کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆی هەڵکوتانە سەر سەرای ئازادی تەنها بۆ بیربردنەوەی (٦٦)ەکەیە

Sunday, 13/03/2011, 12:00







دوای تێپەڕینی دووڕۆژ بەسەر ووتەکانی کەمال کەرکوکی لەپەرلەمانی کوردستان، هەموولایەکمان بەتایبەتیش ئەندامان وکادرانی یەکێتی چاوەڕێی وەڵامی فەرمی یەکێتی و ڕوونکردنەوەی زیاتر بووین لەمەڕ ئەو تەشهیرکردنەی سەرۆکی پەرلەمان هەروەك چۆن لەبەرامبەر لێدوانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن گەرماو گەرم دێنە وەڵام بەتایبەتیش هەواڵ ولێدوانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان،بێ دەنگی ووخەم ساردی لەبەرامبەرر وەها هەڵوێستێك کەپەیوەندی بەخودی حیزب وسکرتێرەکەی هەیە بۆتە هۆی تووڕەبوونی جەماوەری یەکێتی و دروست بوونی گومان لەمەڕ ئەو باسووخواسانەی باس لەچوونی یەکێتی بۆ ناوپارتی ئەکەن، لەگەڵ ئەوەی یەك دووبرادەری مەکتەب سیاسی لەگەڵ ئەوەبوون داوای ڕوونکردنەوە لەپارتی بکەن کەئەو ووتەیەی کەمال تەعبیر لەبۆچوونی پارتی ئەکات یاخود هەڵچوونی شەخسی سەرۆکی پەرلەمانەو وەڵامدانەوەیەکە لەبەرامبەر سووکایەتی پێکردنەکەی تاڵەبانی کەووتبوی کەمال کابرایەکی گەمژەیە ،نەدکتۆرە ونەکەرکوکیشە

کەمال کەرکوکی جیا لەوەی وەڵامی تاڵەبانی دایەوە لەلایەکی ترەوە ئەو قسەیەی کەکردی زۆر لەوەزیاتر هەڵدەگرێ قسەی لەسەربکرێ کەداهاتوو ئاشکرای دەکات بەڵام تەنها ئیشارەت بەوە دەدەین کەبە تەوجیهی سەرووی خۆی ئەمەی درکاند وبۆ مەبەستێکی گەورەو تایبەتی خودی سەرۆکی پارتیش بوو.تاڵەبانی مام ڕێوی سیاسەت بۆڕەواندنەوەی نێوخۆی یەکێتی وبەتایبەتیش سەرکردەکانی هات وئەم سیناریۆیەی داڕشت وئامادەکاری سەرکەوتنیشی بۆدابین کرد ، بۆ سەرکەوتنەکەشی ئەوە نێوخۆی یەکێتی بڕیاری لەسەر ئەدات کەتاچەند کاریگەری دەبێ لەسەریان ولەبیریان دەباتەوە یان تووڕەییان تاڕادەیەك کەم دەکاتەوە،بەڵام بۆ شەقامی کورردی تاڕادەیەکی باش دەورو تەئسیری خۆی کردو هەموویانی سەرقاڵ کرد بەم هەواڵ وسیناریۆ تازەوە

دەبێت هەموولایەکمان ئەوڕاستیە بزانێ کەداگیرکردنی سەرای ئازادی جیا لەوەی سەرلەنوێ بیرخستنەوەی کوشتارەکەی بەردەم ئەمنە زەردەکەیە ،لەلایەکی تریشەوە داگیرکردنی دوا سەکۆیەکە کەمیللەت بتوانی هەم فشارەکانی بۆ سەردەسەڵات زیادبکات ،هەم لەوێوە دەنگی بەتەواوی چین وتوێژەکانی خەڵکی شار بکات ،سەرای ئازادی بەرهەمی خوێنەو بەخوێنیش نەبێ چۆڵ ناکرێ دەسەڵاتیش دڵنیایە ئەم جارەیان خوێن ڕشتن واتای ڕاگەیاندنی مەرگی خۆی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە