كێشەكان كەى چارەسەر ئەبن؟
Sunday, 09/03/2014, 12:00
1738 بینراوە
كێشەكانى نێوان هەرێم و بەغدا: دواى هەڵبژاردنەكانى مانگى چوار.
كێشە ناوخۆییەكانى ناو یەكێتى: دواى چاكبوونەوەى مام جەلال.
كێشەى نەبوونى شیرى مناڵ لە بایعى: دواى ئەوەى منداڵەكە 18 ساڵى تەواوكردو بڵوغ بوو.
كێشەى ئەتۆمى ئێران: دواى ئەوەى شتێكى لە ئەتۆم موهیمتر ئەدۆزرێتەوە.
كێشەكانى بەرشەلۆنە: ئەگەر هاتوو بەقودرەتى قادر ریاڵ دوو یارى لەسەریەك دۆڕا.
كێشەى چاڵ و چۆڵیى جادەكان: ئەگەر مەنتیقە ێناعیەكە لەبەرئەوەى فریاى چاكردنەوەى سەیارەكان ناكەون، خۆپیشاندان بكەن.
كێشەى درزى دیوارى مەكتەبەكان: لە 15/9ى هەموو ساڵێك بەدواوە كاتیەتى.
كێشەى كوالیتى كۆنترۆڵ: پشت بەخوا هەركات توانییان كۆنترۆڵى كوالیتى بكەن.
كێشەى پێكنەهێنانى كابینەى نوێ: دواى ئەوەى 3 لایەنەكە بوونەوە بە ئۆپۆزسیۆن.
كێشەى كۆپیكردنى سیدى هونەرمەندان: بریا كێشەمان هەر ئەوە بووایە.
كێشەكانى تونێلى ئەزمڕ: بۆ ئەو تونێلە عەیبى چیە؟ هەیەتى؟ دە فەرموو بە لۆفەكانا سەركەوە.