کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كێ ركابەرى مەسعود دەبێت؟؟

Wednesday, 26/06/2013, 12:00

1554 بینراوە






وادەى دیاریكردنى كاندید بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم هەمووى چەند رۆژێكى ماوە،بەڵام تاكو ئێستا جگە لەمەسعود بارزانى هیچ كەس و لایەنێك بەفەرمى خۆى بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكردوە،ئەمەش ترس و نیگەرانى و دڵەراوكێى لاى میللەت دروست كردوە،كە زۆر گومان دەكرێت،جارێكى دیكە مەسعود وبنەماڵەكەى بۆ ماوەى چوار دانە ساڵى دیكە، بێنەوە مەیدان ،ئەمجارەش كوڵێك نەهامەتى و دەردی سەرى و میحنەت و عەزابمان بۆ بكەنە دیارى.
شتێكى زۆر سەیر و عاجباتیە،تەواوى لایەنەكان، لەسەرو هەموشیانە ئۆپۆزسیۆن،ماوەى پێشووكردیانە دەنگ وهاوار و گفتوگۆى گەرم،تا رێگە نەدرێت جارێكى دیكە مەسعود ببێتەوە كوێخاو سەرۆكى بەناوهەرێم، ئەمجارەش دەردوبەڵامان بۆ بكاتە دیارى.هەمو وامەزندەمان دەكرد، كە بۆ ئەوەى لووتى مەسعود و پارتەكەى بشكێت و توشى گەورەترین نەكسە و شكان و دۆڕان بن، ئۆپۆزسیۆن بەگەورەترین وبەتواناترین كاندید روبەروى مەسعود دەوستێتەوە،كە ئەمەش خواست و ویست و ئومێدى زۆرێك لە جەماوەرى كوردستان بوو.هەموو چاوەڕوانى ئەو موفاجەئەو سەركێشیە بووین،بەڵام نەهاتنە مەیدانى ئۆپۆزسیۆن و، نەبوونى هیچ ركابەرێكى بەهێز لەهەمبەر مەسعوددا،تەواوى خەڵكى كوردستانى بێ ئومێد و هەناسە سارد كردوە.بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ كە هەموو دەزانین مەسعود وپارتەكەى ،جگە لەدرۆ و قسەى باق وبریق و پارەى دزراو ،كەمترین كەسیان لەدەور ماوە،ئەوەشى كە لەپشتیەتى وبۆتە زۆڕنا ژەنى كۆمەڵێك كۆیلە و كاسە لێسى وەك فازڵ بەشارەتى و عەبدولوەهابە سەرخۆشن . دەنا وەكو تر پارتى بۆخۆشى چاك چاك دەزانێت سەنگ وقورسایى كە هەرچەندێك نەیبووە، وەك جاران نەماوە وخەریكە بەڕەكە لەژێر پێیدا دەردەهێنرێت.
گەر ئاگاداربن، رۆژانە راگەیاندنەكانى پارتى و دەهۆڵ كوتەكانى مەسعود كەوتونەتە، بانگەشەى چەواشەكارانە و لەخشتە بەرانە،دەڵێن گوایە،بۆ سەرۆكایەتى هەرێم هیچ كەسێك ناگاتە ئاستى مەسعود،بۆیە تاكو ئێستاهیچ لایەنێك جورئەتى ئەوە ناكات كاندیدى خۆى دیارى بكات،ئەمە بۆخۆى گەورەترین تەحەدا و شەڕى راگەیاندنە لەبەرامبەر نەیارانى پارتى و ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتى،چاكترە ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەو مەبەستە قسەى خۆى هەبێت ،هەرچى زووترە كاندیدێكى بەهێز و بەتوانا و لێهاتو دیاربكات، ئەوان ترس بخەنە دڵى مەسعود و پارتیەوە و، لەئێستاوە نوقڵانە و مژدەى نەمان و لەناوچونیان بۆ لێ بدەن.بەوهۆیەشەوە هێز و ورە و ئیرادە و باوەڕ بۆمیللەت دەگێڕدرێتەوە.میللەت بەرى چاوى رۆشن دەبێت و، ئەو دەمە بەراورد دەكات لەنێوان مەسعود وئەو كەسەى كە ركابەریەتى ،بێگومان سەرئەنجامیش هەر پارتى و مەسعود شكست دێنن،بەڵام بەو مەرجەى كاندیدەكە كەسێكى لێهاتو و لێوەشاوە بێت، نەك وەكو هەڵبژاردنى پێشوو،كە بەهەموو كەموكوڕیەكانیەوە كارو هەنگاوێكى باش بوو، ئەو دەرگایە واڵاكرا كە خەڵك ترس و بیمى لە مەسعود و یەكێتى وپارتى بڕوێتەوە، ئەوەبدەن بەگوێى مەسعود و دەسڵاتدا، دا كە لەمەولا ئیدى