کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یارەكەم دەڵێ ی بووكە

Friday, 11/03/2011, 12:00


یەكیك لەو شتە سەیرانەی كە لەم روژانەدا سەرنجی راكێشام گۆرانی گوتنێكی تێكرایی چەند هونەرمەندیكی شاری هەولیری خاوەن هەزاران شەهید، بەناوی یارەكەم دەڵێ ی بووكە، كە تێیدا بە كوردستان و كەركوكیش دا هەڵدەگوترێ. من ڕەخنەم لەم جۆرە هونەرە نیە بەلام ئەوەی سەرنجی راكێشام ئەوە بوو ئەم مۆدیلە گۆرانیە كە سازدەرانی پارەو ئیمتیازاتی پێوەردەگرن، داهێنانی ئەوان نیە و كۆپیكراوی ئەو مۆدیلەیە كە پێشتر لە تەپەتەپَ و كونسێرت وفشەفش و هەراوهوریا كانی قادسیەی سەدام و زیاتر لە بۆنە حیزبیەكان مەجلیسیان پێخۆش دەكرا و هەوڵ دەدرا خەڵكی پێ چاوپۆش و سەرمەست بكەن . حاڵی حازر، خەڵك لە جۆش و خرۆشە و سوورە لەسەر داوای گۆڕانكاری ریشەیی و نەهێشتنی هەژموونی مەحسووبیت و بنەماڵە و عەشیرەت و ماوستاوچیان و مشەخۆران لەسەر ناوەندی بڕیار. لە كاتێكدا كە ویژدان وئابڕوو بە پانكردنەوەوچاپلووسی وە زانست و زانكۆ بە شەهادەی علووج وهاتنە مەیدانی كەسانی بێمەعریفەت تیرۆر دەكرێن،وە دەنگ هەڵدەبڕدرێت تاكو حەدێك دابنرێت بۆ هەندێك رەفتار بەتایبەت كە میللەت لە نەهامەتی دا دەژی لە كاتێك دا كەمینەیەك بێپەروا ئیسراف دەكات و پارە هەڵدەرێژێ و دەوڵەمەند هەیە دەیەوێ پرۆژە بكاتەوە بۆ خزمەتی خەڵك بەڵام لەبەرئەوەی ڕەزاگرانێكی سەربەكاك فلان و فلتانی لێ راست دەكەنەوەو لەسەر حازرەكی و لەبەلاش و عەلاش دەبێتە هاوبەش وزماندرێژ بەم جۆرە یەكسەر ساردی دەكەنەوەو زیانی گەوررەش بە میللەت دەكەوێ.بەراستی ئەمڕۆ چەند لەدوێنێ دەچێت هەرچەندە فەسادو گەندەڵی و واستەكاری و مەحسوبیەتی دوێنێ بە هیچ جۆرێك بەم قەوارەیە نەبووە. زەمانی رژێمی پێشوو زۆربەی خەڵكی كە لەدەرەوەی جوغزی حیزب دا بوون بە بەشخوراوی دەمانەوە. بەڵام خۆ ڕەخسانی ئەم ڕەوشە بەرهەمی خوێنی شۆڕشی كوردە كە ئەوەل و ئەخیر خەڵك بەتایبەتی هەژاران قوربانیان بۆ داوە . جاران ئاغاكان بۆ دیوەخان چاوەشیان هەبوو كە كە ئەمڕۆدەتوانرێت وشەی جاش هونەرمەند یان هونەرفرۆشیان بۆ بەكاربێت، مەجلیسی بەزم و گۆرانی و فشقیاتیان پێ گەرم دەكردن. بەڵام خۆ زەمان گۆڕاوە دەبێت هونەرمەند چاوساغی میللەت بێت.ماوەیەك بەر لە ئێستا هەندێك لەم هونەرمەندانەومۆسیقارانەی جەماعەتی (یارەكەم دەڵی ی بووكە)م لە كەناڵێكی تەلەفزیۆن بینی كە بێقسوورو ماستاوچیانە،لەبازنەی هونەر دردەچوون وبەشان وباڵی چەند مەسئوولێكیان هەڵدەگوت كە زۆر لەسەرەوەش نین وەك مزەمید نووری و فەلاح مستەفای كۆنە بەعسی .بابزانین كە ساڵی 1987 لە كاتێك دا كە زیاتر 800 قوتابی ئابڕوومەندو بەئەمەكی كورد لە زانكۆی مووسڵ بەبریارێكی رژیم لە خوێندن دابێنڕان و كچە كوردەكانی زانكۆ شۆڕوهۆڕ دەگریان ئەو فەلاحە دەیگوت ئەمانە كەر بوون، چونكە جەنابی تەنیا لەخەون و خەیاڵی ئەوەدا بوو كە چۆن پلە حیزبیەكەی بەرەو ژوورترببات وببێتە رەفیق. چەند خۆشە هونەرمەندی گەل هونەرمەندی مولتەزیم بێت و بەرهەمەكەی ڕەنگدانەوەی ئێشو ئازاری میللەت بێت و بەشداری لەساڕێژكردنی بكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە