لە كەلتورى یەكتر سڕینەوە ...بۆ یاخى بونى گەنجان ...
Tuesday, 23/07/2013, 12:00
1941 بینراوە
كەلتورى یەكتر سڕینەوە لەكۆمەڵگەى كوردیدا لەئێستادا دەرهاویشتەى پەیوەندییەكى هارمۆنى و گونجاندن نیە لە نێوان ڕابردوو ئێستادا ،بەڵكو دەرهاوێشتەى پەیوەندییەكى درێژكراوەیە لە نیوان رابڕدوو ئێستادا ...چونكە بونیادو ستراكتورەكانى ئەم كۆمەڵگەیە ئەوەندەى بەهایەكى سیاسیان هەبووە بەهایەكى كۆمەڵایەتى یاخود ئابورى یاخود مرۆییان نەبووە ...بەهاى سیاسیى ئەم كۆمەڵگەیەش بەرجەستەكەرى بەهایەكى ترۆكراوى ڕابردوى ژیردەستەیى بووە بۆ خۆ ڕزگاربون لە دوژمن ...ڕزگار بون وەك بەهایەكى سیاسیى بەرژەوەند خوازى بۆ گەیشتن بە بەها كۆمەڵایەتى و ئابورییەكان بووە ....نەك بەهایەك كەئامانجى گەیشتن بێت بۆ گراڤسایەكى گشتى بۆ بەها مرۆیی و كۆمەڵایەتى و ئابورى ..هتد .
بۆیە لەم نێوەندە بەهاى سیاسیى ...وەك هێزگەلە سیاسییەكان لەرابردووى كوردستان بەهەمان ئەندازەى سڕینەوەى دوژمن بۆ ڕزگار بون ...بەهەمان ئەندازە كاركردە بونە بۆ سڕینەوەى یەكتر بۆ دەستكەوتە بەرژەوەند خوازییەكان ...
ئەم سڕینەوەیە لە فۆرمە سیاسیەكەیدا وەك درێژكردنەوەیەكى پەیوەندى رابردو بووە بۆ ئێستا ...كە وێناكانى خۆى تەنها لەناو فۆرم و هێزگەلە سیاسیەكاندا بەرجەستە ناكات ....بەڵكو خۆى وێنا دەكات لەكایەو بەهاو بنەما ستراكتورییەكانى ژیان كردى تاكەكانى ئەم كۆمەڵگایە ....
كە لە بەها كۆمەڵایەتى و ئابورى و مرۆییەكانەوە ....وێنا دەگاتە ..بونیادە پەروەردەییەكانى ژیان كردنى تاك وەك خێزان ..خوێندنگە..زانكۆ ..هتد .
بۆیە لەم كاتە یاخى بوون وەك دەركەوتە ئامێزێكى گەنجان بونى دەبێتە ...لە دەرئەنجامى دەرهاویشتەكانى بەهاى سیاسیى هێزگەلە سیاسیەكان كە لەم كۆمەڵگەیەدا بەرجەستەیان كردووە ...
كە خۆى لە فۆڕمى دابەش بونى نەوەكان وێنا دەكات بۆ ئاستى ئاستەكى دەركەوتەكانى یاخى بوون ....چونكە بەهاى سیاسیى هێزگەلە سیاسیەكان فۆرمى ژیانى تاك وەك نەوە ..نەوە وەك تاك ...جودا كردۆتەوە .....لە نێوان دوو فۆڕمى ترۆكراوى ژیانكردن ...كە نەوەى قبوڵكەرى بەها سیاسیەكە بیت یاخود نەوەى رەفزكەرەوەى ئەو بەها سیاسیە بیت ...بەو فۆڕمە سیاسیەى كە ژیانكردنى تاك لەنێو ئەم كۆمەڵگایەدا كردۆتە بەرجەستەكەرى مانەوەى خودى هێزگەلە سیاسییەكەى ....
لە هەردوو ئاستەكیدا نەوەى قبوڵكەر ...نەوەیەكە ڕازى بە دۆخى ژیانكردنى ...وابەستە بە دەمارگیرى ڕابردوو ..وابەستە فیودالیەتى ژیانكردنى لەناوەستەى بەدەستهێنانى پێویستى ژیان ..بەڵام نەوەى ڕەفزكەرەوەى دۆخەكە نەوەیەكى رەخنەگرە ...نەوەیەكە خواست و ویستراوى ژیان كورتناكاتەوە بۆ پێداویستى ژیانكردن ...بەڵكو نەوەیەكە لەسەر ئاستى پێكهاتەى ستراكتورى و بەهاكانى كۆمەڵگەدا مامەڵە دەكات ...
ئەم نەوەیە دەكەوێتە ناو تاریكیەكانى هێزگەلە سیاییەكان ....بیر لە خۆڕزگار بون دەكاتەوە ....هەندێك لەتاكەكانى ئەم نەوەیەش لە هەندێ كاتدا وەك كارەكتەرێكى مرۆى تەندروست نین ...بەرامبەر دۆخى سایكۆلۆژیەتى خۆیان ....كە دەرهاویشتەكانى لەكۆمەڵگەى ئێمەدا بونى هەیە ..كە نوسەر یاخود سەركردەیەك دەكەن رابەر بۆ ڕزگار بوون ...كە وێنایى ڕازى بونى نوسەر یاخود سەركردە دەبینێت بۆ ئەو هێزگەلە سیاسیەى كە تاریكاندنى ژیانى بەسەردا سەپاندووە ...
دەكەوێتە وێزگەى سوتاندنى بەرهەم و ترۆكردنى كارەكتەریان ....
كە ئەمە لە فۆڕمى ڕاستەقینەى یاخى بوون دورى دەخاتەوە ....كە یاخیبون یەكەم ئەركى مرۆڤ بوونە ...لەم مرۆڤ بونەدا بە ئەندازەى ئەوەندەى مرۆڤ بوون لە مرۆڤەكان سەندراوەتەوە ...دەبێت دوئەوەندە ئەندازە پیرۆزییەكانى ئەم دۆخە ....وەك سیاسەت ..خێڵ ..بنەماڵە ..ئابورى ...هتد ..بشكێندرێت ...
یاخیون ئەو كاتە لەم نەوەیەدا دەگاتە ئاستى دروست ....شەقام ..كۆڵان...وەك بودنەیەكى خودى ببینیت ....تا دەگاتە ئەو ئاستەى ...هاودەنگى ئازادى دەگاتە ئاست مازەى شكاندنى كۆى پیرۆزییە بێ بنەماكانى پیرۆزكراوى سەپێنراوى سەر كۆمەڵگە .........
ئەوكات یاخى بوون وەك گەنجان لەدواى یەكەم ئەركى یاخیبون كە سەنتراڵ كردنى مرۆڤ بونە لە كۆمەڵگەدا ...شكاندنى كۆى پیرۆزى نەتەوەیى و نیشتمانییە ...شكاندنێك كە بەئەندازەى ئەو ترۆییە بێت كە هێزگەلە سیاسیەكان لە ژێربانى شارەوەیدا هاندەرى نەوەكانن بۆ دوژمندارى یەكتر و سڕینەوەى یەكتر ...كەبە پێچەڤانەوە لە سەربانى بینەوەى یەكتر هیزگەلەسیاسیەكان ماستەرەیەكى درۆزنانە بۆ پیرۆزە كردنى نیشتمان دەبنە سەرمەشەقەى گفتۆگۆ ....
كەواتە ....گەنجان دەبێت لەدواى یەكەم ئەركى یاخیبون كەسەنتراڵ كردنى مرۆڤ بونە لە كۆمەڵگە ..شكاندنى كۆى پیرۆزییە نەتەوەیى و نیشتیمانیەكان بكەن سەنترالى یاخیبونیان ... شكاندنێك دژ بە ئەندازەى ئەو بێ ئەخلاقیاتیە بەرژەوەند خوازییە بێت كە هێزگەلە سیاسیەكان لە ژێربانى شاراوەیدا هاندەرى نەوەكانن بۆ دوژمندارى یەكترو سڕینەوەى یەكتر ... كەبە پێچەڤانەوە لە سەربانى بینەوەى یەكتر هیزگەلەسیاسیەكان بە ماستەرەیەكى درۆزنانە وە بۆ پیرۆزە كردنى نیشتمان و نەتەوە دەبنە سەرمەشەقەیەكى گفتۆگۆ ...
دارا انور زۆراب / كۆمەڵناس