بۆ ئه‌و گوڵه‌ی باخی دڵمان که هه‌رگیز ناوه‌رێت ..
Friday, 06/03/2009, 12:00
1312 بینراوە
ئه‌سته‌مه بۆ هه‌ر مرۆڤێک که باس له حیکایه‌تی مه‌رگی که‌سێک ده‌کات، یان سه‌رگوزشته‌ی خه‌زانی عومری که‌سێکی دی بۆ وانی دی ده‌گێڕێته‌وه ، زۆر دژوارتر و ئه‌سته‌متریش له‌وه ئه‌وه‌یه، که مرۆڤ چۆن بتوانێت گوزارشت له‌مه‌رگی ناوه‌ختی ئازیزێک یان نزیکترین که‌سی خۆی بکات، یان باشتره بڵێین میهره‌بانترین مه‌خلوقی ئه‌م گه‌ردونه که ئه‌ویش دایکه، نوسینی هه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کۆچی ناواده‌ی دایکمان، دڵمان ئاژن ده‌کات،ژیانمان ده‌باته‌وه لێواره‌کانی دۆزه‌خ،تروسکایی له کونج و که‌له‌به‌ری ماڵه‌که‌مان ڕاو ده‌کات.
ئێمه‌ش که هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له نوسینێکی وادا ، چه‌ند لایه‌نێکی ژیانی تایبه‌تی خۆمان باس بکه‌ین و له‌گه‌ڵیشیدا باسی هۆکاره‌کانی له‌ناوچونی دایکمان ڕون بکه‌ینه‌وه،مانای ئه‌وه نیه ئێمه حه‌زبکه‌ین هه‌مو ڕۆژێ زامه‌کانمان بکولێنه‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌م وتاره ئه‌وه‌یه،زیاتر به‌رچاوی خه‌ڵک ڕون بێت و که‌سانی بوده‌ڵه‌و هیچ له‌باراندا نه‌بوش نه‌توانن بازرگانی به خوێنی دایکمانه‌وه بکه‌ن
یان تۆمه‌تی جۆراوجۆر بده‌نه پاڵ ئێمه و باوکمان و خه‌ونه گوله‌کانیان خۆیان ئاسایی بهێننه دی،له بری ئه‌وه‌ی هاوخه‌مبن یان به هه‌ڵوێستی ئیجابی ، هه‌ندێک له‌و ته‌می خه‌م و خه‌فه‌ته بڕه‌وێننه‌وه ، که‌چی بێ له‌به‌رچاو گرتنی هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و ئینسانی هه‌ر ڕۆژه‌ی شتێک ده‌ده‌نه پاڵ له ناوچونی دایکمان، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیش، به‌وه‌ش دڵیان ئاو ناخواته‌وه،دێن تۆمه‌تی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی له‌ناوچونی دایکمان هه‌ڵده‌به‌ستن،ده‌یانه‌وێ بمانکه‌نه قوربانی حه‌ز و ئاره‌زوه نه‌خۆشه‌کانیان،له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه به‌باشمان زانی ئه‌م چه‌ند زانیاریه‌بخه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌رانی کورد به‌گشتی، ئه‌وانه‌شی به‌هه‌ر ناوێکه‌وه قسه‌و لێدوان ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕوداوه ده‌که‌ن ،هه‌مو لایه‌کیش ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له هه‌ر میدیایه‌کدا بێ پرسی ئێمه و به‌ده‌ر له ئێمه وه‌کو سه‌رچاوه‌ی زانیاری، هه‌ر کارێک بکه‌ن ئێمه به‌دواداچونی بۆ ده‌که‌ین و له ڕوی یاساییه‌وه لێی ده‌پێچینه‌وه.
یه‌که‌م: دایکی ئێمه له ڕوداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا گیانی له‌ده‌ست داوه،ده‌ستی هیچ که‌س و لایه‌نێکی سیاسی تێدانیه،وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س هه‌ن ده‌یانه‌وێت چۆنیه‌تی ڕوداوه‌که بده‌نه پاڵ دام و ده‌زگای سیاسی و حیزبی بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان پێبێننه نێو ناوان و نیشانی بده‌ن که ئه‌وانیش شتن و ده‌سه‌ڵات دژایه‌تیان ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌و که‌سانه نه له‌ڕابردودا هیچ بون و نه ئێستاش و هیچ له باراندانه‌بون بۆ خودی که‌سی خۆیان
دوه‌م:ئه‌وانه‌ش تۆمه‌تی نابه‌جێ ئه‌ده‌نه پاڵ باوکمان،که‌سانێکن ده‌یانه‌وێت به‌و بۆنه‌وه ده‌ست بخه‌نه نێو کار‌و باری خێزانی ئێمه‌وه، هه‌روه‌ها چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و موڵک و ماڵه‌ی ئێمه که چه‌ندین ساڵه دایک و باوکم به ڕه‌نجی شانیان په‌یدایان کردوه، چونکه چه‌ند ڕۆژ دوای ڕوداوه‌که که‌سانی بوده‌ڵه و نه‌فس نزم داوای ئاڵتون و خان‌و و شتی تریان ده‌کرد،له‌بری ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی ئێمه بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت که مه‌به‌ستی ئه‌و تۆمه‌تانه ته‌نها ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت که‌لێنی گه‌وره‌تر بخه‌نه ماڵه‌که‌مانه‌وه.
سێیه‌م: دوای ڕوداوه‌که دایکمان ده‌یان فه‌حسی جۆراوجۆری پزیشکی بۆکراوه، هه‌مو فه‌حسه‌کانیش ته‌نها ئه‌و ئه‌نجامه‌یان هه‌بوه که ئه‌و خۆی خۆی خنکاندوه، نه‌وه‌ک که‌سانی تر ده‌ستیان تێیدا هه‌بێت.
چواره‌م:هۆکاره‌که‌شی ڕون و ئاشکرا دیاره بۆ دایکمان وایکرد، ئه‌ویش ئه‌و هه‌مو فشاره ده‌رونیه زۆره‌ی چه‌ندین ساڵه له لایه‌ن براو دایک و خوشکه‌کانیه‌وه له‌سه‌ریه‌تی،چه‌ندین جاریش دایکم ئه‌و ڕاستیه‌ی لای زۆر که‌س درکاندوه وتویه‌تی هه‌ر جارێک که‌سه‌کانی خۆم ئه‌بینم به به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا، حه‌زده‌که‌م بمرم چونکه هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م،له کاتێکدا چه‌ند ساڵه هیچ یه‌کێک له که‌سه‌کانی دایکمان چه‌ند ساڵه هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌کیان له‌گه‌ڵ دایکمان و ئه‌ندامانی خێزانی ئێمه‌دا نیه،هه‌تا ئه‌و ڕوداوه‌ش که‌سیان نه‌یانزانیوه ماڵیشمان له کوێیه.
پێنجه‌م:زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین که‌م ژن و مێرد هه‌یه وه‌کو دایک و باوکمان هاوڕێیانه و خۆشبه‌خت ژیابن به‌یه‌که‌وه، تائه‌و کاته‌ش که سه‌فه‌ری کوردستانیان کردوه، له‌سه‌ر ڕای هه‌ردوکیان و ئێمه‌ش بوه که ماڵێکمان بچێته‌وه کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ساڵانه چه‌ندین سه‌فه‌ر ده‌که‌ین و به گشتیش هه‌مومان حه‌زمان له‌وێیه زیاتر، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سانێک ده‌ڵێن به پیلان دایکمیان بردۆته‌وه بۆ کوردستان.
شه‌شه‌م: ئێمه خۆمان هه‌مومان خوێنده‌وارین و ده‌رچوی کۆلێژ و زانکۆین، ده‌زانین به‌چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌بێت به‌دواداچون بۆ کاره‌ساتێکی وا بکرێت له‌ڕوی یاساییه‌وه،هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاشه‌وه کردومانه له کوردستان و به‌ریتانیا، بۆیه پێویست ناکات که‌سانی نه‌خوێنده‌وار و هیچ نه‌زان خۆیانمان لێبکه‌نه پڕۆفیسۆر و ته‌داخولی وه‌زعی ئێمه بکه‌ن.
له کۆتاییشدا ده‌ڵێین هیوادارین که‌س توشی هیچ کۆست و ناخۆشیه‌ک نه‌بێت،ئێمه‌ش ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین که خۆشه‌ویستی دایک و باوکمان گوڵێکی هه‌میشه گه‌شه و له دڵماندا ڕوێنراوه،بۆیه ڕێی تێناچێت که‌س بتوانێت ئه‌و گوڵه‌ی باخی دڵمان بوه‌رێنێت،به‌ڵکو تا ئێمه له ژیاندا مابین ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش هه‌رده‌مێنێته‌وه.
---------------------
تێبینی: دایکمان (ناسک ئه‌حمه‌د ڕۆسته‌م) ته‌مه‌ن 46 ساڵ بو،به‌یانی زو سه‌ری ساڵی 2009 له ژێر فشاری ده‌رونیدا له شاری سلێمانی خۆی خنکاند . ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه نوسراوه‌له لایه‌ن:هاوژین و هاوناز و ڕاز