خەڵك چاوى كراوەتەوە ،بەهەموو زوڵم ناهەقى و پاوانخوازیانە رازى نابێت،قسەم لەسەر ئەو لایەنە نیە ئەوە بۆخۆى كارێكى تابڵێى پیرۆز و بەرچاو و كەم وێنە بوو، گەرچى كۆمەڵێك كەسایەتى هاتنە ناو گەمەكەوە،كەبۆخۆشیان چاك دركیان بەوە دەكرد، كە ئەنجامى باش و سەركەوتن بەدەست ناهێنن،بەڵام هەر سور بوون لەسەر ئەو بەشداریە،كە تەمەنامان دەكرد لەبرى ئەو بەڕێزانە،كۆمەڵێك كەسایەتى دیار و ناسراو وبەتوانا بونایە، هاوكێشەكەیان بەسودى میللەت و ئۆپۆزسیۆن یەكلا بكردایەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەنجامەكە وانەكەوتەوە،ئەمەش بۆخۆى چانسێكى باشى دا بەمەسعود،لەولاشەوە خەڵكى كوردستانى توشى نائومێدى و مەلەل كرد، كەوا شیمانەیان دەكردكە جگە لەمەسعود كەسى دیكە شیاوى ئەو پۆستە نیە و ناتوانێت دەنگى تەواو بەدەست بێنێت بۆ ئێستا و ئایندە هەر پارتى ومەسعود سەرگەورەى ئێمە دەبن ئەوە دەبێتە شتێكى حىتمى.
ئەگەر بهاتایەو هەڵبژاردنى پێشوو ، ركابەر و كاندیدى بەتوانا و خاوەن پێگەو جەماوەر ببونایەتە مونافیسى مەسعود ،ئەگەر سەریش نەكەوتایە بەسەریدا ،ئەوا جیاوازى نێۆانیان زۆر نەدەبو، بۆ ئێستاش دەبوە پاشخانێكى باش و،واى لەخەڵك وئۆپۆزسیۆن دەكرد كە بەگوڕتربن بۆ یەكلاكردنەوەى ئەو پرسە چارەنوس سازە،بەدواى باشترین و شیاوترین كەسدا بگەڕێن تا كۆتایى بەحوكمى بنەماڵە بهێنن..
من زۆر دەترسم كە هەمان سیناریۆ و ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوو دوبارە ببێتەوە، ئەمجارەش ئۆپۆزسیۆن و لایەنەكانى دیكە نەتوانن هێچ لەمەسەلەكە بگۆڕن،وەكو جاران مەسعود، یان جامانە سورێك ببێتەوە بەدەمڕاستمان.تا چوار ساڵى دیكە هەمان تاس و حەمام بێت. ئێمەش جگە لەنارەزایى دەبڕین و رەخنە گرتن هیچ چارێكمان نابێت.
چاكترە هەرچى زووترە و دەرفەت ماوە، ئۆپۆزسیۆن كاندیدى خۆى دیارى بكات و پێمان بناسێنێت، خوازیارم كە ئەو كەسە جێگەى متمانەو باوەڕى میللەت بێت ، زۆر زۆر دڵنیا بێت كە مل بە مەسعود كەچ دەكات.ناخوازم ئامۆژگاریى نەیاران و ئۆپۆزسیۆن بكەم بەڵام هیواخوازم كە، سودیان لەهەڵە و كەموكوڕى و ناتەوایەكانى پێشوو وەرگرتبێت،بەخۆیاندا بچنەوە وەئەم مەسەلە چارەنوس سازە بە ئاسانى گاڵتە وەرنەگرن و ،وەك جارى پێشوو نەكەن .چونكە بمانەوێت یان نا باڵادەستى و مانەوەى دەسەڵات لەو پێگەیەدا چەندێك بەهۆى فرتو فێڵو دیكتاتۆریەت و زۆرە ملێى و خۆسەپاندنى ئەوانە، نیو هێندەش بەهۆى هەڵەو كەموكوڕى و ناتەواوى وناتەبایى وكەم ئەزمونى خۆمانە
با كاندیدى سەرۆكایەتى كەسانێك بن كە لاى میللەت و جەماوەر ، تەنانەت یەكێتى وپارتیش جێگەى متمانە بن،خۆ ئەگەر وەكو پێشو كۆمەڵێك كەسایەتى (لەگەڵ رێزم بۆ خۆیان وخەبات و هەڵوێست و كەسایەتیان)، نەتوانن ببنە ركابەرى مەسعود،ئەوا خۆنەدان لەقەرەى ئەو كارە زۆر باشترە،چونكە ،ئەوكاتە بێگومان بە تەزویر و فرت وفێڵ و پارە و ئیمتیاز ،هەرمەسعود دەبێتەوە فس فس پاڵەوان، ئەوكاتە پارتى هێندەى دیكە شێت گیر دەبێت، ئەوەى كە ئەوسا نەیكردوە ئەمجارە بەزیادە وە دەیكات،هاوكات ئۆپۆزسیۆن و نەیارانیش دوچارى بێ باوەڕى ومتمانەو لەدەست دانى پێگەى خۆیان دەبن.رێگەیەك نامێنێتەوە بۆ خۆ قوترا كردن لەو بەرپرسیارێتیە




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)