کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاگاداركردنەوەى مەكتەبى ڕێكخراوەدیموكراتییەكان

Thursday, 27/12/2012, 12:00



لێرەو لەوێ زۆر دەبیستین ودەبینین خۆشمان لەنزبكەوە كارو چالاكیەكانى سەندیكاى كرێكاران هەڵدەسەنگێنین , جگە لەو هەواڵانەى لەڕێگاى ڕێكخستنەكانمانەوە هەڵسووكەوتى سەرجەم نوێنەرەكانى یەكیێتیمان پێ دەگات , كەچۆن و چى دەگوزەرێت و چ باسە ئێمە زۆر دانمان بەخۆمانداگرتووە كەهەرگیز خۆمان نەخەینە ئەو باسەوە و لەدوورەوە تەنها ئاستى خزمەت و كارو هەڵسوڕانیان لەبەر چاو بگرین و ئێمە هەست دەكەین نوێنەرى مەڵبەند لوقمان عمر لەسەندیكا توانیویەتى هاوسەنگییەك ڕابگرێت و بوار بڕەخسێنێت بۆ هەڤاڵانیترى كەئەسپى خۆیان تاوبدەن خزمەت بەكرێكارانى بڕبڕەى پشتى یەكیێتى بكەن , بۆیە ئاگادارى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان دەكەینەوە كە هەوڵى گۆڕینى نوێنەرى مەڵبەند لوقمان عمر شكست ئەهێنێت و گۆڕینى ناوبراو لەدەسەڵاتى مەڵبەندەو سەرجەم بەرپرسى لقى سلێمانى پێشتر مەڵبەند دیاریكردووە . هەركەم و كوڕییەك لەناوبراودا بەدى بكرێت پێویستە بخرێتە ڕوو , ئێمە لەكاتێكدا ڕایدەگەیەونین كە بەوردى چاودێرى ئەو گۆڕانكارییانە دەكەین و لەبەرانبەردا مافى خۆمانە كە ئەوانەى هەواڵى گەرم و گوڕ دەگەیەننە گۆڕان و چركە بەچركە زانیارى دەگەیەنرێت و كارى ناشایستەو شتى عەنتیكەیتر دەبیستین بخەینە ڕوو وەك كاردانەوەیەك , جاتكایە ئێوە هەوڵى بەهێزكردنى نوێنەرەكانى یەكیێتى بدەن و خەڵكانى كارزان و شارەزا بنێرنە سەندیكاو ئەو میكرۆبە بێهێزو كەمڕێزانە كەنار بخەن تاكو كرێكارانیش بەڕوویەكى گەشەوە لەڕویان هەڵبێت ژنان و پیاوانى سەندیكا بەڕێز بگرن و گۆڕانكارى بنەڕەتى بكەن , هەوڵبدەن ئەوانەى بوونەتە بارگرانى و لەكەداربوونى ئەو ڕێكخراوەو گروپ و دەستەیان پێكهێناوە و بوونەتە داینەمۆى قسەو باس و كەوتنە سەرزار بەگۆڕینى ئەوانە مەترسى دزەكردنى زانیارییەكانیش بۆنەیاران كەمتر دەكرێتەوە .
هەربۆیە ئەوانەى بوونەتە زەرەر و زیان ئەوانەن كەهەمیشە بەشەڕوشۆڕو یەخەگرتنى كرێكاران و دەركردنیان و داپۆشینى ئەوشتانەیتر كەناكرێت لێرەدا باسبكرێن پێگەو جێگەى یەكیێتى لاوازتر دەكەن خەڵكى بەئەدەب بهێڵنەوەو بێ ئەدەب و هەلپەرستەكانیش وەدەر نێن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە