کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ هه‌ڵگری جواز سفری عێراقی جۆری (س)ن

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ هه‌ڵگری جواز سفری عێراقی جۆری (س)ن و دانیشتووی ئه‌وروپان ئیتر چاوه‌ڕێی جواز سفری عێراقی جۆری (گ) یاخوود (أ) مه‌بن چونکه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باوه‌ڕ پێکراوه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یاندوین که‌ یه‌کسه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی پار و له‌سه‌ر داواکاری تایبه‌تی سه‌رۆکی عێراقی فیدراڵ بۆ (نوری مالیکی) ئه‌بێت هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌کی جواز سفری عێراقی جۆری (س) له‌ ئه‌روپا ڕابگیرێت که‌ ئه‌مه‌ش وه‌ک تۆڵه‌یک که‌ ئه‌بێت بکرێته‌وه‌ له‌ هاوڵاتیانی عێراقی په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌وروپا چونکه‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌نگیان به‌ حیزبه‌که‌ی ئه‌و نه‌داوه‌ و ئه‌بێت ئاوا سزا بدرێن.

بۆیه‌ هه‌ر له‌ ساڵی پاره‌وه‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌یکی جواز سفری عێراقی جۆری (س) سه‌فاره‌تی عێراقی له‌ سوید ڕاگیراوه‌ به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی جیهازی تایبه‌ت به‌ ده‌رهێنانی جواز سفری عێراقی جۆری (گ) یاخوود (أ) ئه‌که‌ن یاخوود به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هاتنی کادری تایبه‌ت به‌ به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ جیهازانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆیان بێت ......... ئێمه‌ له‌ ئێوه‌ ئه‌پرسین ئایا ماوه‌ی (۲) ساڵ به‌س نیه‌ بۆ هێنانی ئه‌و کادر و ئامێرانه‌ خۆ ئه‌گه‌ر له‌ پاره‌وه‌ به‌ پێ بکه‌وتنایه‌ڕێ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سوید ده‌مێک بوو گه‌یشتبوون!!!!!!!!!!!

جا بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ لێپرسراوان و کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌تی عێراقی و به‌ تایبه‌تی سه‌رۆکی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئه‌ڵێن به‌سه‌ ئیتر درۆ کردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاتی خۆتان و با وه‌ک باوکبن به‌رامبه‌ر هاوڵاتیه‌کانتان نه‌ک وه‌ک دکتاتۆر و به‌س ئیتر زوڵم و غه‌در کردن و زه‌وتکردنی مافی خه‌ڵک له‌ که‌مترین مافی خۆی که‌ جوازێکه‌ ئێمه‌ ئه‌پرسین بۆچی هاوڵاتیاتیه‌ک له‌ ئه‌وروپا ئه‌بێت (۲) ساڵ چاوه‌ڕێی جوازێک بێت و هه‌ر نه‌شیه‌نێ و به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌بێت که‌سوکارله‌ عێراق (۲۵) وه‌ره‌قه‌ واته‌ (۲۵۰۰) دۆلار بدات بۆی تا بۆی ده‌رئه‌که‌ن و بینێرنه‌وه‌‌ بۆ ئه‌وروپا تا بتوانن سفری پێوه‌ بکه‌ن !!!!! ئایا تا که‌ی دزی و بوچی جوازێک که‌ مافی هاوڵاتیه‌ ئه‌بێت به‌ پاره‌ پێی بفرۆشنه‌وه‌؟؟؟؟؟
بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ هه‌ڵگری جواز سفری عێراقی جۆری (س)ن و مافیان لێزه‌وتکراوه‌ له‌ نزیکترین کاتدا خۆیان ڕێکخه‌ن بۆ خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراقی له‌ ستۆکهۆڵم پایته‌ختی سوید بۆ داواکاری مافه‌کانی خۆتان و دانانی به‌ربه‌ستێک بۆ زوڵم و زۆرداری و ناحه‌قی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە