسی دەبێ بزانی ئەو سەردان و پەیوەندیە دبلوماسیە لەچ ئاستیك بەرژەوەندی (كوردایە).
رۆحی سیاسەت (تاكتیكە) رۆحی (تاكتیك) یش هوشیاری سیاسیە .
هوشیاری سیاسی لەسەر سێ بنەما دروستدەبێت
1: میژوو (واتە زانستی میژوویی)
2: سیاسەتی رٍۆژ (تێگەیشتن لە دۆزی سیاسی ڕۆژ) چونكە سیاسەت لەدۆزێكدا ناچەقیت. بەپیی گۆپۆلیتكەوە دەگۆردرێ .
3: ئایندە (ئیستراتجیتی سیاسی)
كەسێك ئەم سێ بنەمایەی هەبوو دەتوانی ڕاڤە لەسەر سیاسەت و ڕابەرایەتی پڕۆسەی سیاسی بكات .
نەشیرەوان : جگە لەوەی سیاسیە میژوونوسیكی سیاسیشە . لە 40 ساڵی ڕابوردودا بە پراكتیك كەسیكی چالاك بووە. وەرچەرخانیكی جوان لە هەلویستی نەشیرەواندا رویدا ئەو تەواو پیچەوانەی هاوریكانی شاخی مامەلەی لەگەل دۆزی شارو شاڵاوی دۆلاردا كرد. خاڵی سیهەم (ئیستراتجیتی سیاسیش) ناتوانری دەقاودەق لەسەرەتادا دەنیشان بكرێت ئەمەش بە پێ گۆڕانی ناوچەی و جیهانی (كوردی) دەگوردرێ.
هۆی میوانداریكردنی نەوشیروان :لە 04.06 تا 2012.06.10 لە تەك بەڕێز دكتور كمال میراودەلی بۆ پشودان و ڕاڤەكردن لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان , ناوچەكە . لە ووڵاتیكی ئەوروپی ژوانمان كرد. یەكێك لەو بابەتانەی جەختمان لەسەركردەوە. ئەوقیرانە ناشیرینە ئیستای باشورە.ئەڵتەرناتیفیك بۆپیاوە ئیفلیجەكە.لەكۆتای هەموو ریگاكاندا دەگیشتینە ئەو راستیەی لە دوای نەمانی جەلال كەس ناتوانی كۆنترولی یەكیتی بكات لە نەوشیرەوان زیاتر. یەكیتی بە هەموو پۆخڵاواتیكەوە بوونی وەك قەبارەی سیاسی هەیە. لێ قەبارە یان جەستەی ریخكراوی سیاسی نەرم و شلە بەهوی بوونی كادیری گەنج وهوشیار و دلسۆزەوە دەگوردرێ . بۆیە گورینی كەسایەتی سیاسی یەكیتی دوای ئەو ئیفلیجە ئاساییە بگوردرێ.ئەو قورسایی و رۆڵەی یەكیتی چۆن بۆ كورد پیویستە بۆكۆلۆنالیستەكانی كوردستان و جیهانیش پیویستە.
ئیران ووڵاتێكی مەزنە لەناوچەكەدا میژووی سیاسی زۆر قوڵە . بولیبیاس كە دوای ئەرستو ژیاوە بەراوردیكی ووردی لە نیوان دەستوری ئیمپراتۆریتی فارس مقدونیادا و كوماری رومانیادا كردوە. لە كۆمەڵگای ڕٍۆژهەڵاتی یەكی لە بنەما بەهیزەكانی كەسایەتی سیاسی (بنكەی كۆمەڵایەتیە) نەشیرەوان بەهیزترین بنكەی كۆمەڵایتی هەیە بۆیە توانی بە تەكانی25 كورسی بەدەست بهینێ. داواتكردنی لە لایەن ئیرانەوە یانی شرعیدانە بە كەسایەتی نەوشیرەوان بەسەركردەیەكی كوردی ناوچەی سۆران.
سیاسیەكی ئەمەریكی لەكاتی جەنگی عیراق وئیراندا ووتی (ئیران تەنیا فەرش بەرهەمناهینی... سیاسەتیكی ئیرانی تایبەت خۆی بەرهەمدینێ)لەكاتیكدا ڕۆژانە لەبەرەكانی جەنگی عیراق وئیران بەسەدها لە هەردوو لادەبوون بە قوربانی . پەیوەندی دبلوماسی عیراق وئیران بەردەوامبوو بە دریژای دوژمنایەتی ئیران وئەمەریكا لەریگەی سەفارەتی سویدەوە پەیوەندی دبلوماسی ئەمەریكی و ئیران هەبووە . بەدریژای شەری ساردی نیوان ئەمەریكا و یەكیتی سوڤیت پەیوەندی دبلوماسیان نەپچراوە . لەسەردەمی (ستالین و ترومان) لەسەردەمی (خروتشوف و كەندی) لەسەر گرفتی موشەكەكانی كوبا ئەگەر دبلوماسیتی زرنگی كندی نەبوایە جیهان توشی كارەساتیكی گەورە دەبوو.لەسەردەمی(بریجنیف ونیكسون) لە وڵاتی شیلی .هنری كیسنجر كودەتایەكی خویناوی دژی سوسیالست و نزیك لە سیاستی سۆڤیت (سلفادور الیندی) كرد . پەیوەندیان تیك نەچوو.
هەلەبجە كارەساتیكی دڵتەزین بوو جەرگی نەتەوەی كوردی دارزان .بۆ ئێران بوو بەچەكی دبلۆماسی بۆ پارسەنگی جەنگی عیراق وئیران .جەلال و مەسعود كردیان بە دەستەسڕی سۆاڵ . دبلۆماسیەت شێوەیەكە لەجەنگی بێ چەك هەندی جار دەستكەوتی خەباتی دبلوماسی زیاترە لە دەستكەوتی جەنگ و خەباتی چەكداری. گەورەترین هیزی دبلۆماسیتی ئیسرائیل زۆر بەهیزتر وپڕبەرهەمترە لە هێزی سوپاكەی دەزگای (مۆساد) رۆحی دبلۆماسیتی ئیسرائیلە .
سەردانەكەی نەوشیرەوان وەك خەباتیكی دبلۆماسی بۆ ئیران (كفر) نیە بەمەرجی نەوشیرەوان بە قورسیایەكی سیاسی و كەسایەتیكی نەتەوەیەوە مامەڵە لەتەك پەیوەندیكەدا بكات . نەك كۆپیەكی كاڵی جەلال . جەلال لەلای ئیرانیەكان زۆر سوكە بۆیە (رەفسەنجانی سڵاویكی تایبەتی بۆ نارد).
ئیرانیەكان لەئاستیكی بەرزی سیاسیدا پیشوازیان لە نەوشیرەوانكرد .
لەئیراندا تەنیا ئەحمەدی نەجات خاوەنی بریار نیە بەڵكو ریكخراوە كانە كاری ئەحمەدی نەجات دەستنیشان دەكات . حكومەت پیكهاتەی كۆمەڵە كادیریكن . ئەركی ووڵات جیبەجیدەكەن .
پیشوازی لە لایەن وەزیری دورەوە (علی اكبر سالحی)
سەرۆكی پەرلەمان (علی لاریجانی)
سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیران (سەعیدی جلیلی)
ئەم سَ دەسەڵاتە بریاردەری سیاسی ئیران .
قورسیای كەسایەتی سیاسی هیزیكی سەرەكیە بۆ دەستكەوتی سیاسی .
بەریز ئۆجەلان . لە زینداندایە قورسیایی سیاسی زۆر لەسەر روداوەكان هەیە. وڵاتیكی دڕی وەك توركیا چەند جاریك پەیوەندیان لەتەكدا كردوە بۆ چارەسەر و گەیشتن بە ئاشتیەكی مامناوەندی لێ ئەو بەرێزە دەستكەوتی كورد ناكات بە قوربانی ئازادی خۆی بەڵكو پیچەوانەوە . ئازادی خۆی دەكات بە قوربانی ئازادی كورد.لەم خاڵەدا لە لای سیاسەتمەداری ڕەسەنی تورك (ئەو هەڵویستەی بەرێز ئۆجلان زۆر بەڕێزترە لەو چەپكە گوڵەی جەلال خستیە سەر گۆڕی ئەتاتۆرك).چاوپێكەوتنەكەی خوشكە لەیلا زانا وسەرۆك وەزیرانی توركیا جوانترین رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجیكی باشی گفتوگۆ لەنیوان كورد و توركدا.
مندیلا بەدریژای تەمەنی زیندانی پەیوەندی بە رژیمی ڕەگەزپەرستی خواری ئەفەریقاوە نەبڕبوو..
غاندی لە گەرمەی خەباتیدا سەردانی لندنی بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەری بۆ رزگاركردنی نیشتمانەكەی لە كۆلۆنیالیستی ئینگلیزی دەكرد.
كاتێك دبلوماتێك ڕێز لەدبلۆماتیكی بەرامبەری دەگرێ كە ڕێگەی پاشقولەكانی لێبگرێ . یانی ساویلكانە مامەڵە نەكات . (بڕیمەر) لە پەرتووكەكەیدا دەنووسی (جەلال و مەسعود) وەك دوو فەرش فرۆش لەتەكمدا دەدوان. ئەمەڕاستە ئەگەر ئەودوانە دبلوماسیان هەبوایە ناویان لەپەرتوكەدا بە شێویەكی تر دەنوسرا.
ئەوەی لە هونەر و قورسیای دبلوماسی نەگات . تاوانە راڤە لەسەر سیاست بكات.
ئەم وتارە مەبەست پیرۆزكردنی نەوشیروان نیە . بەڵكو ڕاڤەكردنە لەسەر ڕەوایی و چاڵاكی سیاسی و دبلۆماسی .
ژیان تابلۆیەكە مرۆڤ خۆی ڕەنگی دەكات.هیچ كەسێك تاوانباری ڕەنگە ناشیرنەكانی ئەو تابلۆیە نیە. مرۆڤ خۆی نەبێت با بزانین ڕەنگی تابلۆكەی نەوشیرەوان چۆندەبێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست