کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مەڕەکان پشەکە خواردی

Thursday, 28/07/2016, 21:48

4929 بینراوە


لە ماوەی ڕابردوو لە سەر فەرمانی نەجمەدین كریم پاریزگاری كركوك دەستگیرا بە سەر نزیكەی 170 سەر مەر . كە گوایە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی جەنابی پاریزگار ئەو مەرانە هێنراونەتە ناوشار و بەسەر شەقامەكان بەرەلا كراون . تا ئێرە دروستە جەنابی پاریزگار . دوای ئەوەی یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس لەگەل شارەوانی دەست بەسەر ئەو ژمارە مەرە دەگرن و خاوەنەكەی ڕەوانەی لای دادگای لێكۆلینەوە دەكەن كە فەرمانی جەنابی معالیان شكاندووە . تەنها دوای یەك رۆژ لە لیكۆلینەوە دادوەر بریاری دەركرد بە ئازاد كردنی تۆمەتبارەكە (كە خاوەنی مەڕەكانە) لەگەل گێرانەوەی تەواوی مەڕەكان بۆ خاوەنەكەی . كۆی ئەم پرۆسەیە 72 سەعاتی خایاند . كەچی لە دوای ئەو 72 سەعاتە كاتێك خاوەن مەر چوو بۆ ئەوەی مەڕەكانی وەربگرێتەوە مەڕەكان نەمابوو . شارەوانی دەیان وت لای بنكەی پۆلیسە ، بنكەی پۆلیس دەیان وت لای جەماعەتی پاریزگایە ، دواجار هیچیان بە دەستەوە نەما وتیان كاكە هەموویمان ناردووە بۆ پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ و دعوەتی پێشمەرگەمان پێكردووە . پێشمەرگەی بەستەزمانیش تامی گۆشتی نەكردووە .. ئاخر ئەگەر بۆ هەر سەعاتی مەڕێكیان بخواردبایە ئەوا پێویستی بە 170 سەعات ئەبوو ... ئیتر ئاو بێنە و دەست بشۆ جەنابی معالی پاریزگاری كەركوك