کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عەلی باپیر دەڵێت ترێی سپیی و کاڵەکم لەگەڵ پێغەمبەردا خوارد!

Sunday, 22/12/2013, 12:00

4111 بینراوە


ئیسلام و ئاینی ئیسلام لە کوردستاندا بەهۆی ئەم رابەر و مەلا بێ عەقلانەوە لەشکستییدایە. ئەمە قسەی منە و ئەو مانایەش نادات کە بمەوێت خۆم وەک هەوادارێکی حیزبە ئیسلامییەکان خەمی خۆم  بەو شکستییە پیشان بدەم، دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە کوردبوونم لەسەر هەموو پیرۆزییەکەوە دادەنێم و هەنوکە و بۆ پاشەڕۆژێک رزگاری میللەتەکەم لە دەست نەهامەت و دواکەوتوویی و ئەم جۆرە کەسە پیس و ناپاکانە لە پێش هەموو شتێکەوە دەبینمەوە.
ئەم چەند دێرەم بۆ نووسینەکەی پێشووم زیاد کرد، ئەویش هاوکات بوو بەو روونکردنەوەی عەلی باپیر کە لەسەر ئەم نووسینەم داوێتیی و لە هەمان کاتدا ئەو قسە بێمانایەی کە مەلایەکی تر بە ناوی مەلا عەلی کەڵەک کردوویەتی و  دەڵێت گوایە میزخواردنەوە چارەسەری نەخۆشییە پیسەکان دەکات، من دەڵێم  برایانی ئیسلام تا دەتوانن خۆتان لەم ساختەچیی و کەڵەکچییە ئیسلامیانە دوور بخەنەوە، ئەوانە ساویلەکیی ئێوە و بێدەنگیتانیان رامکردووە، وای کردووە ئەم جۆرە قسە خراپ و ناشرینانە لە دەمیان بێتە دەرێ و ئێوەی پێ فریو بدەن.. چ کارەساتە تاکی کورد ئەوەندە سووک بکرێت و میزی دەرخوارد دەدرێت، هەرچیی سوکایەتییە پێی دەکرێت، کەچی هەموو بێدەنگن و متق ناکەن!
****************************
هەروەک چۆن سەرانی پارتیی و یەکێتیی سیاسەتیان ناشرین کردووە، ئامانجی گەلێکیان کردە خەون، دەستکەوتیان کردە بازرگانی، بەرهەمی قوربانی ئەو گەلە بووە ویستی کۆمەڵیک چەتەی شاخ، کە هاتنەوە شار بوونە مافیای نەوت و دۆلار، ئاواش کۆمەڵیک ریش درێژ و نەزان، کۆمەڵ و یەکگرتوویان دروست کرد، بەناوی ئیسلامەوە، ئیسلامیان گوماناوی کرد، بە قسە و خوتبەی ناعەقلانی کۆمەڵگای کوردیان گەراندۆتە دواوە و لە پاڵ ئاینی ئیسلامدا، بە فیت و پلانی سعودییە و ئیران و تورکیا پەیامی ئاینییان کردە ئامرازێک بۆ ئەوەی، ئەو وشیاریی و عەقڵە کەمەی لە ناوماندا ماوە، ئەوەش لە رێگای ئەمانەوە نەهێڵن.

رۆژنامەی (Jyllands-Poste)ی دانیمارکی لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٥دا چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی بڵاوکردەوە، ئەم وێنانە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەتی لە ئیران، لیبیا، پاکستان، لوبنان و سوریا لەگەڵ دەیان وڵاتی ئیسلامی تر، ناڕەزاییەتییەکە بەتەنها لەسەر خودی کاریکاتێرەکان نەبوو، بەڵکو لەسەر ئەوەش بوو، کە لە ئاینی ئیسلامدا نابێت وێنەی پێغەمبەری ئیسلام بکێشرێت، هیچ هونەرمەندێک بۆی نییە هەوڵ بدات وێنەیەکی ئاوا بە خەیاڵییدا بێت و تابلۆیەکی لێ دروست بکات، وێنەکێشان حەرامە، هەروەک چۆن تالەبانەکان ئەوەیان لە ئەفغانستان پیادەکرد. لە ئیسلامدا رێگا نەدراوە وینە و پەیکەر بکێشریت، وەک دەست دەستتێوەردان وابووە لە کاری خودا، بەلام یۆنانییەکان و رۆم و ئیسپانی و فەرەنسی و ئەوروپییەکان، وێنەی پاشا، شاژن و کەسە ناودارەکانی ئەو سەردەمەی خۆیان کێشاوە، تا ئیستاش لە ئاینی ئیسلامدا رێگاپێنەدراوە وێنەی پێغەمبەری ئیسلام بکێشرێت، پرسیاری ئێمە لێرەوە دەست پیدەکات، باشە ئەگەر ئەمە کوفر و حەرام بێت،  ئەی بۆ کوفر و حەرام نەبێت، ئەگەر یەکیک بڵێت لەگەڵ خوادا قسەم کردووە، یان لەگەڵ پێغەمبەردا دانیشتووم و میوەم خواردووە؟ تا چەند ئەم جۆرە خەوە دروستکراوانە دەچنە خانەی حەرامەکانی ئاینی ئیسلامەوە؟ باشە بۆ دەبێت گوناح و تاوان بێت هونەرمەندێک وێنەی پێغەمبەر بکێشێت، کەچی خەوێکی عەلی باپیر کوفر و گوناح نەبێت، بەتایبەتی ئەم کابرایە زوو زوو خەو بە خواوە دەبینێت و قسەی لەگەڵدا دەکات وەک هاوڕێ و هاوپیشەی خۆی تەماشا و بچوکی دەکاتەوە دەیخاتە ئاستی مرۆڤبوونەوە؟! یان بۆ دەبێت رێگاپێدراو بێت، کەسێکی وەک عەلی باپیر بڵێت لەگەڵ پێغەمبەردا  کالەک و ترێم خواردووە، کە هەموو دەزانین درۆ دەکات و ساختەچییە!؟

 عەلی باپیر یەکێکە لەو کەسانەی بە ریشێکی درێژەوە، دەستخوێناوی بە خوێنی برا و دەیان کەسی تر، دەستپیس بە دزینی سامانی گەل و وڵاتەکەی، ئەم کەسە بەو دەستە پڕ تاوان و پیسانەیەوە، چۆن دەبێت لێی قبوڵ بکرێت، کە دەڵیت ترێم بۆ محەمەد (د.) داناوە؟! ئایا دەچێتە عەقلەوە پێغەمبەری ئیسلام لەگەڵ کەسێکی ئاوادا بە خەویش بێت دابنیشێت، بزانێت کە عەلی باپیر برایەکی خۆی کوشتووە قبوڵی بکات بڵێت هەڵسە با بچیت بۆ جیهاد و خەڵکی بکوژین؟! قورعان کە کتێبی ئیسلامە، واتە دیالۆگ و قسەکردن و قەناعەت پێکردن، تا لەو رێگایەوە بڕوابوون بە ئاین بەهێزتر بکات، ئەمە بۆ کەمکردنەوەی رۆڵ و گەیاندنی پەیامی قورعانیشە، نەک بۆ کوشتن و بڕین، عەلی باپیر پێغەمبەریش دەکات بە هاوشانی خۆی و رایدەکێشت بۆ کوشتن و بۆ جیهاد! ئەمە پەیامیشە بۆ راکێسانی گەنجانی کورد کە لەگەڵ پێغەمبەردا بچن لە سوریا خۆیان بە کوشت بدەن و کورد بکوژن، کاتێک عەلی باپیر دێت و دەڵیت لەگەڵ پێغەمبەردا خۆمان پێچایەوە چووین بۆ جیهاد، ئەمە جگە لە سوکایەتییکردن بە ئیسلام و کەمکردنەوەی پلەی پێغەمبەری ئیسلام نەبێت، دەبێت چ مانایەکی تریش بگەیەنێت؟! عەلی باپیر خۆی دەخاتە ریزی پێغەمبەرەوە، هەڵبەتە ئەگەر بۆی بلوێت و خەڵکی ساویلکە لێی بکڕیایە، ئەوا دەیگوت لە خەومدا خوا داوای لێکردووم جێگای پێغەمبەر بگرمەوە و توویەتی تۆم کرد بە محەمەدی مەهدی!

ئەگەر ئێمە لەو خەوە وردبیتەوە و عەقلی ئەمیری کۆمەڵەی ئیسلامیی، بە هاسانی دەخوێنینەوە، دەزانین ئەم کابرا ریشنە بەدوای چییەوەیە، دەزانین چۆن بیر دەکاتەوە! خەوێک دەگێڕێتەوە، کە لە خەو ناچێت، ئاخر خەوبینین ئەوەندە ئاستەمە کە خەبەرت بوویەوە ئاوا بە وردی بتوانیت وەک دنیایەکی راستەقینە رەنگ و بۆن و وردەکاریی ئەو سروشتەی لە کاتی بەئاگابووندا لەبیردا بمێنێتەوە و بتوانیت بیگێڕیتەوە! عەلی باپیر چونکە کەسایەتیەکی درۆزن و تەزویرە لەسەر حسابی ساویلکەیی خەڵکی ئەم پلە و پایە ئیسلامییەی بۆ خۆی پچڕیوە، بۆیە زوو زوو  درۆ و خەو دروست دەکات، ئەم درۆیە دەخاتە ناو بازاڕ و مزگەوتەکانەوە، تا سەڵاوەتی بۆ لێبدەن، گوایە چەند جاری تر لە خەوەکانییدا ئەم چۆتە لای پێغەمبەر، ئەمجارەش پێغەمبەر وتوویەتی عەلی باپیر زەحمەت مەکێشە، من دێمە  لات. بۆیە چۆتەوە حزوری ئەم پیاوە موبارەک و پیرۆزە. عەلی باپیر لەو پلە و پۆستەی کە بە خۆی داوە وەک ئەمیری کۆمەڵەی ئیسلامی، بە دوای زیاترەوەیە و خەون بە دەسەلاتیی گەورەترەوە دەبینێت، دەیەوێت بە شێوەیەک لە شێوەکان ببێتە مەرجەع و گەورەتر بێت، بۆیە بە خەیاڵ ئەمەی دروست کردووە و خۆی کردووە بە هاوشانی پێغەمبەری ئیسلام.

عەلی پاپیر کە ناوی خۆی ناوە (ئەمیری کۆمەلەی ئیسلامی)، بەو ریشە درێژەیەوە، هەر شتێک بێت، تەنها ئیسلام نییە، فێڵباز و بازرگانێکی ئاینییە، قسەی زۆر لەسەر ئەم کابرایە کراوە، کە کاتی خۆی کاری بۆ رژێمی بەعس کردووە، جگە لەوە وەک بەزمانی خۆی ددانی پێداناوە، برایەکی تەسلیم کردووە و کوشتوویەتیی، لێرەدا  بۆ خۆی دەوری دادگا و ئاین و سەرۆک عەشیرەت و هەموو شتێکی تری بینیوە، چونکە هیچ کەسێک تاوانبار نییە، تا لە دادگادا تاوانەکە بەسەریدا ساغ نەبێتەوە، ئەم لە ترسی رزگارکردنی پێستی خۆی براکەی خۆی کوشتۆتەوە، کردوویەتی بە قوربانیی، ئەمە لایەنی خۆپەرستییشی تێدایە، لە ئاینی ئیسلامیشدا رێگانادریت بەو شیوە و بەربەریانە حوکمی کوشتنی بۆ دەربکەیت، ئەوانەی کە ئیسلامی راستەقینەن، دەبێت لەسەر ئەمە ئەمیرییەکەی لێبسەندنەوە، ئەمە لە ئاینی ئیسلامدا گەورەترین تاوانە، جگە لەو تاوانانەی سەرەوە ئەمیری کۆمەڵەی ئیسلامی دزی دەکات و خۆی دەوڵەمەند کردووە و بە ناشەرعی بۆتە خاوەنی ملیۆنەها دۆلار، لە ئاینی ئیسلامدا دەبێت عەلی باپیر دەستی ببڕێتەوە چونکە ئەمە دزییە و دزی گەورەی ئەنجام داوە، خواردنی سامان و پارەی میللەت، لەگەڵ گەورەترین و خیانەتکارتین دەسەڵاتدا هاریکاریی دەکات، رابەرێکی ئیسلامی دەبیت هێندە خاوێن بێت، خۆی لە تاوان و گوناح بە دوور بگرێت، عەلی باپیر نەک تەنها ئەمە بەڵکو کار بۆ ئیتیلاعاتی ئێرانیش دەکات، عەلی باپیر کابرایەکی جاسووسە و سەر بە ئیتیلاعاتە، خوا و پێغەمبەر دەزانیت لە ژێرەوە چەندین تاوان و کاری ناشرینی تری ئەنجامداوە، خەڵکی ساویلکە و ئیسلامی راستەقینە فریودەدات.

من داوای لێبوردن لە خوێنەر دەکەم کە بەو زمانە توندە ئەمە دەنووسم، چونکە گێرانەوەی خەوەکەی عەلی باپیر هێندە کۆمیدیا و ترسناکە، منی ترساند و توورە کردووە، گەیاندمییە ئەو بڕوایەی کە ئەم خەوەی دیوێتی، دیوێکی تری عەلی باپیرە کە بازرگانی بە خوا و بە پێغەمبەر و ئاینی ئیسلامەوە دەکات، چونکە لە خەوەکەیدا پێغەمبەری زۆر بچووک کردۆتەوە بۆ نمونە دەڵێت:
 (بە روخساری خێزانم ووت: ئەو ترێیە بێنە با دایبنێین بۆ پێغەمبەر (د.) و هاوەلانی، ئەویش وتی: ئاخر ئەو ترێیەمان بۆ دایکت کڕیوە، چونکە دایکت بڕیارە میوانمان بێ،).
ئەگەر خوێنەر لەمە وردبێتەوە، دەزانێت دایکی لە پلەی یەکەم و  پێغەمبەر بە پلەی دووەم داناوە. ئەم خەوە هەرچەندە راست نییە و دروستکراوی عەلی باپیر خۆیەتی، بەلام لە روویی دەروونناسییەوە، جۆری بیرکردنەوە و عەقڵی عەلی باپیر نیشان دەدات. پرسیاری من بۆ ئەو خەوەی عەلی باپیر ئەوەیە، ئایا ئیسلامی راستەقینە، تا چەند بڕوا بە خەوەی عەلی باپیر دەکەن؟! ئایا قبوڵی دەکەن پێغەمبەری ئیسلام بچێتە خەوی کابرایەکی پیاوکوژ، دز و شەریکە دزی مافیای کوردیی، پیاوی ئێران و جاسوسی ئیتیلاعات، ئیسلامێکی مرتەد و درۆزن!  وەلامی ئەو پرسیارانەم بدەنەوە و منیش لە خوارەوە خەوەکەیتان بۆ دەنووسمەوە:
********************************
عەلی باپیر دەڵێت، لە خەونمدا پێغەمبەر (س) بووە میوانم و منیش میوەم بۆ دانا و هەردووکمان پێکەوە میوەکەمان خوارد و دواجار پێکەوە رۆیشتین بۆ جەنگ و جیهاد."
عەلی باپیر خەوەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت:"دوو جار خەوم بە پێغەمبەر (س)ەوە بینیوە، کە جاری دووەم لە ساڵی 1986 گەییشتمە خزمەتی و خەونەکەشم بەم شێوەیە: لە خەونمدا پێغەمبەر (س)ی خواو کۆمەڵێکی زۆر لە هاوەڵانی بەڕێزی،"خویان لێ رازی بێ" میوانم بوون، ئینجا ئەو خانووەی لە گوندی گەڵوو تێیدا بووین چوار ژوور بوو، هەموو ژوورەکان لە هاوەڵان پڕ بووبوون، پێغەمبەر (س)ی خوا، ئەو ژوورەی کە کتێبخانەکەمی تێدا بوو کە ژووری میوانان بوو، تەشریفی لەوێ بوو، دیارە زۆرێک لە هاوەڵانی بەڕێزیشی لەوێ دانیشتبوون، بەلام بێجگە لە پێغەمبەر (س)ی خوا کەسم لێنەدەناسین."
*************************
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، باس لە میوە خواردنی خۆی و پێغەمبەر (س)(د.خ) دەکات و دەیگێڕێتەوە: "من خەونەکەم وا بینی کە ئەوان تەشریفیان هاتبوو و دانیشتبوون و منیش راوەستابووم خزمەتم دەکردن، لەگەڵ هاوسەری رەحمەتییم روخسارخان- دا،پێمووت: خاتوون مەلاژن، ئەو ترێیە بێنە با دایبنێین بۆ پێغەمبەر (س) و هاوەلانی، لە خەونمدا ترێی سپیمان هەبوو، خیزانیشم وتی: ئاخر ئەو ترێیەمان بۆ دایکت کڕیوە، چونکە دایکت بڕیارە میوانمان بێ، منیش وتم: باشە ها ئەوە یان یازدە پەنجایی بوو یان یازدە دینار بوو" وتم : ها ئەوە پارە دوایی دایکم هات ترێی بۆ بکڕە، بەڵام ئەوەیان بێنە جارێ ئێستا دایبنێ، ئەو جار خێزانم وتی: پێموایە ئەو میوەیەی شایستەی پێغەمبەر (س)ی خواو و هاوەڵانی نییە، واتە: پێم لەوان ناوەشێتەوە و ئەوان میوەی جوانتریان قابیلە."
**********************************

تکایە یەکێک خەوەکان وەربگێڕێتە سەر عەرەبی، تا بزانین شارەزایانی ئیسلام لەو باریەوە چۆن تەفسیری ئەو خەوەی عەلی باپیر دەکەن!؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)