کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


برا تورکمانەکانمان پەراویز مەکەن

Sunday, 02/12/2012, 12:00







هەفتەى رابردوو هیزە سیاسیەکانى کوردستان بریارى یەک لیستیان دا لە ناوچە دابراوەکان,ئەمە بە هەنگاویکى گرنگى پوزەتیف هەژمار دەکریت بو لایەنە سیاسیەکانى هەریم , هەروەها بە گوتاریکى یەککگرتووى کوردى بە دەسەلات و ئوپوزسیونەوە دەناسریت سەبارەت بە ناوچەدابراوەکان .

گرنگى ئەو بریارە لەوە دابو کە ئەو وینەیەى رەوانەوە کە لە هیزرى هیزە عەربیەکاندا هەبو سەبارەت بە هەلویستى کورد سەبارەت بە ناوچەدابراوەکان.خالیکى گرنگى ترى ئەو بریارە ئەوە بو دەنگى کوردى لەو ناوچانە لە فەوتان دەپاریزیت,چونکە لەهەلبژاردنەکەى رابردوى پەرلەمانى عیراق,کورد دوو کورسى لەدەستدا لە کەرکوک بە هوى زورى لیستى کوردیەوە.

لەراستیدا ئەم بریارەى لایەنە سیاسیەکانى هەریم سەبارەت بە چونیتى بەژدارى کردنى کورد لە هەلبژاردنەکانى داهاتوو بە بریاریکى ئەرینى هەژمار دەکریت, هەروەها هەندیک هەلەى کوردى چاک کردەوە کە لە رابردوو ئەنجامیان دابوو.بەلام ئەوەى گرنگ بو کە هیزە سیاسیەکان ئەنجامى بدەن لەم ناوچانە نە لە رابردوو و نە لە ئیستاشدا هیزە سیاسیەکانى کورد ئەنجامیان نەداوە و هەولى چارەسەرکردنیان نەداوە,ئەویش پەراویز کردنى تورکمانەکانى ئەم ناوچانەیە .

ئیستا تورکمان دووەم لیستە لە پاریزگاى کەرکوک و سى ئەندام پەرلەمانى هەیە لە ئەنجوومەنى نوینەرانى عیراقدا و هەروەها قورساى و پیگەى خوى هەیە لە کەرکوک,ئەمە گەورە کردنى قەبارە و هیزى تورکمان نیە و بچوک کردنەوەى کورد نیە لە کەرکوک,ئەمە دیفاکتویە و دەبیت ئیمە خومان لەراستیکان لا نەدەین,بەلکو دەبیت ئیمە هەولى چارەسەکردنى ئەم ناکوکی و دوبەرەکیە بدەین.هەتا کورد دور بیت لە تورکمانەکان ئەوە کیشەکە بەردەوام دەبیت و تورکمانەکان بەرەو باوشى عەرەباکان هەلدین,هەتا کورد تورکمانەکان پەراویز بکەن, ئەوە چارەنوسى کەرکوک و ناوچە دابراوەکان یەک لا ناکرینەوە و هەمیشە دەبیتە مایەیى هەلگیراساندنى کیشە و گرفت وە باجەکەى هاولاتیانى ئەم ناوچانە دەیدەنەوە.

ئەگەر کورد لە رابردوو کارى لەسەر ئەوە بکرادیە کە هاوپەیمانیتى ببەستایە لەکەل تورکمانەکانى کەرکوک,ئەوە بیگومان دوخى شارى کەرکوک وەک ئیستا نەدەبو.بەلام دەسەلاتى کوردى تورکمانەکانى کەرکوکى بە دوژمن دەناسى و هیچ کات هەولى ئەوەى نەدا کە لە تورکمانەکانەوە نزیک بیتەوە , بەلکو هەمیشە خوى لە تورکمانەکان بە دوور دەگرد و هیچ کات هەولى پەیوەندیەکى سیاسى نەدا لە گەل تورکمانەکان.

ئەوەى ئەمرو کە تورکمانەکانى کەرکوکى والی کردوە کە ببنە هاوپەیمانى عەرب و بەرەى دژى کورد هەلبژیرن,دەرئەنجامى پەراویزخستنیانە لەلایەن هیزى کوردیەوە.

پیویستە هیزە کوردیکان لەم هەلو مەرجەى ئیستادا و لەم کاتە ناسکەدا هەولى چارەسەرکردنى ئەو هەلەیەى رابردووى بدات و کار بو ئەوە بکات کە پەیوەندیکى تەندروست و توکمە لەگەل تورکمانەکانى شارى کەرکوک دروست بکات,هەروەها هەولى ئەوە بدات کە هاوپەیمانى لەگەل بەرەى تورکمانى دروست بکات.

فەراموش کردن و پەراویز خستنى تورکمان لە کەرکوک خزمەت بە هیزە عەربیەکان دەکات و دەبیتە هوکارى چارەسەرنەکردنى کیشەى کەرکوک و ناوچە دابراوەکان.

پیویستە ئەو ترسەى لە ناخى تورکمانەکان هەیە برەوینینەوە و کار بو ئەوە بکریت کە هاوپەیمانیتى لەگەل بەرى تورکمانى بکریت و بەرى کوردى لە کەرکوک فەراوانتر بکریت بە بەرى تورکمانى.ئەو کات دەنگ و قەبارى عەربەکان روو لە داکشان دەکات و لەبەرامبەردا دەنگ و پیگەى کورد لە کەرکوک دەبیتە زورینەى رەها.

هەر کاتیک کورد توانى هاوپەیمانى لەگەل بەرى تورکمانى بکات ,ئەو کات ئەتوانین بلین کورد هەنگاوى ناوە بەرەو چارەسەرکردنى کیشەى کەرکوک و ناوچە دابراوەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە