عه‌زیز وه‌یسی و ڕیکلام کردن بۆ لیستی دوو بنه‌ماڵه

Sunday, 05/07/2009, 12:00


عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵکی شاری جوانڕۆی کوردستانی ئێران و ماوه‌یه‌کی باشه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ گۆرانی گوتن.
له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ هۆی ئه‌دای سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ده‌رهێنان و حیندرحۆ کردن له‌ سه‌ر سه‌حنه‌و به‌رده‌م گوێگران و بینه‌رانی خۆیدا تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رنجی لاوه‌کانی به‌ لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌و توانیویه‌تی پوڵ و پاره‌یه‌کی باش کۆبکاته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ کاناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌بینین هیچکام له‌م کاناڵانه‌ گۆرانی عه‌زیز وه‌یسی ناخه‌نه‌ سه‌ر و تا ئێستا هیج که‌سێک ڕوخساری عه‌زیز وه‌یسی له‌م کاناڵانه‌وه‌ نه‌دیتووه‌! باشه‌ ناپرسن بۆچی؟؟!! ده‌زانم ئێوه‌ نازانن بۆچی و له‌به‌ر جی ئه‌و کاناڵانه‌ نایخه‌نه‌ سه‌ر. چونکه‌ بنه‌ماڵه‌ی عه‌زیز وه‌یسی یه‌کێکن له‌م بنه‌ماڵه‌ جاش و خۆفرۆشانه‌ی شاری جوانڕۆ ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌ براکانی عه‌زیز وه‌یسی له‌ ڕێزی جاشێتی و به‌ ده‌ستی پێشمه‌گه‌کانی کوردستان کوژراوه‌!!! دڵنیاستان ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ هیچ که‌س خوێنی برای خۆی له‌بیر ناکات ته‌نانه‌ت عه‌زیز وه‌یسیش.
له‌مه‌و به‌دوا خۆتان سه‌رپشک بن و چۆن چۆنی ئه‌م ڕیکلامکردنه‌ی عه‌زیز وه‌یسی لێکده‌ده‌نه‌وه‌ که‌یفی خۆتانه‌، من کۆتایی به‌ نوراوه‌که‌م دێنم جیتر نانوسم!!!
6.7.2009‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە