ئایا تاڵەبانى وەك مەلا مستەفا ئاش بەتاڵ دەكات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
Thursday, 21/05/2009, 12:00
3533 بینراوە
هەموومان دەزانین كە مەلا مستەفا ڕەحمەتى ئاش بەتاڵى بە شۆڕشى كورد كرد چ زەبرێكى كوشندەى لە گەلى كورد دا،لە كاتێكدا كە كورد خاوەنى چەندین هەزار پێشمەرگە بوو، ئاش بەتاڵیش بە یەكێك لە گەورەترین هەرەس دادەنرێت كە لە مێژوودا بەسەر گەلى كورد هاتووە، لە بەر نەفامى و بێ ورەیى سەركردەكانى ئەو كاتى كورد ئەو خیانەتە گەورەیەیان لە گەلى كورد كرد و هەموو كوردیان تسلیم بە گورگە دڕندەكانى كورد كردەوە ، لە دواى هەرەس تاكە ئومێدى گەلى كورد یەكیتى بوو (یەكێتى یە دڵسۆزە، دوژمن بەزێنە پۆڵایینەكەى جارانى خەڵك نەك یەكێتیە ملكەچە گەندەڵە پارتیەكەى ئێستاى مەلا كەمتیار و ئازادە داوینپیس و ئەرسەلانى بەرپرسى ژوورى فیاگرا و سعدیە فایلدارەكەى ئێستا) ئەو یەكێتیەى كە بە هەژارى لە لایەن چەند شۆڕشگێڕێكى ورە پۆڵاینى بە ئەزموون دامەزرا كە خاوەنى چەندین داستانى بێ وێنە،خاوەنى شەهیدیكە وەك مامە ڕیشەیە، خاوەنى بەشێكى زۆرى ئەم دەستكەوتانەى ئێستاى گەلى كوردە، كە خۆى خزاندە ناو دڵى هەموو دڵسۆزێكى كورد، هەموو ماڵێكى دڵسۆز، كەچى ئەو یەكێتیە بەدەستى چەند كەسێكى دز و هەڵپەرست و خۆویستى گەندەڵەوە وا بووە بە كۆیلە و زەلیلى دەستى گەورەترین خائین و دكتاتۆرترین و گەندەڵترین حزب لە كوردستان كە پارتى یە،ئەو بەرژەوەندیە شخسیانەى تاڵەبانى و پیاوەكانى، یەكێتیان بەم بارودۆخە گەیاند كە جێى نارەزایى سەرجەم (كادیر و ئەندام و پێشمەرگە و دۆست و لایەنگران)ى دڵسۆزى كورد یەكێتى یە، ئەوەتا تاڵەبانى بە تسلیم بوونى بەپارتى و دابەزینى حزبەكەى (یەكێتى یە عادیە تقلیدەكە) بە یەك لیست لە گەڵ پارتى لە هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمانى كوردستان، دەیەوێ مەرگى هەتا هەتایى یەكێتى ڕابگەیەنێ و وەك مەلا مستەفا مێژویەك بۆ خۆى تۆمار بكات لە ئاش بەتاڵكردن بە یەكێتى، ئەویش بۆ جاریكى تر حكومەتى كوردستان بكەوێتەبن دەستى بنەماڵەى بارزانى خیانەتكارى دوژمن بە گەلى كورد و خاوەنى گەورەترین خیانەت لە مێژووى كوردستان كە 31ى ئابە.
تاڵەبانى كە دەزانێت عومرى مەڕێكى پیرى نەماوە و لە سەرە مەرگدایە بۆیە هەوڵ دەدات لەم ئاخر و ئۆخرەى عومرى هەموو ئەو شۆڕشەى خۆى و كورد كردویانە فى سفرى بكات و كورد رادەستى پارتى بكات وەك ئەوەى [ مەڕ تسلیم بە گورگ] بكات، نازانم ئەو مام جەلالەى كە هەموو كوردى بە ئاگا هێنا لە زۆردارى و خائینى بنەماڵەى بارزانى ، چى وایلێكرد كە ئەوها پشتیان بگرێت و تسلیمیان بێت و بە شان و باڵى ئەو خوێن ڕێژانە هەڵبدا؟؟
هەمووشمان دەزانین كە بنەماڵە خائینەكەى بارزانى چەند گەندەڵ و داوێن پیس و موجریمن ، بۆیە داواكارین لە هەموو دڵسۆزانى كورد هەوڵى خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەى كورد و یەكێتى لە دیلى و ژیر دەستى رزگار بكەین و ئەم جارەش ئاش بەتاڵ بە كورد نەكریتەوە و تاڵبانى نەبێتە دووەم ئاش بە تاڵكەرى كورد دواى بارزانى،
كاتێك كاك نەوشیروان لیستى گۆڕانى ڕاگەیاند بووە مایەى خۆشحاڵى سەرجەم خەڵكى كوردستان لە نێو ئەوانیش خەڵكى شارى هەولێَرى هۆلاكۆ و بەعس و پارتى بەزێن، پەنا بەخوا ئەمجارەش لیستەكەى هەردووبنەماڵە دەبەزێنى، ئێستا ئومێد لەلاى خەڵك پەیدابووە خەڵكیش بە پەرۆشەوە چاوەڕێى ڕۆژى هەڵبژاردنن تا دەنگى خۆیان بدەنە لیستى گۆڕان،
ئەوە دەنگانەى ئیمەى خەڵكى هەولێر لە هەڵبژاردنەكانى پێشوو دامانە هەڤاڵ كاك كۆسرەت بە دڵنیاییەوە دەیدەینە لیستى گۆڕان لەوەش دڵنیاین كە كاك كۆسرەت بڕیارى هاتنە ناو لیستى بەرەى گەل دەدات كە كاك كۆسرەت بە ڕۆلەى خۆى دەزانێت، بۆیە هەموومان چاوەڕوانى ئەو ڕۆژە دەكەین كە كاك كۆسرەت بڕیارەكە بدات و لەگەڵ كاك نەوشیروان وبرادەدەرانى ترى گردەكە رزگارمان بكەن لەو تاڵانچیانە.